یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، له‌ململانێی ناو باخه‌ڵی پارتیدا.
Sunday, 05/06/2011, 12:00
ململانێ، دایکی سه‌ره‌کی له‌دایك بوونه‌کانن. بۆیه ئه‌گه‌ر ململانێ نه‌بێت ئه‌وا، ده‌سته‌واژه‌ی پێکهێنه‌ره هاوکێشه‌کان، تێك ده‌چن و هه‌موو شتێك، بۆ نوێبوونه‌وه و تازه‌گه‌ری و وه‌به‌رهێنان و له‌دایکبوون، ده‌وه‌ستێت. یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانیش، وه‌کو هێزێکی فریادڕه‌س، له‌مێژوویه‌کی پڕ خه‌ته‌ر، بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد، له‌دایك بوو.
له‌دایبوونی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، له‌ئه‌نجامی کۆی ململانێی نێوان زۆردار و زۆرلێکراو، کۆنه‌په‌رست و نوێخواز، هێرش و به‌رگری، مردن و مانه‌وه، ژێرده‌سته‌یی و خواستی ئازادیخوازی، جه‌للاد و ئازاردراو...هتد، چاوی کرده‌وه.
یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، له‌به‌رده‌م پوکانه‌وه و هه‌ڵوه‌رینیدا، له‌ناو لێکترازانی سه‌رکردایه‌تی و جه‌ماوه‌ره‌که‌یدا، بۆ مانه‌وه‌ی خۆی، هه‌نوکه، پاش مێژوویه‌کی دوور و درێژ، له‌تێکۆشان و ماوه‌یه‌کی باش، نوستن و پاڵدانه‌وه، له‌ناو باخه‌ڵی پارتیدا، ده‌ستیکردۆته‌وه به ململانێ. لێ ئه‌م جاره‌یان، ململانێیه‌کی سه‌خت.
ململانێی یه‌کێتی له‌نێوان به‌رداشی پارتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، بۆ جارێکی دی درێژکردنه‌وه و نیشاندانی ماسولکه‌ی کاریگه‌ریی خۆی له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی له کوردستاندا، به‌پشتیوانی، پۆست و پوڵ و زیندوکردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ی رووداوه مێژوویه‌کانی، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌مۆکه جه‌ماوه‌ره‌ی به‌ده‌ستییه‌وه ماوه، زه‌حمه‌ته بتوانێت، خۆی قوتار بکات و دیسانه‌وه فراوانی بکاته‌وه.
یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، به‌ناچاری ده‌بێت مل به ململانێی خۆی و پارتی بداته‌وه، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا، پارتی به‌ته‌واوی قوتی ده‌دات. یان له‌ناو باخه‌ڵی خۆیدا، بۆ تاهه‌تایه ده‌ینوێنێ.
ڕێگریه‌کان له کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، بۆ چوونه ناو هه‌ولێره‌وه، سه‌ره‌تای ململانێیه‌کی تونده، که یه‌کێتی، به‌مه‌جبووری ده‌بێت شانی بداته به‌ر. هه‌ر ئه‌م ململانێیه، ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی جارێکی تر نه‌یخه‌سێنێته‌وه، ئه‌وا له‌هه‌ولێردا، جارێکی تر یه‌کێتی گیانی به‌به‌ردێته‌وه و گه‌شه‌یه‌کی له‌سه‌رخۆ ده‌کاته‌وه. وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌بێته باڵانسێکی باش به‌رامبه‌ر سلێمانی و ناوچه‌کانی که به‌نفوسی جه‌ماوه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ته‌لبه‌ند کراوه.
یه‌کێتی، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت بژی و بمێنێته‌وه، ئه‌وا پێویسته بچێته‌وه هه‌ولێر، ده‌نا له‌سلێمانی و ناوچه‌کانی، جه‌سته‌ی سارد بۆته‌وه و ته‌نها گه‌ده‌ی به‌ساخی ماوه. بۆیه، یه‌کێتی جارێکی تر پێویسته گۆڕانکاری له‌خۆی و بۆچوون و ڕه‌وشته سیاسیه‌کانیدا بکات و چاره‌نوسی خۆی نه‌داته‌وه ده‌ست قه‌ده‌ری ناو باخه‌ڵی پارتی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست