ئازادى لەم ووڵاتەدا لەبەردەم هەڕەشەدایە
Tuesday, 05/11/2013, 12:00
یەكێك لە نیعمەتەكانى خوارى گەورە كەبەخشیویەتى بەمرۆڤەكان بریتیە لەئازادى وە خودى ژیانیش بەو ئازادیەوە جوانە بەڵام جارى واهەیە مرۆڤەكان كە ڕوداوەكان و ئاڕاستەى شتەكانى دەورو بەریان بەویستى خۆیان گوزەر ناكات بیر لە دانانى نەخشە ئەكەنەوە بۆ ئەوەى ئازار بەكەسانى تر بگەیەنن وە سنور بۆ خواست و ویستە ڕەواكانى كەساى تردائەنێن كەتەنها تاوانێك كەهەیانە ئەوەیە كە لەگەڵ بەرژەوەندیە تایبەتیەكانى ئەودا یەك ناگرێتەوە لەم كوردوستانەى ئێمەدا ڕۆژ بەڕۆژ ئازادیەكان بەرتەسك ئەبنەوە وە ئازادی خوازان و دەزگاكانى ڕاگەیاندن ڕوبەڕوى هێرشى ناڕەوا ئەبنەوە ڕۆژنامەنوسێك شەهید ئەكرێت و ڕۆژێك یەكێكى تر تیرۆرئەكەكرێت وە یەكێكى تر سوكایەتى پێ ئەكرێت وەیەكێكى تر لێى ئەدرێت وە بارەگاى لایەنەكانى ئۆپۆزسیۆن ئەسوتێندرێت ڕۆژێك تەقەلەبارەگانى تەلە فیزیۆن ڕادیۆكان ئەكرێت بەڵام ئەوەى كە مایەى نیگەرانیە لەم ووڵاتەدا یەك دەزگاى ڕاگەیاندى بێلایەن هەیە كە بەئاشكرا سەربەهیچ لایەنەێك نیە بەناوى كۆمپانیایەكى ئەهلی یە وەیە ئەویش دەزگاكانى ڕاگەیاندى كۆمپانیانى نالیان كەلەلایەن هاووڵاتیەكى كوردوستانەوە كە خاوەنیەتى و سەرپەرشتى ئەكرێت ئەوەبوو دواى كردنەوەى كەناڵى ئاسمانى ئێن ئاڕتى بۆماوەیەكى كەم ئەوەبوو ئەو كەناڵە لەلایەن هێزێكى ڕێكخراوەوە لەرشو داوێكە تەموموژاویدا سوتێنراو وەدوا ئەوە بۆجارى دووەم ئەوەبو كەوتە بەرهێرشى تەقەو بەڵام ئەمجارەیان سنورى هێرشەكەیان مەترسى دارتر بوو كەبەئاشكراوە لەشاریى سلێمانى لە شوێنێكى زۆر بەرچاودا هێرش كرایە سەر سەرپەرشتیارى كۆمپانیاكانى نالیا كەئەم جارەیان هێرشەكە ئەوەندە مەترسى داربوو كە خودى گیانى ئەو كەسە كرایە ئامانج كەئەمەش بەهەموو پێوەرەكانى مرۆڤایەتى مایەى نیگەرانیە چونكە ئەوەى كە هەستى پێ ئەكرێت پڕۆژەكانى كۆمپانیاو كەسى خاوەنى جگەلەبەرژەوەندى كوردوستان و هاووڵاتیانە كەى و جوانكردنى شارى سلێمانى هیچى ترى نەكردووە لەبرى ئەوەى ئەو كۆمپانیاو كەسایە تیە وەك كەسایەتیەكى دڵسۆز بۆكوردوستان و خەڵكەكەى پێویست بووخەڵات بكرێت و وە كارەكانى بە بەرزى و باشى باش بكرێت وەك نمونە باس بكرێت لەبۆنەو شوێنە گشتیەكاندا بەڵام نەك هەرئەمە نەكرا بەڵكو بەئاشكرا دژایەتى ئەكرێت وەئەیانەوێت لەناوببردرێت كەئەمە مایەى نیگەرانیە بۆهەموو هاووڵاتیانى كوردوستان وەزیان بەناو ناوبانگى كوردو ستان و ئەزموونەكەى و دەسەڵاتداران ئەگەیەنێت بۆیە پێویستە لەزوترین كاتدا ئەودەست وكەسانە ئاشرابكرێن كە لەپشت ئەو تاوانانەو هاوشێوەكانیانەوەن ئەگەر ئەم هەنگاو كارە ئەنجام نەدرێت ئەوە ئایندەى ئەم ووڵاتە لەمەترسیەكى گەورەدایە كەدواجار هەموومان باجەكەى ئەدەین ئەویش ترس و تۆقاندن و لەناوبردنە لەبردى ئازادى و پارستنى سەرو ماڵى هاووڵاتیانى ئەم هەرێمەیە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست