کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


حكومەتى بەركامێرا و خۆنمایشكردن

Friday, 16/05/2014, 12:00

2327 بینراوە


ئەم حكومەتى هەرێمە لاى من حكومەتى قسەى زل و بەڵێنى قەبەوبێ ناوەرۆكە، هیوایەتیان ئەوەیە بێنە سەر شاشە و چاوپێكەوتن بكەن و خۆیان نومایش بكەن، ئیدى بۆ هەر ئیش و كارو شتێك بێت دەربەست نایەن، تۆ وەرە سبەینى پڕۆژەى دروستكردنى تەوالێتى یان حەمامی گوندێك ئیفتیتاح بكە و كارتى داوەتیان بۆ بنێرە بزانە گەورە و بچوكیان دێن یان نا،
ئەو وێنەیەى سەریشەوە نمونەیەكى بچوكى ئەو كارەیانە، گوایە جەنابى وەزیرى تەندروستى و هەمان كات كاروبارى كۆمەڵایەتى بە وەكالەت، تەشریفى هێناوە بۆ ئیفتیتاحى هۆبەى تەندروستى بۆ بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى كۆمەڵایەتى، تا ئێرە شتەكە ئاساییە لاى من هەركەسێك و بەهەرشێوەیەك بتوانێت خزمەت بكات چاوى ماچ دەكەم ودەستخۆشى لێدەكەم. رەنگ بێت ئەگەر كەسێك نەشارەزابێت یان نابەڵەد بێت، وا گومان دەكات كە ئەو هۆبەیە هێندەى نەخۆشخانە و بنكەیەكى تەندروستى ستاف و پێداویستى هەیە، بەڵام لەراستیدا وا نییە بەڵكو بریتییە لەیەك دوو هۆدەى بچووك، پڕ لەكەموكوڕى، هەر لەبەر ئەوەش پێیان شەرم و عەیبە بووە وێنەیەكى ئەو شوێنەمان پیشان بدەن.
باشە من دەپرسم وەزێك كە جگە لەوەى جیسم و باڵاى بەئەندازەى دوو وەزیر دەبێت، هەروا بێتە و ئێستا دوو دانە وەزارەتیش بەڕێوە دەبات، ئەوە كارى ئەوە یان هى كەسانى دیكە؟ چ پێویستى بەو هەبوو، ئەگەر بۆ ناو وخۆدەرخستن و بانگەشە و ململانێى حزبایەتى نەبێت، كارێكى وا سادە و بچووك بە بەڕێوەبەرى تەندروستى یان بەڕێوەبەرى چاودێرى كۆمەڵایەتى دەكرا، ئەمە قسەم لەسەر ئەوەش نییە كە رێكخراوێكیش هاوكارو پشتیوان بووە، ئەویش بۆخاترى چاوى كاڵى مەلا بەخیتار و رێكخراوە نا دیموكراتیەكەى. تا دوا پولى هى ئەوانە وەكو لەكیسەى باوكیان دەر چێت، منەتبارمان دەكەن.
زۆر سەیرە ئەو كەسانە كە چونەتە ئەو شوێنە بۆ ئەوە چوون كە خزمەتى ئێمە بكەن، پڕۆژە و كارى رۆژانە و ئەركمان بۆ جێبەجێ بكەن، چى پێویست دەكات، بەرێزیان بیكەنە منەت و شانازى بەسەرمانەوە، كە ئەو كارەیان كردوە ،یان بەردى فڵان پڕۆژەیان داناوە، كە یەكەم ئەوە ئەرك و كار و واجیبى ئەوانە لەسەر ئەوە ، مانگانە موچەیەكى خەیاڵى و چەندین ئیمتاز و نەسریەیان هەیە، كە هەزار بەرابەر كارو دەوامیانە، دووەم، ئەو پارەیەشى بۆى تەرخان دەكرێت بەش و مافى هەموو لایەكمانە. هەمومان پشك و بەشمان هەیە. جا هى حكومەت بێت یان حزب یان رێكخراوى وەهمى . رۆنى خۆمانە ولێمان هەڵدەسوونەوە.
ئەم حكومەتە چونكە بۆخۆى بچوك و زەلیل و بێ چارە و دەستەوەستانە ، هەمیشە بیر لە كارێك دەكاتەوە كە زۆرترین دزىی و گەندەڵى تێدا بێت و زۆرترین جار ناوى بەرپرس و وەزیران بێت، بەڵام كەمترین سود وقازانجى بۆخەڵكى بێت.
هاوڕێیەكم بۆى باسكردم گوتى لەفەیسبوك لەگەڵ جەنابى وەزیرى تەندروستیدا بوومە هاوڕێ و باسى كێشەى خۆم بۆكرد كە مناڵمان نابێت، بەوەزبرى وت: بۆچى بیر لەوە ناكەنەوە كە هاوشێوەى سەنتەرە ئەهلییەكان سەنتەرێكى حكومیش هەبێت، تا خەڵكانى كەم دەست و فەرمانبەر و مووچەخۆر زۆرترین سودى لێ ببین، دكتۆریش وەڵامى دایەو كە لە كابینەى نوێدا (ئاشكرایە كە كابینەى نوێ هەرگیز ئەو كەسە ئەو پۆستە نابینێتەوە) دەیكاتە پرۆژە و تەقدیمى ئەنجومەنى وەزیرانى دەكات. جا خۆشیەكەى لەوەدابوو هەرپاش تەواو بوونى گفتۆ گۆكە دكتۆر ئەو هاوڕێیەى بلۆك كرد.
بۆیە هیواخوازم كە راگەیاندن و لایەنى بەرپرس چیدى بەو كارانە رەزاى خۆیان تاڵ نەكەن و ئیشوكارى رۆژانە و ئاسایى زل و گەورە مەكەن كە ئەرك و واجیبى خۆیانە نەیكەنە منەت بەسەرمانەوە، و ئەوەندەش فوو مەكەنە ئەو وەزیر و بەرپرسانە.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)