ئاگادارێک له‌ گروپی گه‌نجانی بۆ جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ولێر

Saturday, 12/03/2011, 12:00




هاولاتیان و گه‌نجان و لاوان له‌م بارودۆخه‌ی شاری هه‌ولێر وه‌ک ده‌بینین ده‌سه‌لات به‌تایبه‌ت ئیداره‌ی هه‌ولێر واته‌((pdk هیچ هیواێکی نه‌هێشتۆته‌وه‌ بۆ جه‌ماوه‌ر که‌ به‌ شێوازێکی مه‌ده‌نیانه‌و دیمۆکراسیانه‌ دا‌وای مافی خۆمان بکه‌ین یان کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بکه‌ین به‌لام خه‌لکی هه‌ولێر بێده‌نگ نه‌بووه‌ وه‌بێده‌نگیش نابێت ئێمه‌ وه‌کو گروپه‌که‌مان به‌رده‌وام له‌ هه‌ولداین بۆ دروست کردنی مه‌یدانی ئازادی له‌ شاری هه‌ولێر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوا له‌ ئه‌ندامان و لایه‌نگرای گروپه‌که‌مان به‌تایبه‌تی و جه‌ماوه‌ری نه‌به‌ز و ئازادی خوازی شاری هه‌ولێر ده‌که‌ین ره‌چاوی ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن


1- داوا له‌ ئه‌ندامان و لایه‌نگرای گروپه‌که‌مان پابه‌ندی هه‌موو رێنمایکی سه‌رکردایه‌تیه‌ کاتیه‌کانیان بن.


2- جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی شاری هه‌ولێر وه‌ک لاتان ئاشکرایه‌ له‌گه‌ره‌ک و بازاره‌ جیا جیاکانی شاری هه‌ولێر گروپی جیا جیا دروست بووه‌ بۆیه‌ داواده‌که‌ین ئه‌و گه‌نج و لاوانه‌ی تریش ده‌که‌ین خۆیان له‌ شێوازی گروپ رێکخه‌ن و وه‌کو سه‌رکرده‌ێک مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ل ده‌ورو به‌ری خۆیان بکه‌ن بۆ روو به ‌رووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌لی و شکاندنی بێ ده‌نگی


3-‌ داواتان لێ ده‌که‌ین له‌گه‌ل دروست بوونی خۆپیشاندان به‌ شالاوی یه‌ک ئاراسته‌ برژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کانی شار.


له‌گه‌ل رێزماندا

گروپی گه‌نجانی توره‌ی هه‌ولێر
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە