تێزاب وكلتورى ئیسلامیەكان وشتى تریش
Thursday, 22/03/2012, 12:00
یەكێك لەو كلتورە توندرەو ئازارچێژەى كە دەیان ساڵە مرۆڤایەتى بەدەستیەوە دەناڵێنێت كلتورى ئیسلامیە لەنێو كۆمەڵگاكان كە بەرژەوەندى بیروراى ئاینى خۆى زاڵ كردوە بەسەر كۆمەڵگەكانى كە داگیرى كردووە,سەرەتاى هاتنى ئاینى ئیسلام بۆ كۆمەڵگاى كوردى بەزەبرو زەنگ دەستى پێكرد یەكەم شاڵاوى ئەنفال بەدەستى هێزەكانى ئیسلام بوو دواتر سوتاندن و دەركردنى خەڵكەكەى بۆ ناوچەكانى تر, ئەم مێژووە بەردەوام بووە تاوەكو ئەمرۆ, هەر لەدەسەڵاتى راشیدین و ئەمەوییەكان و عباسیەكان كورد وناوچەى كوردستان شوێنێك بووە بۆ ئەوەى ئەسپى خۆیانى تێدا تاودەن و میللەتى كوردش بكەنە قوربانى مەرامى سیاسى خۆیان, لەسەردەمى عوسمانى وسەفەویەكانیش كە بەناوى خەلافەتى ئیسلامیەوە پەیرەوى هێزى خۆیان دەكرد,هەر لەو سەردەمەدا خاكى كوردستان دابەش كرا بەسەر چوار پارچەدا, لەدواى دروستبوونى هێزە ئیسلامیەكان لەكوردستان توندوتیژیەكان بەردەوام بوون .
تێزاب و كلتوورى ئیسلامى پەیوەندى بە نەبوونى یاسا و حكومڕانى كوردستان هەبوو لەكاتێكدا كەهێزى چەكدارى باڵا دەست بوو لە كوردستان , سەرەتاى تێزاب پێداكردن دەگەرێتەوە بۆ ساڵى نەوەدەكان كە هێزە ئیسلامیە توندرەوەكان بە تێزاب ئازار وئەشكەنجەى ئەو ئافرەتانەیان دەدا كە قاچیان رووت بوو یان هێزە ئیسلامیەكان بەدڵیان نەبوو, هەر لەو ساڵانەدا دەیان ئافرەت لەكوردستان بەبیانووى شەرەف وناموس بەدەست پیاوانى چەكدارى ئیسلامیەوە دەكوژران یان جوانتر وایە بڵێن شەهید بوون, تێزابكردن بەقاچى ئافرەتانى هەولێر لەلایەن مەلایەكى ئیسلامیەوە ترس ودڵەراوكەى لاى خەڵكى هەولێر و ئافرەتان دروست كرد, هەرلەم ماوەیە تێزابكردن بەسەر مەلایەك لەلایەن مەلایەكى ئیسلامیەوە لەسلێمانى ترسى خستە نێو هێزە ئیسلامیەكانى تر, لەم رۆژانەشدا و پێش هاتنى چەژنى نەورۆز مەلایەك دەیەوێت بەفتوایەك چەژنێكى نەتەوەى و كلتوورى كورد حەرام بكات و خەڵك والیبكات كە بەشدارى نەكەن لەچەژنە نەتەوەیە, لەلایەكى تریشەوە ئیسلامیەكان باوەریان بە سروودى نشتیمانى كوردى نیەو بەكوفرى دەزانن, بۆیە دەكرێت خوێندنەوەمان هەبێت بۆ كاریگەرى و فراوان بوونى ئەو هێزە ئیسلامیانە, دەكرێت متمانە و بڕواى خۆمان بە هێزێكى ئیسلامى بدەین كە باوەرى بە پیرۆزى نەتەوە و خاك و سردوو ئافرەت نەبێت, چۆن یاسا و بەرێوەبردنمان بۆ دەكات لەووڵاتێك كە هەموومان دەمانەوێت كرانەوە بەرووى دونیادا بكەین و زانستى نوێ پەیرەو بكەین, ئەوكاتەى هێزە ئیسلامیەكان ناوچەیەكى بچووكى كوردستانیان بەدەستەوە بوو نەئافرەت و نەمرۆڤەكان هیچیان مافى مرۆڤ بوونیان نەبوو, ئەوان لەوناوچەیەدا حكومرانێكى توندەرەویان دەكرد ئەگەر لە هەموو كوردستان حكومرانى بكەن وەزعى كوردستان و ناوچەكە چۆن دەبێت. ئەمانەو دەیان پرسیارو ترسى تر لەكوردستان بەدەستى هێزى توندرەوى ئیسلامیەكان پێویستى بەوەڵامى ئێوەى خوێنەرە؟
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست