نه‌وتی شیواشۆک به‌رده‌وام به تالان ده‌بردرێت ،گوندی ئێلینجاخیش راپه‌رین.
Thursday, 26/02/2009, 12:00
2837 بینراوە
سه‌رچاوه‌یه‌ک له گوندی ئێلینجاخ به کوردستانپۆستی راگه‌یاند :دوێنێ 25/2/2009 خه‌ڵکی گوندی ئێلینجاخ رێگریان له 60 تانکه‌ری تورکی کرد بۆ بردنی نه‌وتی خاوی شیواشۆک بۆ تورکیا ، له‌م کاره‌یاندا خه‌ڵکی گونده‌که توانیان ده‌ستبه‌سه‌ر تانکه‌ره‌کاندا دابگرن و شۆفێره‌کانیش به‌ره‌و شوێنێکی نادیار هه‌لاتن.ده‌بێ ئه‌وه‌ش بووترێت که رۆژانه زیاتر له 60 تانکه‌ری گه‌وره نه‌وت بۆ تورکیا ده‌گوازێته‌وه.
شایه‌نی باسکردنه له‌م گونده‌دا تورکه‌کان خه‌ریکی دورستکردنی پاڵاوگه‌یه‌کن ، دوای ئه‌م رووداوه ئیمرۆ ئه‌وانیش هه‌ڵاتن و له ترسانا نه‌هاتنه‌سه‌رکار.
سه‌رچاوه‌که وتی: کۆمپانیاکه که تورکییه له‌وێدا به بێ سانسۆر و به موافه‌قه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی نه‌وت ده‌رده‌کا و ده‌ینێرێ بۆ تورکیا و دیاره به نرخیکی زۆر که‌م که به‌رمیلی خۆی له 12 دۆلار ده‌دا ، ئه‌مه‌و سه‌رباری ئه‌وه‌ی کۆمپانیاکه زمانی کوردی قه‌ده‌خه‌کردووه له‌و که‌سانه‌ی که خه‌ڵکی باشوری کوردستانن و له‌وێدا کاریان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن ، بێشه‌رمانه ده‌ڵێن ئێمه ئه‌و ئیجرائاتانه ده‌که‌ین ره‌زامه‌ندی پێشینه‌مان له مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی و خودی جه‌لال وه‌رگرتووه.
سه‌رچاوه‌که هۆکاری ئه‌و هێرشه‌ی خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی ئێلینجاخ بۆ پابه‌نبوونیان به خاک و خه‌ڵکی کوردستان گه‌ڕانده‌وه.
ئێمه له کوردستانپۆست ده‌ستخۆشی له خه‌لکی به‌شه‌ره‌فی ئه‌و گونده(گوندی ئێلینجاخ) ده‌که‌ین ، هیوادارین به‌رده‌وام بن له به‌رخۆدانیان بۆ به خۆلنه‌بردنی نه‌وتی کوردستان بۆ سه‌رسه‌خترین دوژمنی مرۆڤایه‌تی.