کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەگەر پارتى و یەکێتى دووبارە دەرچنەوە- بەشــى سێهەم

Saturday, 16/05/2009, 12:00


خەڵکى زوڵم لێ کراو و ســامان تاڵان کراوى کوردســتان، هەرچەندە ئەو ئەگەرە زۆر کزە پارتى و یەکێتى چى دى دەنگ و پشــکى گەورە بەدەســت بهێننەوە لە هەڵبژاردنەکانى ئایندەى کوردســتاندا کە هەموومان هۆکانى دەزانین و پێویســت ناکات دووبارەى بکەینەوە، بەڵام ئەبێ ئەو ڕاسـتیەمان لە بەر چاو بێت کە ئەگەر (گوێ ى شــەیتان کەڕ بێت) ئەو دوو دەسـتەیە دووبارە بە هەمان قەبارە لە ناو حکومەت و پەرلەماندا بمێننەوە ئەوا دەبێ بە یەکجارەکى دەســت لە ژیان بشــۆین، چونکە ئەوەى ئێســتا بە پەلە پڕووزێ ئەیکەن لە لابردنى دەم و چاوى قێزەوون و نیشــاندانى دەزگا داپڵۆســێنەرەکانیان بە کۆترى ڕووح ســووک و بەخشــینەوەى بەرات و بەخشــیش بە ســەر هەر کەس و بنەماڵەیەکدا کە لەم کاتەدا بە دەمیانەوە پێبکەنێ بەڵکو ئەمە خوایە دەنگیان پێ بدەنەوە لە ســیناریۆیەکى ترســى پێش هەڵبژاردن زیاتر چى دیکە نیە، کە شــاراوە نیە ئەو هەموو پارە و بەخشــیش و بەراتە تەنها بودجەى دزراو و تاڵان کراوى ئەم میللەتە نەگبەتە خۆیەتى، ئەگینا خۆ حەماڵى و چەرچێتیان بۆ نەکردووین تا پارەیان دەســتکەوێ و ئاوا تەخشــان و پەخشــانى بکەن و بیدەن بە بادا، لە برى ئەوەى ئەو هەموو برین و کولەمەرگیانەى خەڵکى پێ چارەســەر بکەن ، کە ئەمەش ترۆپکى بێ شــەرمى و بێدادى یە کە دەســەڵاتێکى ئاوا تائێســتا مرۆڤایەتى لە ســەر ڕووى زەمین بە خۆیەوە نەبینیوە،بۆیە دەڵێین ئەى خەڵکى خێر نەدیوى کورد ئەمجارە با ئەو سیناریۆ درۆزنانەیەى ئەو دوو دەســتەیە کە هەموو میللەت بێ بەرى کردوون دیسـانەوە هەڵتان نەخەڵەتێنێ و بڕیارى شـاربەدەرى یەکجارەکیان لە هەڵبژاردنى ئایندەدا بدەن، دەنا خۆتان دەبیننەوە ژیانتان چۆن ســەخت ئەبێت بە مانەوەیان واتان لێ دێت ئاوات بە مەرگ بخوازن ، (لە دوو بەشــى پێشــوودا 24 خاڵمان نووســیبوو) وا لێرەشــدا بەردەوام دەبین: 25- یاســا و پۆلیس و ئاســایش هەر ناوەکەى دەمێنێ وەک پارێزەرى یاســا و هێمنى دەنا هەر خۆیان دەبن بە ماڵ تاڵانکەر ، گیرفان بڕ، پیاو کوژ، دەســتدرێژى کردنە ســەر نامووســى خەڵک و بە ڕۆژى ڕووناک و بە ئاشــکرا ئەچنە ســەر هەرکەســێک کە دوو پوولى پێ شــک ببەن، لاى ئەوان ژیان نابێ بۆ کەس بێت تەنها بۆ دەســەڵاتداران و دز و درۆزنەکانیان نەبێت، ئەمە لە ئێســتاشــدا لەو کارانە ڕوویداوە بەڵام جارێ حاشــاى لێ دەکەن بەڵام بە مانەوەى ئەو دوو دەســتەیە ئەو دیاردەیە بەئاشــکرا ئەنجام ئەدەن و بگرە لە ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنەکانیشــیانەوە بە کارى پاڵەوانێتى و دەســتکەوت ڕاى ئەگەیەنن. 26- هێندە خەڵک بە تایبەتى گەنجان نەزان ئەکەن کە هەر گەنجێک مقابەلە بکەیت و لێ ى بپرســى ئەرێ پایتەختى عێراق کوێ یە یان هى ئێران کوێ یە نایزانێت و زانیارى و زانســت بەو ڕادەیە کز ئەبێت لە ناویاندا، جا ئەوە کاریگەرى بۆ پاشــەڕۆژى نەوەکانیشــمان ئەبێت کە پێدانى شــەهادە و پیشــە لە ســەر بنەماى زانســت نابێت تەنها بەواســتەى ئەو دوو دەســتەیە فڵان ئەکرێت بە دوکتۆرى نەشــتەرگەرى کە ناشــزانێ گورچیلە لە کوێوەیە وە فیســاریش ئەکەن بە ئەندازیار کە پاشــان نازانێ میلێک چەند کیلۆمەترە وە ئەشــیانکەن بە هەمە کارە بە ســەر خەڵکەوە، واوەیلا چیمان بەســەر دێت، ئەوەى تا ئێســتا دیومانە خوێ ى چێشــتە لە چاویدا. 27- بەهۆى مانەوەى ئەم دوو دەســتەیەوە لە دەسـەڵاتدا کورد ســۆز و بەزەیى کۆمەڵگاى نێو دەوڵەتى بەرامبەر بە خۆى لە دەســت ئەدات و بگرە ناومان ئەزڕێت و ئەبین بە قێزەونترین کۆمەڵگاى ســەر ڕووى زەوى، چوونکە خەڵکى ووڵاتانى پێشــکەوتوو پێمان ئەڵێن باشــە ئێوە پاش ئەو هەموو هەنگاوانەى بۆتان نرا و ئازادمان کردن لە دەســت دیکتاتۆرى ،وە بودجە و لێشــاوى یارمەتیمان بۆ ناردن تا ببنە یەکێک لە میللەتە زیندووەکانى جیهان کەچى تازە بە تازە خەڵکەکەتان بە لێشــا و ســەرى خۆیان هەڵدەگرن و دێنە ســەر وورگى ئێمە و هیچ کەســێکى زانا و خاوەن بیر و هۆشــمەندیشــتان تیا نیە تا ســوودى لێ بکەین تەنها دێن لە ســەتەلایتەکانەوە هەڵپەڕکێ ئەکەن کە هەر ئەوە ئەزانن، چونکە لە ســایەى ئەو حیزبانەوە ناهێڵن کەس زانســت و تەکنۆلۆژى فێر ببێ و ئێمە بچین زانســت و داهێنان بۆ ئەوان بەرین و هەم ناوى کوردى پێ بەرز ببێتەوە و هەم شــیرینیش بین لە بەر چاوى ئەو بیانیانە بۆیە لێمان وەڕز ئەبن و ئەبین بە مشــەخۆر و بارى گران بە ســەر ئەوانەوە و قێزەوون ئەبین لەبەر چاویان کە دوورنیە کاردانەوەمان بەرامبەر بکەن، هەموو میللەتێ هەرچەند دواکەوتووش بێت ئەمڕۆ پشــکى هەیە لە بەرەو پێش بردنى بوارەکانى ژیان تەنها ئێمەى کوردى نەگبەت نەبێ کە پاش ئازاد بوونیشــمان لە دەســت دیکتاتۆرى و زوڵم وەکوو میزى حوشــتر گەڕاوینەتەوە ژێر دەســتى دیکتاتۆر و زاڵمى خێڵەکى خۆمان کە زانســت و داهێنان لاى ئەوان بڤەیە چونکە ئەیانەوێ لە شــەوەزەنگى نەزانیدا بەســەر بەرین تا دەرک بە دزى و تاڵانیەکانیان و بردنى قووت و ســامانى ووڵاتەکەمان نەکەین، هەر بەو هۆیەوە دەبین بە مەســخەرەى میللەتانى دیکە و دێن لێکۆڵینەوە و توێژینەوەمان لەســەر ئەکەن کە بۆچى ئاوامان بەســەر هاتووە بێگومان بۆیان دەر ئەکەوێت ئەوە بە دەســتى ئەو دوو دەســتە گەندەڵەى کوردســتانە ئاوامان لێهاتووە ئەگینا مرۆڤى زیرەک و هوشــیارمان هەیەو بەڵام ئەو دوو دەسـتەو بنەماڵیە دوژمنى ئەوانەن و دەنگ و ڕەنگیان خەفە ئەکەن ، ئەوەتا لە زانکۆى ســلێمانیدا زیرەکترین تەلەبە ئەخەن و (لەمەودوا تا مانەوەى ئەو دوو حیزبە گەندەڵە نە ئەڵێم خوێندکار نە ئەشــلێم قوتابى (تەمەڵترین تەلەبەش بە وەرەقەى حیزب بەیەکەم دەرئەچێنن ئەمەش تەنها لە بەر ئەوەى زیرەکەکە بێ لایەنە و مل نادات بەو دوو حیزبە خوار و خێچە، جا بە دەسـت ئەو دوو دەسـتە گەندەڵەوە چۆن کورد ڕووى دێت لە بەردەم خەڵکى ووڵاتانى بیانى چاو هەلًَبڕێ و بڵێ منیش هەم و ئەوەنیە ئێمەش کەســانى داهێنەر و زانامان هەیە، بۆیە بە هۆى ئەوانەوە ناوى کورد لاى جیهان بەگشــتى لەکەدار ئەبێت و پێمان دەڵێن باشــە ئەو هەموو بوودجە و ســامان و کانزایەى ئێوە هەتانە کە ئێمە نیمانە کەچى هیچ زانســت و داهێنانێکتان نیە و هەروا لە نەگبەتیشــدا دەژین بۆیە ڕاسـتیەکانیان دوواتر بۆ دەر ئەکەوێت بەڵام پاش چى) بعد خراب البێرە)28- هەر کارەســاتێکى ســروشــتى (خوانەخواســتە) ڕووبدات وەکو لافاو یان بوومە لەرزە ئەوا دەبینى هەموو توانایى یەکانى حکومەت هەر لە خەســتەخانە و شارەوانى و هەموو ئامێر و تفاقى دەسـتگاکان تەرخان ئەکرێت تەنها بۆ خزمەت کردن و ڕاســت کردنەوەى بارى خانەوادەى دەســەڵاتدارانى ئەو دوو حیزبە و بەرپرســانى دەور و بەریان و تا ئەوان وەســتا بن هیچ بریندار و لێقەوماوێکى میللەت کەس ناچێت بە هانایانەوە، کارەســاتەکە بە جۆرێکى لێ دێ خەڵکى ووڵاتان قێزمان لێ ئەکەنەوە، ئەگەر هەر لایەنێکیش بەزەیى پێمانا بێتەوە و دەســتى یارمەتى بۆ میللەت درێژ بکەن ئەوا گورج بۆ خۆیانى ئەماشــنەوە و ناهێڵن بگاتە دەســت میللەت، پاشــان دەبینى هەموو بوودجە و پارەى تەرخان کراو بۆ میللەت بۆ چاک کردنەوەى موڵک و تەلارەکانى خۆیان تەرخان ئەکەن و نابینى یەک ماڵ و حاڵى خەڵکى چاک بکرێتەوە و بۆ هەتا هەتایە خەڵکى لە خێمەى زیاتر پێ ڕەوا نابینن، ئەوســا بۆتان دەرئەکەوێت ئەمانە بەڕاســتى دووژمنى ئەو خەڵکەن چونکە زۆریان پێ خۆشــە کارەســاتێکى وامان بەســەر بێت و خەڵکى بێتە ســەر ســاجى عەلى و خۆشــیان بە پارە وپوولى ئەو میللەتە خۆیان دووبارە پۆشــتەو پەرداخ بکەنەوە، ئەوان خواخوایانە هەموو میللەتیان لە کۆڵ بێتەوە و زەوى قووتیان بدات چونکە خەڵک زمان درێژى ئەکات بەرامبەریان و پێیان ئەڵێت کوا بودجە و ســامانى میللەتەکەمان بۆ ئەدزن و تاڵانى ئەکەن.
ســلێمانى 14/5/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە