کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌نده‌ڵى قاچاغه‌ و حكومه‌ت كۆڵان به‌ كۆڵان به‌ شوێنیدا ده‌گه‌رێت !!!!!

Wednesday, 06/01/2010, 12:00


گه‌نده‌ڵى قاچاغه‌ و حكومه‌ت كۆڵان به‌ كۆڵان به‌ شوێنیدا ده‌گه‌رێت !!!!!
حكومه‌ت له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانى دا بانگه‌شه‌ بۆ ئاشكرا كردنى گه‌نده‌ڵێه‌ك ده‌كات و ئه‌فه‌رموێت 5% ى وه‌رده‌گرێت ئه‌گه‌ر پاره‌ بێت ئه‌وا بڕى 500 هه‌زار ئه‌درێته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ساخته‌كارى نوسراوى ڕه‌سمى ئاشكرا ده‌كه‌ن .
ئه‌ڵێن كوێر تا ئه‌مرێت چاوه‌ڕێى دوو چاوه‌ . دیاره‌ حكومه‌ته‌كه‌ى ئێمه‌ش هه‌ر له‌ و بابه‌ته‌یه‌ ، خۆ گه‌نده‌ڵى كابرایه‌كى قاچاغ نیه‌ كۆڵانه‌ و كۆڵان وێنه‌كه‌ى بڵاو بكرێته‌ ، تا هه‌ركه‌سێك به‌ رچاوى كه‌وت خه‌به‌رى لێبدات ئاشكراى بكات .منیش ئەلێم شیردا بۆ داپیردا.
ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵى له‌ سه‌ره‌وه‌ بنه‌بڕ نه‌كرێت له‌ خواره‌وه‌ با ئاشكراش بكرێت چ سودێكى هه‌یه‌ .
ده‌فه‌رموو ئه‌مه‌ وێنه‌ى ئه‌و به‌رزه‌ پردەى كه‌ به‌گه‌روه‌رترین به‌رزه‌ پردى سلیمانى ناوزه‌ند ده‌كرێت بزانن چ جۆره‌ كوالیتیه‌كى هه‌یه‌ و ئه‌م وێنانه‌ به‌چاوى خۆتان ببینن قیرسیا له‌و پاره‌یه‌ش كه‌ ئه‌یكه‌ن خه‌ڵات بۆمان به‌ڵام رَیگاو بان شه‌قامه‌كانمان به‌ ده‌رده‌كه‌ى ڕێگاو بانه‌كه‌ى ده‌ربه‌ندیخان كه‌لارى لێ به‌سه‌ر نه‌یه‌ت ، وه‌هه‌ندێ ڕۆڵه‌ترى ئه‌م خه‌ڵكه‌ ڕه‌ش و ڕوته‌ نه‌بێته‌ قوربانى گه‌نده‌ڵیه‌كانتان. ئه‌مه‌یه‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانى كه‌ هێنراونه‌ته‌ كوردستان و سه‌رو ماڵى ئه‌م خه‌ڵكه‌ى پێ ده‌سپێرن ؟ قاپى سه‌فه‌ریمان بینیوه‌ به‌ڵام ڕێگاوبانه‌كانى هه‌رێمیش پێم وابَێ سه‌فه‌رى دروستیان ئه‌كه‌ن !!!!!! تكایه‌ ئێكسپایه‌ره‌كه‌شى له‌سه‌ر بنوسن .
بێ ئه‌وه‌ى ڕه‌سیف یاخود نایلۆن له‌ژێر ئه‌م سه‌به‌دا دابخرێت و له‌سه‌ر گڵه‌ ڕوته‌كه‌ به‌بێ كوتاندنه‌وه‌ ؟؟؟؟؟؟
ئه‌م وێنانه‌ ببین و خۆتان حوكم بده‌ن !!!!!!!!!!!
ئه‌مانه‌ كێ سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات ؟؟؟؟؟؟
كێ ئه‌ندازیاره‌كه‌یه‌تى ؟؟؟؟؟
ئه‌مانه‌ چ گرنتیه‌كیان هه‌یه‌ ؟ خه‌ڵك چۆن دڵنیا ده‌كه‌ن كه‌ به‌داچونێكى كه‌م كاره‌ساتێ زۆر گه‌وره‌ى لێ ناكه‌وێته‌ وه‌ ؟؟؟؟؟؟
ئه‌مه‌ ئه‌و به‌رزه‌ پردیەكە به‌سێ مانگ ته‌واو ده‌بوو ؟؟؟؟؟
ئه‌مه‌ به‌رزه‌ پردى شه‌قامێكى زۆر سه‌ره‌كى و ناوجه‌رگه‌ى شاره‌ !!!!!!

شه‌قامى ساڵم به‌ناوبانگترین شه‌قامه‌كان و جه‌نجاڵ ترینیانە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە