بەرهەمیش یەکێتی تۆمەتبار دەکات
Tuesday, 10/12/2013, 12:00
1693 بینراوە
یەکێتی نیشتمانی وەکوو سەگێکی گەڕی لێهاتووە هەمووان بە قیزەوە لێیدەڕوانن. دوای ئەوەی شەهیدێکیتری قەڵەمیان جوانەمەرگێکیتریان بۆ لیستی درێژی شەهیدانی ئازادیخواز وغەدرلێکراو وتیرۆر کراوان زیاد کرد.
ئەوەی سەیرە یەکێتی نیشتمانی هیچ درۆیەکی پێنەبوو وەکوو ئەوانیتر لە دوای کردارە چەپەڵەکە بڵاوی بکاتەوە، ئەوەی سەیرە لاهوور تاڵەبانی ومەحمودسەنگاوی کە دوو سەرکردەی یەکێتین زۆر بەگەرمی بە شوێن بکوژەکاندا دەگەڕێن ودەیانەوێت خۆیان سەرپەرشتی لیژنەی لێکۆڵینەوە بن، دەیانەوێت ڕێوی بکەنە شوانی مریشک. لەکاتێکدا ئەو دوانە لەلایەن دانیشتوانە بەشەرەفەکانی ناوچەکە بە تۆمەتبار وگومانلێکراو دەزانرێن. ئەوەی سەیرە یەکێتی لەلاوازی وشەرمەزاریدا پەنا دەباتە بەر دادگا.
یەکێتی نیشتمانی، مەبەستم سوسیال دیموکراتەکان لە کوشتنی پاسەوانە تیرۆرکراوەکەی خوالێخۆشبوو تاڵەبانیدا بەیاننامەیەکیان دەرکرد بەڵام بنەماڵەی عەقید سەروەت بە درۆیان خستەوە، ئەم جارەش مەکتەب سیاسی بەیاننامەیەکی دەرکرد تۆمەتبارکردنی بە ناڕەوا دەزانێت بەڵام د.بەرهەم هەموو بەیاننامەکە بە درۆ وچەواشە دەزانێت وئاماژە بۆ یەکێتی دەکات وبەبەرپرسی ئەم تیرۆرەی دەزانێت.
لەدوای بەیانەکەی مەکتەب سەیاسی د.بەرهەم بێدەنگی شکاند وئەم جەریمەتەی بە کاری مافیا ناوزەدکرد، ئەمەش بە بێ شک وبەئاشکرا مەبەستی سەرکردەکانی یەکێتییە.
چۆن لە بەغدا وناوچە عەرەبیەکان تەقینەوەیەک ڕوودەدات یەکسەر ئاماژە بۆ گرووپی قاعیدەی تیرۆرست دەکرێت، لەسلێمانی وگەرمیانێش تەنها یەک گرووپی مافیامان هەیە دەست وپەنجەی بەو کارە نامرۆڤانەوە دیار وئاشکرایە ئەویش سۆشیال دیموکراتە پێشکەوتن خوازەکانن.
جارێکیتر ئەم بابەتەم باسکردووە، یەکێتی دەبێت بوێرانە دانی پێدا بنێت، یان بەرپرسیارێتی خۆی ئاشکرا بکات ودان بەو هەموو تاوانانە بنێت یان دان بەشکستەکانیدا بنێت. هەردوو هەڵبژاردە یەک لەویتر تاڵترە، بەڵام بە پینە وپەڕۆ بەڕێوە ناچێت. ئەو دەنگە زۆرە ئازاد وناڕازییەی ڕووبەڕووی بۆتەوە پڕ بوونی جامەکە دەگەیەنێت، ئەوە شکاندنی کۆتی ترس وزوڵممان پێڕادەگەیەنێت، ڕاپەڕینە دژی چەندەها ساڵەی خۆسەپاندن ودیکتاتۆرییەت.