ئه‌مه‌ریکا له رێگای هاری شود و ئه‌وانی دیکه..حوکمی به‌عس بۆ کوردستان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. هاری شووده‌کان له رێگای پاراستن و زانیاری،
Sunday, 24/04/2011, 12:00
کاتێ ئه‌مه‌ریکا عێراقی به کوردستانیشه‌وه ئازادکرد ، خه‌ڵکی کوردستان هێزه‌کانی گوڵبارانکرد. خه‌ڵکی کوردستان له هه‌موو که‌س زیاتر تامه‌زرۆیی ئازادیی بوو. ئازادیمان له چاوی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌دی. ئێمه‌ی کورد بۆ ئه‌وه‌ی رزگاریمان بیت له ده‌ست به‌عس و سه‌ددام ، زۆرمان له‌و دوو بنه‌ماڵه فه‌رمانره‌وایه‌ی کوردستان قه‌بوڵ ده‌کرد ، هه‌موویمان ده‌خسته پشتگوێ‌یان ، به پاساوی بوونی سه‌ددام ، بۆیه کاتێ سه‌ربازه ئه‌مریکییه‌کان ده‌ستیان دا رووخانی سه‌ددام ، وتمان به‌خێربێن ، نه‌ک هه‌ر بۆ نه‌هێشتنی سه‌ددام پێشوازیمان لێکردن ، به‌ڵکو بۆ رزگار بوون له ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌ش که تاک به‌تاکی کورد به ده‌ست ئه‌و دوو بنه‌ماڵه مافیایه‌وه چێشتبووی.
8 ساڵ به‌سه‌ر ئازادبوونی عێراق تێپه‌ڕیوه ، ئه‌مه‌ریکا ئه‌و ئه‌رکه‌ی که بۆی هاتبوو ، به‌ته‌واوی نه‌یتوانی جێبه‌جێ بکا ، له جیاتی سه‌ددامێک دووان ، له جیاتی قوسه‌ی و عودده‌یی ، ده‌یان ، له جیاتی هێزی ئه‌منی عێراقی ، ده‌یان ده‌زگای پاراستن و زانیاری و دژه تیرۆر و زێره‌ڤانی ئێستا له هه‌رێمی کوردستان له سایه‌ی ئه‌مه‌ریکا بوونی هه‌یه.
هاری شودد که ئه‌مه‌ریکا رێگه‌یداوه ببێ به راوێژکاری ئاسایشی مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌ی ،وه‌ک مایکڵ رۆبن ده‌ڵێت:
ئه‌و بنه‌ماڵه فێر ده‌کات که چۆن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن.ئه‌و توندووتیژییه‌ی هی پلانه‌کانی ئه‌وه ، بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی و ده‌زگا تیرۆریسته‌که‌ی پاراستن رۆژانه جێبه‌جێی ده‌کات.
فه‌رموون ئه‌گه‌ر ئۆباما دژی معومه‌ر قه‌زافی و به‌شار ئه‌سه‌د رۆژانه قسه‌ی هه‌یه ، سه‌رکۆنه‌یان ده‌کات ، به‌جۆرێ بۆ لیبیا ،کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی رازیکرد تا هێز دژی قه‌زافی به‌کارببات بۆ پاراستنی مه‌ده‌نییه‌کان،ئه‌ی بۆ کوردستان چی به‌ده‌سته‌وه‌یه ؟!. پێمانوا نییه هیچ ، ئه‌وه‌تا چاوپۆشی له ئه‌و هه‌موو تیرۆر و ره‌شبگیرییه و کپکردنی ئازادییه‌کان و لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌دانی په‌رله‌مانتار و رۆژنامه‌وانان و مامۆستا و خویندکارانی زانکۆ ده‌کات و نایانبینێ و، وا ده‌زانێت هه‌رێمی کوردستان شامی شه‌ریفه!.
گه‌وره مافیا و بازرگانه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له گارنه‌ر و ناب و زاڵمای خه‌لیلزاد له رێگای هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌وه ده‌ستیان ئاوه‌لاکراوه بۆ دزینی نه‌وتی خه‌لکی کوردستان و له‌و لاشه‌وه ئه‌وان راپۆرتی باش باش له‌سه‌ر هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ده‌ده‌نه ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکا ، کوردستان ده‌شوبهێنن به عێراقێکی دیکه!.
با یه‌کێ له ئامۆژگارییه‌کانی هاری شودد و ئه‌مه‌ریکییه‌کانی نێو هه‌ریمی کوردستانتان بۆ باس بکه‌ین . بزانن چۆن پییانده‌ڵێن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ناره‌زایی نه‌مێنێت پێویست ده‌کات تیرۆر و تۆقاندن بچێنن له نێو دڵ و ده‌روونی خه‌ڵکی کوردستان ، ئه‌م هه‌واڵه‌ی ستانده‌ر یه‌کێکه له ده‌رهاویشته‌کانی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکا که دژی خه‌ڵکی کوردستان ده‌کرێت..ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌ی مافیای مه‌سعود پستئه‌ستوور نه‌بێت به ئه‌مه‌ریکا چۆن به‌عسئاسا هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر مالان و خه‌ڵکی داه‌رکاری ده‌که‌ن.. فه‌رموون له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌که‌ی ستانده‌ر:
له هه‌ولێر دیارده‌یه‌كی ترسناك و تۆقێنه‌ر سه‌ریهه‌ڵداوه24/4/2011
ستانده‌ر: هه‌ولێر ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له هه‌ولێر كۆمه‌ڵه كه‌سێك به‌ناوی گروپی ته‌ئدیب به شه‌قامه‌كاندا ده‌سوڕێنه‌وه به‌ناوی وه‌ره‌قه‌ی كاره‌با بانگى خه‌ڵكی ده‌كه‌ن و پاشان داركاری ده‌كه‌ن و به‌هه‌مووان لێیده‌ده‌ن و تا ئه‌و كاته‌ی خه‌ڵك دێت و قه‌رباڵغ ده‌بێت ئینجا ڕاده‌كه‌ن.
ئه‌مشه‌و ئه‌و گروپه هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی كه‌سایه‌تی ناسراوی هه‌ولێر (شێخ قادر) و پاشان له‌و كه‌سایه‌تیه‌یان داوه‌و برینداریان كردووه.
هه‌ندێك له خه‌ڵكی ده‌لێن ئه‌و گروپه سه‌ر به ده‌سه‌لاته‌وه له لایه‌ن ئاسایش و پۆلیسه‌وه پارێزگاری‌یان لێده‌كرێت، ده‌سه‌ڵاتیش ده‌ڵێت ئێمه ئاگامان له‌و گروپه نیه‌و ڕه‌نكه باندێك یان تیرۆرست بن، تا ئێستا ناسنامه‌ی ئه‌و گروپه ئاشكرا نه‌بووه ئاخۆ سه‌ر به‌كێیه؟!.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست