کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كێ لە پەسندنەكردنى بودجەی ئێراقدا بەرپرسە؟

Sunday, 12/01/2014, 12:00

1403 بینراوە






شەڕ هەمیشە گۆڕستانەكان ئاوەدان دەكاتەوە، وەكو چۆن لە ئاشتیدا زەوى ئاوەدان و مرۆڤەكان بە خۆشنوودى و بەختەوەری دەژێن، هەڵبەتە لە هەر ململانێیەكدا خەڵكانێ هەن دەبنە خۆڵەمێش و قوربانى ئەو لێك تێنەگەیشتنەى ئاكامەكان دەدەن كە ڕەوشەكە بەئاقارێكى مەترسیدار دەبەن.

بودجە ئەو مۆتەكەی بەرۆك و یەخەى هەمووانى گرتووە، وەكو چۆن بە بوونى بودجە و پەسەندكردنى بازاڕەكان دەبوژێنەوە و جمەیان دێ و هەمووان تێیدا سوودمەند دەبن، لەهەمان كاتیشدا پەسند نەكردنى كار لەهەموو تاكەكان دەكات كە بازاڕ و تەواوى پڕۆژەكان تووشی سڕ بوون و لێكترازان و هەڵوەشانەوە و وەستان دەكات.

ئەو بەشە بودجەى17%ی كە ساڵانە لەبەغداوە بووەتە پشكى هەرێم، كاردانەوە و كاریگەری تەواوى لەسەر جموجۆڵەكان هەیە، پەیوەستە بەقووتى گشتى هاوڵاتیان، لەوەشدا چەند پەلەى لێ بكرێ هێشتا كەمە.

ئەفسووس ماوەیەكە لەمەڕ پەسندكردنى بودجەى 2014ی ئێراق، لێرە و لەوێ بەرپرسانى بەغدا بێ پەروا پەنجەى دواكەوتنى ئەو پەسندنەكردنە بۆ هەرێم درێژ دەكەن بەوەى كە ئەوان كەمتەرخەمن و نوێنەریان نانێرنە بەغدا بۆ گفتوگۆكردن لەسەری، كەچی بەرپرسانى هەرێم تا 12/1نوێنەریان نەناردە بەغدا كەم تا زۆر لێدوانێكى ئەوتۆیان نەدا گوزارشت لەسەر پاساوەكانی نەچوونیان بكات یاخود بۆ ڕای گشتى ئاشكرا بكەن كە ئەمان هۆكاری ئەو حاڵەتە نین، لەكاتێكدا بودجە پەیوەندی بە فەرمانبەرێكى ئاساییەوە هەیە تا كرێكار و دەستگەڕ و دوكاندار و تێكڕای هاوڵاتیان، لەو ڕوانگەوە:

یەكەم: ئەگەر تۆمەتى دواكەوتنى پەسندكردنى بودجە دەخرێتە ئەستۆی هەرێم، هەق نییە بەرپرسان ئەوها شل و شۆق، بەخاو و خلیچكى و لەسەرخۆیی بچنە بەغدا لەكاتێكدا ئەو بودجەیە سەرچاوەى ژیانە لەم مەملەكەتە و بەرپرسان ئەگەر هیچ كێشەییەكى داراییان نەبێت ئەوە خەڵكە ڕەش و ڕووت و عەیامەكەیە لەو دواكەوتنە دەبنە زەرەرمەندی یەكەم.

دووەم: ئەگەر بەغدا بەنیەتى ئەوەبێ ڕێكاری یاسایی خۆی لەهەمبەر كێڵگە نەوتیەكانى كوردستان بگرێتە بەر بەوەى دەبێ داهاتی نەوتیش تێكەڵ بەو بودجە گشتیە بكرێ، لەوەشدا هەقە بەرپرسان دەقەیەك زووتر بچنە بەغدا و ئەو كێشەیە یەكلایی بكەنەوە.

سێ یەم: لەسیاسەت سەرەڕۆیی و لاملێی تێدا نییە، دانیشتن و دیالۆگ ڕێگەچارەیەكى مام ناوەند بەپرۆسەكە دەدات كە نەشیش بسووتێ نەكەباب، لەوەشدا پێداگری ئێرە و ئەوێ كێشەكان هێندەى دیكە قوڵتر دەكەنەوە وەك بایز تاڵەبانى وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتى هەرێم لەچاوپێكەوتنێكدا وتى: ئەگەر بودجەمان بۆ لەبەغداوە بۆ نەیەت ئەوە ناتوانین مووچەى یەك مانگى فەرمانببەران بدەین، ئەوەش كارەساتێكى ئەوەندە مەزن دەخوڵقێنێ، هەرێم تووشی قەیرانێكى گەورە دەكات لەكاتێكدا هاوڵاتیان ئەو ئینتیما و پەیوەست بوونەیان بۆ نیشتیمان كاڵ بۆتەوە، كە لەوەش زیاتر لەسایەى سەری دوو ئیدارەیی پێشوودا كەم ماڵ هەیە مووچەخۆرێكى نەبێ و قوڕ بەسەر ئەو دەست و پێ سپیانەى جگە لەو مووچەى لەحكومەت وەریدەگرن، هیچ كار و پیشەیەكى دیكەیان نیە و ناتوانن كارێكى تر بكەن بۆ بەڕێوەبردنى بژێوى ژیانیان.

چوارەم: هەڕەشەكانى جیابوونەوە و سەربەخۆیی تا بەم ئان و ساتە ڕادەگات ئامادەكاری بۆ نەكراوە كە ئابووری بنەچە و بنەمایەكى گرنگە بۆ لەسەر پێ وەستان و بەڕەنگاربوونەوەى نەهامەتى و ناخۆشیەكان، كەچی لەناوچە كوردستانیە دابڕاوەكان لەبەر كێبڕكێی حزبایەتى نەتواندراوە پێگەى كوردایەتیمان قایم بكەن هەرنا لەهەر ڕاگەیاندنێكدا بتوانین ئەو ناوچانە بۆ باوەشی هەرێم بگەڕێننەوە و بتوانى گیانى مقاوەمەت و بەرخودان لەناخی هاوڵاتیان و پێشمەرگە دروست بكەن ببنە گیانفیدا، ببنە داكۆكیكاری بەرگری بۆ هەموو ئەو هەڕەشە و هێرشانەى حكومەتى ناوەند بیكات و دەمكوتی بكەن.

لەكۆتاییدا زەمینەسازى بۆ هەموو ئەگەرەكان ئەركى سەرشانى بەرپرسانى هەرێمە و ئاكامەكانیش هەرچیەكبێ دەبێ ئەوان قەبووڵی بكەن.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)