بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


سەر دێڕی چەند هەواڵێک!

Tuesday, 12/06/2012, 12:00


بارزانی و درۆ و فرمێسک
بارزانی و نیوە جامانە ڕەش..
درۆکەی بارزانی و ڕیکلامی هاوڵاتی...
سەگەکانی نێجیرو پاکانەی پۆلیسی سلێمانی..
گٶرانی هەولیرو دەعوەتی کوڕە جاشێک
لەسەر درۆکانی بارزانی..هیچی زیاترم نییە لەوەی کەکاتی خۆی ووتوومە:
تۆ شەرم ناکەیت کاتێ سەرۆکەکەت درۆزن بێت.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=ede63f35

لەسەر ئەم درۆ شاخدارەی بارزانی بۆ ڕوفاتی ئەنفالکراوەکان..کە لە فیس بوکەکەی خۆیەوە بڵاوی کردۆتەوە، من ئەوەندەم پێکرا بە گۆڕی باوکی سوێندی بدەم بڵێم:
ئەو ڕوفاتەی کەبەسەر شانی پڕ تاوانتەوەیە، گوایە نازانیت کێیە..بەڵام ئەمە ئەنفالکروێکە، کەبوکوژەکانی لای جەنابتن، واتە جاش و ئەنفالچیە داڵدە دراوەکانی لای کە کۆشکی جوان و موچەی خەیاڵیان پێدراوە..
ماوەیەک لەمەوبەر لە کوردستانپۆست، کاریکارتێرێکی مەسعود کرابوو بە جامانەی ڕەشەوە بەناوی شتە موستەحیلەکان، کەچی لە ڕیو ڕەسمی ناشتنی ئەنفالکراوەکان جامانەی ڕەشی لەمل کردبوو..کەس نەیزانی هۆکاری ئەوە چی بوو، تۆ بلێی سەیری ئەو کاریکارتێرەی کوردستانپۆستی کردبێت، یاخود هۆکارێکی تر وای لێکرد که‌ جامانه‌ی ره‌ش بکاته‌ ملی.




هاوڵاتی وه‌ک میدیایه‌کی ئه‌هلی، یان وه‌ک میدیای نێچیره‌ڤان بارزانی!؟

زۆرجار دۆست و نووسەر و لایەنگرانمان داوامان لێ دەکەن کە شەڕی ئەم میدیا بەناو ئەهلیانە نەکەین، بەڵام کاتێک دەبینی لەفیس بوکەکەی سەرۆکی هاوڵاتیەوە ڕیکلام بۆ ئەو درۆیە دەکرێت..ناچار دەبیت بڵێی .. شەرم لەخۆتان بکەن، کە ئەم هەواڵەی فیس بوک وەک پەیامیێکی گرنگ بڵاو دەکەنەوە..
چونکه‌ ئه‌مه‌ هەمان پەیامەکەی بارزانییه‌ لە دەزگای پەیامنێری سەر بە پارتی بڵاو کراوەتەوه‌ کە هیچ جیاوازیەکیان نییە
لێرەوە جیاوازی ئێم ەو ئەوان دەردەکەوێت، تەنانەت هاوڵاتی نەیانتوانیوە بچوکترین بۆ کۆمینتار بۆ ئەو درۆیەی سەرۆک بنووسێت..
لینکەکەی پەیامنێر.
http://www.peyamner.com/PNAnews.aspx?ID=278004

لینکەکەی هاوڵاتی..
http://www.hawlati.co/babetekan/18884


 نێچیر و سه‌گه‌ بۆنکه‌ره‌ دڕه‌کانی
لە کوردستنی باشور لەهەر بۆنە و ڕووداوێکدا سەرانی بێ مۆڕاڵی کورد، دەبێت مشتێکی تر بخەنە سەر خەرمانی پڕ شورەییان..
ئەمجارە بەکار هێنانی سەگی پۆلیسی نێچیر بە بەهانەی بوونی تەقەمەنی و کاری تیرۆریستی گەورەترین سوکایەتی بوو، بە ئیسک و پروسکی روفاته‌کان کەچەندین ساڵە لەژێر لمەکەی خواروی عێراق چاوەڕیی لوتفی دەسەلاتن بیان گەڕیننەوە کوردستان.
کۆمەڵێک کەسو لایەن ونووسەر هاواریان لێ بەرز بۆوە، بەڵام کەس گوێی پێنەدان ، تەنانەت نێچیریش نەهات داوای لێبوردن بکات، ئەگەرچی ئەم کارە قێزوندە لەهەر وڵاتێکی تر روویدابایه‌، قیامەت بەسەر حکومەتدا دەهات،، تەنیا پۆلیسی سلێمانی لەوەڵامیکی شەرمنانەیاندا دەڵین سەگ بەکار نەهاتووە و بەڵکو کاک نێچیر ناڕازی بووە کە بۆچی لەبەر خۆرەتاو بوون، جارێکی تر خودی هاوڵاتی ئەو درۆیەی نێچیری کردە ڕیکلامێکی تر ...
ئەگەر ڕووداوە لەسەردەمئ کابنینەکەی بەرهەم ساڵح بوایە، گۆڕانیش هەرایەکی گەورەی بۆ دروست دەکرد، کەناڵی knn ماوەیەکی باش خۆیان بۆ سەرقاڵ دەکرد..
هه‌رچه‌نده‌ نەک هەر تەرمەکان بەڵکو کەسوکارەکانیشیان له‌بەر قەچەی گەرما بوون، بەرپرسە دز و تاوانبارەکانیش لەسێبەر فرمیسکی تیمساحیان دەڕشت بۆیان.
ڕونکردنەوەی پۆلیس..
http://kurdish.sbeiy.com/Detail.aspx?id=7847&LinkID=4





پەیکەری حاجی لەقلەقەکە و سه‌یاره‌ی کوڕ و خزمانی کوڕ بەرپرسه‌کان!

حاجی لەق لەقە شەهیدەکە و ئەم چیرۆکە..
بەدوای تیرۆرکرنی حاجی لەق لە قەکە، ئەم چیرۆکەم خوێندەوە؛ نازانم لەچ بڵاو کراوەیەک بوو، یاخود نووسەرەکەی کێ بوو،یاخود ساڵەکەی چەند بوو، ئەوەی بیرم ماوە ئەوەیە..بکوژی حاج لەق لەقەکە لە دادگایەک دادگایی دەکرێت کە دادوەر و پارێزەکان هەموویان لە هۆڵی دادگا حەیوانن، تاکە مرۆڤێک کە لەوێدایە بکوژی حاجی لەق لەقەکەیە..چەکدارە پارتیەکە ئاوا بەرگری لەخۆی دەکات..
مناڵ بووم باوکم ماوەیەک بوو مردبوو، خەریکی کاری دەستفۆشی بووم لەناو شاری هەولێر، دایکم جلێکی ڕەشی پۆشی بوو بەهۆی مردنی باوکمەوە، ڕۆژێکیان زوو گەڕامەوە بۆ ماڵەوە کەدەرگای ماڵەوەم ترزاند، لەشی سپی دایکم بینی بەڕووتی لەژێر پیاوێکی بێگانەدا، دایکێکی ڕەشپۆش لەسەرەوە لەشو لارێکی سپیش لەژێر پێاوێکدا..لەوساوە هەردیمەنێکی ڕەشو سپی ببینم هەمان ئەو دیمەنەم دەکەوێتەوە بیر..ئەوکاتەش کە تەقەمەم لە حاجی لەق لەقە کە کرد..کاتی ئێشک گرتنم بوو..بەدەم خەیاڵەوە
هەمان دیمەنی دایکە ڕەشپۆشەکەم هاتەوە بێر کەچۆن خەریک سێکس کردن بوو، بۆیە ئەم تاوانەم ئەنجام دا..
سەرچاوە چیرۆکی ڕەش و سپی.



ماوەیەکە کۆمەڵێک کەسایه‌تی و لایەن، خەریکی کەمپینێکن بۆ دروست کردنی پەیکەرێک بۆ ئەو حاجی لەق لەقەی کە لەسەردەمی شەڕی نەگریسی ناوخٶ، جاش پارتیەک کردیە قوربانی فیشەکێکی غەدر و ناپاکی..
من وێڕای دەست خۆشیم بۆ ئەو کەسایه‌تیی و لایەنانە، پێشیان دەڵیم ئەگەر بە کەمپین و ئیمزا کۆکردنەوەبا دەبوایە ئەم دەسەڵاتەمان سەد جار گۆڕیبا، بەڵام کارەکەتان تەنها جۆرێکە لە ئیحراج کردنی پارتی هەرچەند پارتی بەهیچ شتێک ئیحراج نابێت..ئەگەر بەدوای دروست کردنی پەیکەرەوە بین بۆ قوربانیەکانی دەستی پارتی دەبێت وەک شیعرەکەی پەشێو بۆ سەربازی وون..لەبن هەر دیوارو بن بەرد و چیا و لادێ و شارێکدا لەهەر چوار پارچەی کوردستان پەیکەر بۆ قوربانیەکانمان دروست بکەین، کاتێکیش باس لە کوشتنی ئەو حاجی لەق لەقە دەکەین دەبێت ڕووداوی کوشتنی ئەو ورچەشمان لەبئر نەچێت کە کۆمەڵیک بارزانی بێ بەزەییانە گوللە بارانی دەکەن..کوشتنی ورچەکە هی سەردەمی شەڕی ناوخۆ نییە، بەڵکو کۆمەڵیک جامانە سور هەر بۆ خۆشی ورچێک بەر فیشەک دەدەن.

******************

*****************

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە