کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێتى و پارتى لەسەر دەستاودەستكردنى كابینەى شەش گرژییان تێدەكەوێت

Tuesday, 04/10/2011, 12:00


پەیامنێری كوردستانپۆست - هەولێر
وەك پێش ماوەیەك بڵاومان كردەوە كە پارتى نیازى نییە دوو ساڵى تر بۆ بەرهەم ساڵح زیاد بكات و كابینەكەى لێ وەردەگرێتەوە، هاوكات دوا بە دواى ئێمە چەند گۆڤار و رۆژنامەکان هەواڵ، یان لە میانەى وەرگرتنى لێدوان لە بەرپرسانى باڵاى پارتى، هەمان شتیان دووپات كردبوویەوە، كە یەكێک لەو بەرپرسانە جەعفەر ئیمینكى بوو، وتبووى كاندیدمان تەنها نێچیرەڤان بارزانییە بۆ پۆستى سەرۆكى حكومەت، بەڵام وەك سەرچاوەیەكى ئاگادار پێى راگەیاندین لە ئێستادا یەكێتی لەبەرامبەر ئەو داوایەى پارتى، داواى جێگری سەرۆكى هەرێم و سەرۆكى پەرلەمان دەكات، وەك سەرچاوەكە باسى كرد یەكێتى وەك كارتێكى فشار كۆسرەت رەسوڵیان بۆ پۆستی جێگری سەرۆك ناوهێناوه‌، ئەوەش بووەتە جێى ناڕەزایى پارتى و بنەماڵەى بارزانى، هەر بۆیە لە ئێستادا پارتى نەرمییەك لەو داوایەى خۆى دەنوێنێت و پێدەچێت بەرهەم ساڵح بۆ دوو ساڵى تریش لە پۆستى سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان بمێنێتەوە، وەك سەرچاوەكە باسى كرد پارتى لە پێشدا پێداگیری ئەوەى كردووە، كە دوو ساڵى سەرۆكایەتى حكومەت بە بەرهەم ساڵح رەوا دەبینن، بەڵام لە بەرامبەردا یەكێتى ئەو كارتە فشارەى بەكارهێناوە و پارتى لەو داوایە سارد كردوەتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە