سه‌رۆکی پێنه‌ماو!
Tuesday, 07/07/2009, 12:00
له 24 ی 6 ی 2009 له یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ــ هه ولێر هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانی (لیستی کوردوستانی) به ڕه‌سمی ڕاگه‌یه‌نرا و سه‌رۆک تاڵه‌بانی و پاشان سه‌رۆک بارزانی هه‌ر یه‌که نزیکه‌ی 20 خوله‌ک وتاری خۆیان پێشکه‌شکرد. پاش ئه‌وه‌ی له نوسینی (سه‌رۆکی شڵه‌ژاو)، که له (ڕۆژنامه و ماڵپه‌ڕی سبه‌ی و هاوڵاتی) بڵاوکرایه‌وه ڕای خۆمم له سه‌ر وتاره‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌ربڕی، ئینجا سه‌ره‌ی وتاره‌که‌ی سه‌رۆک تاڵه‌بانیه. سه‌ره‌تا مام جه‌لال جۆره منه‌تێک به‌سه‌رماندا ده‌کات که خۆی و بارزانی وه‌ک هه‌ندێ له ڕابه‌رانی شۆڕشه‌کانی تری دونیا ناکه‌ن که به به‌هانه‌ی شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌مو مافێک ده‌گرنه ده‌ستی خۆیان، بۆیه وا خێر به گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ن و مافی هه‌ڵبژاردنمان پێڕه‌وا ده‌بینن. گه‌لی کورد به‌و هه‌موه قوربانیه‌ی که داویه له پێناوی ئازادی و دادی کۆمه‌لایه‌تی، به و خه‌باته هه‌رگیز نهوهستاوهی که به ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991تاجی سه‌رکه‌وتنی له‌سه‌ر نا و بو به هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی به قه‌در و حورمه‌تی سه‌رۆک بارزانی و تاڵه‌بانی و هاوخه‌باته‌کانیان له له‌عنه‌تی تاراوگه و ئاواره یی وڵاتانه‌وه بۆ ئامێزی گه‌رم و به‌وه‌فای گه‌له‌که‌یان، گه‌لێکی ئاوا شایسته‌ی دیموکراتی و هه‌ڵبژاردنی پاک و ئازاد و ده‌ساوده‌سکردنی په‌رله‌مانیی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه. جگه له مه‌ش مافی هه‌ڵبژاردن مافێکه له ده‌ستوری عێراقدا هه‌یه و هیچ سه‌رۆکێک ناتوانێ کوردی عێراقی لێ بێبه‌ش بکات. به‌شی هه‌ره زۆری مافه مادی (پاره و سامان) یه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له ژێر به‌هانه‌ی شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕی بێت یا هه‌ر به‌هانه‌یه‌کی تر! له لایه‌ن پارتیی بارزانی و یه‌کێتی تاڵه‌بانیه‌وه به‌تایبه‌تی دوای (ڕێکه‌وتنی ستراتیجیی) نێوانیان قۆرخ و زه‌وتکراوه. تاڵه‌بانی دیفاع له‌خۆی ده‌کات و ده‌ڵێت بێ موجامه‌له و پیاهه‌ڵدان با هه‌مو ده‌نگ بده ین که بارزانی بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرێ. ڕێک و ڕه‌وان له وتاره‌که‌دا هه‌موی موجامه‌له و په‌سن و پیاهه‌ڵدانه به‌سه‌ر بارزانی:"جه‌نابی کاک،سه‌رۆک،ڕۆڵه‌ی نه‌به‌ز و دلێر،پێشمه‌رگه‌ی دێرین وژیر و تێکۆشه‌ر،ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویست و دڵسۆز، چاکترین که‌س...." تاڵه‌بانی ئازادی بیروڕا له هه‌رێمی کوردوستان به "بێوێنه" وه‌سف ده‌کات و ڕه‌خنه له‌وانه ده‌گرێت که " په‌ته‌که ده‌پسێنن و ئازادی به شێوه‌یه‌کی ناته‌واو به‌کارده‌هێنن" ئه‌مه‌شیان وا نیه، هه‌ر بۆنمونه کوان بکوژانی(سۆرانی مامه حه‌مه و شێخ ستار) که له‌سه‌ر بیروڕاکانیان کوژران؟ ئه‌وه تاڵه‌بانی و بارزانی خۆیانن نه‌ک کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ،که ئازادیه‌کی بێوێنه و موتڵه‌قیان هه‌یه به‌سه‌ر هه‌مو جومگه و ئاستهگرنگهکانی هه م‌و پایه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی ده‌سه‌ڵات (ئابوری و یاسادانان و ته‌نفیزی و دادگاکان). به بڕیاری کام دادگا فڕۆکه‌وانی بۆمباهاوێژی کیمیاوی سه‌ر هه‌ڵه‌بجه(تاریق ڕه‌مه‌زان) ئازادکرا؟ مه‌گه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی بێوێنه و ئازادی موتڵه‌قی تاڵبانی له بڕیارده‌رکردن ئازاد نه‌کرا؟ . له باسی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌ڵێت با"به ئارامی بچێته سه‌ر"، به‌ڕاستی ئه‌مه زۆر که‌مه، ئه‌و ده‌بو به ده‌نگێکی زوڵاڵ و ڕون و ئاشکرا تکاو داوا له لایه‌نگرانی لیستی کوردوستانی و ئینجا هی هه‌مو لیسته‌کانی تر بکات که به هیچ جۆرێ په‌نا نه‌به‌ن بۆ توندوتیژی و هه‌ڕه‌شه و پاڵ و په‌ستان و گوشین و فڕوفێڵ. ده‌شێت به‌هۆی ترس له ده‌سه‌ڵات هه‌ڵبژاردن به‌ئارامی به‌ڕێوه‌بچێ، به‌ڵام فڕوفێڵی گه‌وره‌ی تیابکرێ له سودی ده‌سه‌ڵات! تاڵه‌بانیش وه‌ک بارزانی به ڕونی و کۆنکرێتی په‌یمانی ئه‌وه‌ی نه‌دا به گه‌له‌که‌مان که ئه‌نجامی هه‌ڵبژارنه‌کان هه‌رچیه‌ک بێت قوبوڵی بکه‌ن! له وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ی ده ڵێن هیچ نه‌کراوه ئه‌و باس له ده‌سکه‌وته گه‌وره‌کان ده‌کات. ئاخر ڕه‌خنه‌گرانی جیددی ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی که‌ی ده‌ڵێن هیچ نه‌کراوه، ئێمه ده ڵێین، دونیا له‌گه‌ڵمانا ده‌ڵێت ده‌توانرا گه‌لێک گه‌لێک له‌مه‌ی ئێستا فره‌تر بکرێت و زۆر شت ده‌بوایه هه‌رگیز نه‌کرێت. تاڵه‌بانی به‌لای که‌مه‌وه وه‌ک ده‌رچویه‌کی کۆلیژی قانون ده‌بوایه هه‌ڵوێستی خۆی به ڕونی به‌رانبه‌ر ڕه‌شنوسی ده‌ستوری کوردوستان ده‌ربڕیایه که به زێڕ و زۆری بارزانی له 24 ی 6ی2009 به‌سه‌ر په‌رله‌مانی کات به‌سه‌رچوی کوردوستانا تێپه‌ڕێنرا،بۆ ئه‌مه‌ی نه‌کرد؟ خۆی لێدزیه‌وه، چونکه ڕای له‌گه‌ڵ بارزانی له‌سه‌ر ده‌ستور ناکۆکه‌و ئیمڕۆ باسکردنی ناکۆکیه‌کان و جییاوازیهکان بڤه و قه‌ده‌غه‌یه؟ ئه‌و به ڕونی وڕاسته‌وخۆ داوایشی نه‌کرد که له هه‌ڵبژاردنه‌کانا با خه‌ڵک ده‌نگ بدات به ده‌ستور، ئه‌مه‌ی له بیر چو یا به هۆشیاریی ته‌واوه‌وه نه‌یوت؟ له باسی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردوستانا داهێنانێکی سه‌یر و عه‌جایبی کرد که مه‌گه‌ر هه‌ر خۆی بزانێ مه‌به‌ستی چیبو! ئه‌و مژده ده‌دات به دانیشتوانی کوردستان له عه‌ره‌ب و تورکمان و سریانی و ئاشوری به‌وه‌ی که ئینشائه‌ڵا به پێی ئه‌و ده‌ستوره مافی نه‌ته‌ویی و ئۆتۆنۆمی له کوردوستانا به‌وانیش ده‌درێت!! ئاخر نه‌ته‌وه‌ییه عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کان که‌ی ئه‌وه‌نده بێکه‌س و دهسهپاچهو لاوازن که پێویستیان به مه‌رحه‌مه‌تی تاڵبانی و بارزانی بێت؟ تاڵه‌بانی به غرور و لوتبه‌رزیی دهسهڵاتداڕێکی موتڵه‌قی خۆرهه ڵاتیهوه ناسنامه‌ی " نیشتمانپه‌روه‌ری ڕاسته‌قینه" له هاوخه‌باتانی پتر له‌ر 30 ساڵی دوێنێی خۆی ده‌سه‌نێته‌وه و هێرش ده‌کاته سه‌ر یان که "فیشاڵ و قسه‌ی گه‌وره و بێ سه‌روبه‌ر" ده‌که‌ن. بێگومان مه‌به‌ستی له ڕابه‌ران و تێکۆشه‌رانی(لیستی گۆڕان) ه، ئه‌وانه‌ی که به‌شداری مه‌یدانیی کارا و لێبڕاوی هه‌مو ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ن که له وتاره‌که‌دا باس و شانازیان پێوه ده‌کات. ڕابه‌رانی لیستی گۆڕان که پله‌وپایه‌ی حیزبی و حوکومی به‌رزیان هه‌بو یا ئه‌ندام په‌رله‌مان بون، ئه‌گه‌ر له سه‌ر بیروڕای جیاواز له مام جه‌لال جودا نه‌بونه ته‌وه، ئه‌ی له‌سه‌ر چی؟ ئا ئه‌مه‌یه ئه‌و ئازادیه بێوێنه‌یه‌ی بیروڕ اکه باسی ده‌کات! ئائه‌مه‌یه ویژدانی شۆڕشگێڕیی مام جه‌لال؟ ئائه‌مه‌یه ویقار و گه‌وره‌یی و سنگفراوانی ئه‌و به‌رانبه‌ر هاوسه‌نگه‌رانی دوێنێی خۆی که شانازیی پێوهدهکردهن؟ به‌داخی زۆره‌وه په‌یامی تاڵه‌بانیش،وه‌ک په‌یامه‌که‌ی بارزانی بۆ مونافیسه‌کانی له هه‌ڵبژاردنی 25 ی 7 ی2009 به‌تایبه‌تی بۆ لیستی گۆڕان ئاشتیخواز و ئارام و هاوڕێیانه نه‌بو. زۆرتر حه‌ماسی و عاتیفی و باسی خۆکردن وخۆپهسندان بوو: " شه‌ره‌فی گه‌وره"، " سڵاوێک بۆنی خوێنی شه‌هیده نهمرهکانتانی لێبێت". باسی کێشه قوڵ و گه‌وه‌ره‌کانی هه‌رێم له گه‌ڵ به‌غدا (ماده‌ی 140، نه‌وتی کوردوستان....هتد) به ڕون و کۆنکرێتی نه‌کرد. ئه‌و په‌سنێکی زۆری ده‌ستوری عێراقی دا، که له ڕاستیدا هێشتا هه‌موار نه‌کراوه و ناکۆکی زۆری له‌سه‌ره. به‌ڵام له‌ڕوی ئیدا و ناوه‌ڕۆکه‌وه له‌وتاره‌که‌ی بارزانی باشتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر و ڕاستگۆتر بو، هیچ نه‌بێ دانی‌نا به هه‌ڵه‌و که‌موکورتیه‌کان و بانگی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کرد بۆ خه‌بات بۆباشترکردنی ڕه‌وشی حوکومه‌تی هه‌رێم.
شه‌که‌تی و بێوزه‌یی له ئه‌نجامی پیری و نه‌خۆشی به ئاشکرا به جۆر و شێوه‌ی دوان و فۆنیتیک و ڕه‌وانبێژی و زمانپاراویی قسه‌کانی مام جه‌لاله‌وه دیار بو. تانوپۆی خوتبه‌که‌ی پڕ پڕ بو له هه‌ڵه‌و په‌ڵه، له هه‌ندێ شوێندا زمانی ده‌گیرا یان وشه‌کانی تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ ده‌کرد یان بیر و ڕایه‌کی له ناوه‌ڕستدا ده‌قرتان و نه‌ده‌هاته‌وه سه‌ری. فه‌رمون چه‌ند نمونه‌یه‌ک: له‌بری بڵێ شۆڕشه سه‌رکه‌وتوه‌که‌ی ئێمه، ده‌ڵێت
(شۆڕشه سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی ئێمه). ده‌ڵێت(هه‌میشه به شه‌ره‌فێکی گه‌وره‌م زانیوه....که ڕۆڵه‌ی دڵسۆزی نه‌ته‌وه‌که‌مان بین، وه به‌درێژایی....) ، لێرا ده‌یقرتێنێ و پێمان ناڵێت به درێژایی چی یا چه‌ند.له بری بڵێ ئێمه به‌ره‌نگاری دڕنده‌ترین ڕژێم بوبوینه‌وه، ده‌ڵێت(دڕندانه‌ترین ڕژێم به‌ره‌نگارمان بوبۆوه). له‌بری بڵێ هه‌ل و مه‌رجی تایبه‌تی و بابه‌تی، ده‌ڵێت(تایبه‌تی و بایبهتی) و ئینجا ڕاستیدهکاتهوه "بابه‌تی". له باسی مێژوی کوردا ده‌ڵێت" گه‌له‌کۆمه‌کێی دهوڵتهداگیرکهرهکان و.... گه وره‌کانی دونیا" له دوای ده‌ربڕینی وشه‌ی داگیرکه‌ره‌کان زمانی تهتهڵهدهکات و تۆزێ بۆی ده‌وه‌ستێت و ئینجا ده‌ڵێت گه‌وره‌کان، وادیاره هه‌ست به‌و هه‌ڵه‌یه ده‌کات که تێیکه‌وتوه، ئه‌و وه‌ک سه‌رۆکی عێراق نابێت عێراق و ئێران و سوریا‌و تورکیا به داگیرکه‌ر دا‌نێت، چونکه داگیرکه‌ر دوژمنه، به‌ڵام ئه‌و باشترین په‌یوه‌ندیی هه‌یه له‌گه‌ڵ سیانیان و سه‌رۆکی چوارهمیشیانه! دواتر ده‌ڵێت" توانرا له ده‌ستوری ئه‌و عێراقه‌دا فیدرال و گه‌لێک له مافه‌کانی مێژویی کوردوستان بچه‌سپێنرێت وه داگیربکرێت" ئینجا به په‌له ڕاستیدهکاتهوه و ده‌ڵێت"داخیل بکرێت" ، ده‌شبوایه بڵێت مافه مێژوییه‌کانی خه‌ڵکی کوردوستان. دواتر له‌باسی ده‌سکه‌وتی گه‌وره گه‌وره‌دا هه‌ر لاڵ ده‌بێت و ده‌ڵێت ده‌سس..که...ئینجا دوای چه‌ند چرکه‌یه‌ک وشه‌ی ده‌سکه‌وته‌کان ده‌رده‌په‌ڕێ! له باسی کهموکوڕیهکانا له‌بری بڵێت ده‌یسه‌لمێنین ده‌ڵێت " ئێمه نایسه‌لمێنین......وه‌من بێ پێچ و په‌نا پێتان ده‌ڵێم که که‌م و کورتیمان هه‌بوه". له شوێنێکی تردا له‌بری بڵێ په‌رله‌مان ده‌ڵێت"پهرلیوان" و نزیکه‌ی 20 چرکه بێده‌نگ ده‌بێت و له‌ناو گوێگرانیهوه ده‌بێته ههراوهوتاف و فیکه‌لێدان.
له ڕوی زانستی پزیشکیه‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌و هه‌ڵه و په‌ڵانه و زۆری تریش له بۆنه و دیداره ڕۆژنمهگهریهکانا ،هه‌ڵه‌نه‌بن و مام جه‌لال به‌ده‌ست خۆی نه بێت که ده‌یانکات، به‌ڵکو نیشانه (symptom) و ئه‌نجامی به‌ساڵاچونی مام جه‌لال بێت، که به‌مانای پیربون و سستبون و جۆره شێوانێکی(degenrativ process) کاروفرمانی (function) مێشکی هه‌ر مرۆڤێکی له‌سه‌رو 75 ساڵه‌وه بێت، چونکه به تایبه‌تی توێی ده‌ره‌وه(cerebral cortex) ی مێشکی گه‌وره ده‌وری مه‌زن ده‌بینێت له دوان و ده‌ربڕینی وشه‌کانا له کاتی قسه‌کردن که یه‌کێکه له به‌رزترین وه‌زیفه‌کانی میشک. بێگومان وتاری سیاسی گوتن به‌رانبه‌ر سه‌دان که‌س و ڕاگه‌یاندن, په‌ستان و گوشین و زه‌خت سه‌د ئه‌وه‌نده زیاتر له‌سه‌ر مێشک دروستده‌کات و وه‌ک ئه‌وه‌یه داوا له مام جه‌لال یا له هه‌رکه‌سێکی بان 75 ساڵ بکه‌ین که وه‌ک ئاسک له کێبه‌رکێیه‌کی ڕاکردنی گه‌لێک گرنگدا به‌شداری بکات که زۆر له‌ویش گه‌نجتر به‌شداربن تێیدا!
به ڕاستی مام جه‌لال که وه‌ک بیستراوه نه‌خۆشی دڵیشی هه‌یه، ناهه‌قی و دڵڕه‌قی به‌رانبه‌ر به جه‌سته و گیانی خۆی ده‌کات. زۆریش له‌وانه ی خۆیان پیاهه‌ڵواسیوه و دنه‌ی ده‌ده‌ن و هانیده‌ده‌ن که له مه‌یدانی سیاسی‌دا له به‌رزترین ئاستی حیزب و حوکومه‌تدا درێژه به کار و چالاکی خۆی بدات، هه‌لپه‌رستن و مه‌سڵه‌حه‌ت و سودی خۆیان مه‌به‌سته و به‌رانبه‌ر مام جه‌لال دڵڕه‌ق و بێبهزهیین ، ئه‌وان ومام جه‌لال پێکه‌وه به‌م کاره‌یان له یه‌کێتیی نیشتمانی کوردوستان و گه‌لی کوردیش زوڵم و ناحه‌قیه‌کی گه‌وره ده‌که‌ن! من وه‌کو دوکتۆرێک که زانستی کار‌و فرمان (physiology) و زانستی نه‌خۆشی (Pathology) مێشکی مرۆڤ ئیشی ڕۆژانه‌مه ده‌زانم باسی چیده‌که‌م.
وه‌ک دوکتۆر له ڕوی ئینسانیه‌وه و وه‌ک هاوخه‌باتێکی ساڵانی هه‌شتای مام جه‌لال، که به‌و شێوه‌یه له کۆڕوکۆبونه‌وه گشتیه‌کانا ده‌یبینم ئه‌و ههڵهوپهڵانه ده‌کات و چۆن زه‌خت له خۆی ده‌کات و چه‌ند ماندو ده‌بێت، کۆمه‌ڵێ سۆز و هه‌ست له ناخمدا دههروژێنێ، یه‌کێک له‌و شعورانه ئه‌وه‌یه که بچم کۆمه‌کی بکه‌م و له‌و stress و ناڕه‌حه‌تی و خۆگوشینه ڕزگاری بکه‌م!
ـــ 2 ی 7 ی 2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست