کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، کە بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ولا مێک بو کاک خالیدی عزیزی (به شی یه که م) هه‌رکه‌س درۆیه‌بچێنێ، شه‌رمه‌زاری ده دروێته‌وه‌

Tuesday, 15/12/2009, 12:00


1 کاک خالیدی عه زیزی سه‌رۆکی ئه‌و له‌ته‌ی که‌ له‌ حیزبی دێموکراتی کوردوستانی ئێران جودابونه‌وه‌، له‌ وتو وێژێکدا له‌ژێرناوی [ئه‌رکی کوردایه‌تی ملکی هه‌موگه‌لی کورده‌ ] که‌ له‌ ئاخری مانگی یازده‌ی ساڵی 2009 دا کردویه‌تی، وله‌ سایتی 4بۆرۆژهه‌ڵات دا چاپکراوه‌، ده‌فرموێ که‌:[ ئێمه‌ وه‌ک حیزبی دێموکراتی کوردوستان تێده‌کۆشین و سیاسه‌تمان ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ سێمیناره‌کاندا ده‌رگای دیالۆگ وگوفتوگۆ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، له‌ گه‌ڵ روناکبیران وله‌ گه‌ڵ هه‌مو ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ به‌شێوازی جۆراوجۆرتێده‌کۆشن چه‌ندوچۆنیی جوڵانه‌وه‌ی کوردستانی ئێران به‌هێزتربکه‌ن وله‌وپێوه‌ندێدا، له‌ ده‌ورانێکدا که‌به‌داخه‌وه‌ تاراده‌یه‌کی زۆر له‌تبوون ئینشعابات وئینشقاقات باڵی به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی رۆژ هه‌ڵاتی کوردستانداکێشاوه‌، ئێمه‌ که‌لکی لێوه‌ربگری.

وادیاره‌ که‌ حیزبه‌که‌ی کاک خالید تا ئێستا ده‌رگای گفتگۆ ودیالۆگی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکوروناکبیرانی کورد دا به‌ستبو، ئێستا ئه‌وه‌ کاک خالید وه‌کو ئیمام مێهدی بۆ حیزبی دێموکرات زهوری کردوه‌، گۆچان به‌ده‌ست بێ چه‌ک و به‌ کۆڵه‌پشتێکی پر له‌ فه‌لسه‌فه‌ی مه‌ده‌نێوه‌، ده‌خوازی ئه‌و ده‌رکه‌ شێست وچوارساڵه‌ داخراوه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵک وروناکبیرانی گه‌له‌که‌یدا بکاته‌وه‌.ئه‌وه‌ به‌ راستی سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یه‌ بۆده‌ستپێکی کاری کاک خالید،ده‌رکێک که‌ پێشه‌وا، ئه‌حمه‌د تۆفیق، د. قاسملو، د. شه‌ره‌فکه‌ندی، جه‌نابی مه‌لا عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌ن زاده‌ ئه‌و هه‌مو ساڵانه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵکیاندا، داخستبو، ئه‌وبتوانی بیکاته‌وه‌، به‌راستی جێگای ده‌ستخۆشانه‌یه‌. ئه‌وه‌ڵه‌ن ئه‌گه‌ر به‌رێز کاک خالید به‌ راستی ده‌خۆازێ ئه‌و ده‌رگا شێست وچوارساڵه‌ داخراوه‌ به‌سه‌رخه‌ڵک دابکاته‌وه‌، و دیالۆگ وگفتوگۆ له‌ گه‌ڵ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک وروناکبیرانی گه‌له‌که‌ی ده‌ست پێبکا؟‌ ئه‌وه‌ ئیده‌یه‌ک و شتێکی زۆر تازه‌ وکه‌س نه‌زان نیه‌ که‌ کاک خالید به‌ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک وبه‌ روناکبیرانی کوردی رابگه‌یه‌نێ ئه‌وه‌ به‌شێکه‌ له‌کاروخه‌باتی رۆژانه‌ی هه‌رحیزب ورێکخراوێک، به‌ڵام ئه‌گه‌رده‌خوازێ له‌ سه‌ر ئه‌و له‌ت له‌ت بوون و ئینشعابات وئینشقاقاته‌ی حیزبه‌ ره‌سه‌نه‌ کلاسیکه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بکا و له‌بیروباوه‌ر یان که‌لک وه‌ربگرێ ئه‌وه‌ کارێکی جوان وپیرۆزه‌، به‌ مه‌رجێک کاک خالید به‌ر له‌وه‌ی داوای دیالۆگ وگفتوگۆ له‌ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و روناکبیران بکا، پێویسته‌، وده‌بی که‌ کاک خالید وها‌ورێ یانی، که‌ سه‌به‌بی سه‌ره‌کی ئه‌و له‌ت له‌ت بوون وئینشعابات وئینشقاقاته‌ن، هۆیه‌ کانی به‌وکۆمه‌ڵانی خه‌ڵک وئه‌و روناکبیرانه‌ی که‌ هه‌وڵی گفتوگۆ ودیالۆگیان له‌گه‌ڵ ده‌ده‌ن، بڵێن. ده‌فه‌رموێ:[ زۆر به‌داخه‌وه‌ له‌ده‌ورانیکدا که‌ له‌ت له‌ت بوون و ئینشعابات وئینشقاقات باڵی به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردوستانداکێشاوه‌] هه‌ر وه‌کو ئه‌و له‌ت له‌ت بون و، ئینشعابات و ئینشقاقاته‌ به‌ ده‌ستی ‌‌غه‌یب و کاری خودای بوبێ، و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی کاک خالید و هاورێ یه‌کانی وی رویدابی و ده‌ستی وانی تێدانه‌بوبێ.کاک خالید حیزبی شێست وچوار ساڵه‌ی پێشه‌وا و د.قاسملوی ته‌رتو تونا کردوه‌،به‌ڵایه‌کیان به‌سه‌رحیزبی پێشه‌وا وکۆماری کوردوستان وقاسملو هێناوه‌،با به‌ده‌واری شری نه‌کردبێ. زۆرسه‌یره‌ که‌ چۆن له‌ رویان هه‌ڵدێ باسی پێشه‌واو کۆمارو د. قاسملو ده‌که‌ن. شتێک نه‌ماوه‌ که‌ بۆنی وانی لێبێ، ئه‌وه‌ی ته‌حویلی ئێرانو داوه‌، ئه‌وه‌ی توشی ده‌ربه‌ده‌ری وپه‌ره‌وازه‌ی هه‌نده‌رانو کرد، ئه‌وانه‌ی له‌ سوله‌یمانی وکۆیه‌و هه‌ولێری به‌کوشتودان وئه‌وانه‌ی مه‌جبوری که‌مپنشینی وفێری چاو له‌ده‌ستی وجیره‌بگیریو کردن، رۆژنیه‌ بێحورمه‌تی وبێ رێزیان پێ نه‌که‌ن. لایه‌نێک پێیان ده‌ڵێ ئه‌وه‌ بیست ساڵه‌ به‌خێویان ده‌که‌م چیدیم پێ به‌خیو ناکرێن، لایه‌نێک هه‌ره‌شه‌یان لێده‌کا و ده‌ڵی ئه‌گه‌ر فڵانه‌ کاری بکه‌ن جیره‌کانیان لێده‌برم. ئه‌وه‌ بیست وپێنج سال به‌سه‌ر ئه‌وفه‌لاکه‌تو،به‌دبه‌ختی و چاره‌ ره‌شیه‌ دا تێپه‌ری، به‌گه‌لی کوردیان نه‌گوتوه‌ و ناڵێن، هۆی چی بوو؟. ئه‌گه‌ر پێتان وایه‌ سه‌رکه‌وتون، ئه‌دی بۆ له‌ کۆیه‌ دانیشتون و بۆچی په‌یمانی ئاشبه‌تاڵی به‌دزی له‌گه‌ڵ سپای پاسداران واژۆ ده‌که‌ن، که‌س نه‌یزانی هه‌تا سه‌رۆکی سپای پاسدارانی ئه‌و کات لێتانی ئاشکرا نه‌کرد.تائێستاش گه‌لی کورد هیچ شتێک نه‌ له‌سه‌ر ناوه‌رۆک و نه‌له‌سه‌رخاڵه‌کانی ئه‌وپه‌یمانه‌ نازانێ، ته‌نیاچوارخاڵی ئه‌وپه‌یمانه‌ به‌شیوه‌یه‌کی ناراسته‌وخۆ له‌ زاری ئاگادارانی ئه‌وپه‌یمانه‌ درکاندراون که‌ ئه‌ویش ئه‌وانه‌ن: 1- حیزبی دێموکراتی کوردوستانی ئێران، چه‌کداده‌نێ وئیترخه‌باتی چه‌کداری دژی ئێران ناکا. 2- ئه‌گه‌رهاتو گروپێک یان لایه‌نێک ئه‌وپه‌یمانه‌ قه‌بوڵ نه‌کاوشه‌ری ئێران بکا،ئه‌وکات حیزبی دێموکراتیش ده‌بی شه‌ری ئه‌و لایه‌نه‌بکا.3- حیزبی دێموکرات ده‌بێ شکایه‌ته‌که‌ی دژی ئێران له‌ سه‌رتێرۆری د.قاسملو له‌پێته‌ختی ئوتریش (وین) بکێشێته‌وه‌. 4- جه‌مهوری ئیسلامیێش هیچ که‌س له‌سه‌رانی حیزبی دێموکرات تیرۆر ناکا. ئه‌گه‌ر سه‌رنه‌ه‌که‌وتون و شکاون بۆچی نه‌ ته‌جزیه‌ و ته‌حلیلێک نه‌ ئه‌نالیزێکتان نیه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بارودوخه‌ تراژێدیایه‌ی حیزبه‌که‌تان وخوتان؟ ئه‌و له‌ت له‌ت بوون وئینشعابات و ئینشقاقاته‌ که‌ کاک خالید بۆی به‌په‌روشو به‌داخه‌، دیسان هۆیه‌ سه‌ره‌کێکانی هه‌ر ده‌گه‌رێنه‌وه‌ سه‌رنه‌بونی سه‌داقه‌ت و سه‌راحه‌ت‌ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و روناکبیران. به‌ پینه‌و په‌رۆ جوانکردن و خۆڵ به‌سه‌رداکردن، شاردنه‌وه‌و حاشاکردنی راستێکان وسیاسه‌تکردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی خۆیی کردن هه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی ده‌بێ. هه‌ر که‌س درۆیه‌ بچێنێ، شه‌رمه‌زاری ده‌دروێته‌وه‌. ئه‌و دوو له‌ت بوونه‌ی ئه‌و ئاخره‌ی پاشماوه‌ی حیزبی، له‌ئۆردوگای کۆیه‌ش هۆیه‌که‌ی هه‌ر ئه‌وه‌یه‌. ئێستاش له‌سه‌ر له‌ت له‌ت بوونی ئه‌و دوایه‌ش نه‌ له‌ کاتی شه‌روهه‌ڵڵای ; ; ; ; 2 ; جودابونه‌وه‌دا، نه‌ له‌کاتی جودابونه‌وه‌دا، نه‌ پاش جودابونه‌وه‌ یان، که‌ ئه‌وه‌ نزیکه‌ی سێ ساڵی به‌سه‌رداچوه‌، به‌ گه‌لی کوردیان نه‌گوت هۆی له‌ت له‌تکردنی ئه‌وجاره‌ی حیزبه ره‌سه‌نه‌‌که‌یان چی بوو. ئایا هۆیه‌که‌ کێشه‌ی ئیدیولۆژی بو؟ باڵی راست وچه‌پی حیزب لێک جودابونه‌وه‌؟ ئایا ئه‌وان مارکسیست بون و ئێوه‌ مه‌زهه‌بی؟ یان ئه‌وان سۆسیال دێموکرات بون و ئێوه‌ مائۆئیست؟ نا، چونکی ئێوه‌ دژی ئیدیۆلۆژین، و ئیدیوڵۆژی به‌ شتێکی مه‌ترسیدار ده‌زانن، پێتانوایه‌ ئیدێۆلۆژی مێشکی ئینسانه‌کان ده‌شواته‌وه‌. که‌ وابوو کێشه‌ که‌ شه‌ری ئیدیۆلۆژی‌ نه‌بوه‌. ئایا قه یرانه‌که‌ له‌سه‌رجیهانبینی و ستراتێژی جیاواز بوو؟ نا، چونکی 1- ئه‌وان پێیان وایه‌ سه‌رده‌می چ گوارا به‌سه‌ر چوه‌ ، و شه‌ری چه‌کداری ره‌د ده‌که‌نه‌وه‌، ئێوه‌ش هه‌ر پێتان وایه و په‌یره‌وی فه‌لسه‌فه‌ی مه‌ده‌نین2- ئه‌وان که‌س له‌ خۆیان به‌ ئێرانی ترنازانن، ئێوه‌ش هه‌ر وه‌ها3- ئه‌وان داوای فیدێرالیزم ده‌که‌ن، ئێوه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌تان ده‌وێ 4- ئه‌وان پێشه‌وا قازی، د. قاسملو، د. شه‌ره‌فکه‌ندی به‌ هی خۆیان ده‌زانن و ده‌یانهه‌وێ نانی وان بخۆن، ئێوه‌ش هه‌ر وا5. ئه‌وان په‌نابه‌ر وکامپنشین و جیره‌ بگیرن، ئێوه‌ش هه‌روا. که‌وابوو شه‌ره‌که‌، به‌ ته‌نیا شه‌ری تاج وته‌خت بوو، تاج وته‌ختیکی بێ وڵات و بێ میلله‌ت. هاورێ یانی کاک خالید تا کۆنگره‌ی سێزده‌هه‌می حیزب هه‌مویان ئه‌ندامی کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی وده‌فته‌ری سیاسی بوون و هه‌روه‌ها ده‌بیرکوللی حیزبیش هه‌ر له‌وان بوو. هه‌ر ئه‌وان بۆ خۆیان جێ و رێوشوێن و کاتی کۆنگره‌ی ونوێنه‌رانی به‌شداربو له‌ کۆنگره‌ی سێزده‌یان دیاری کردبوو، هه‌تا ئاخرین چرکه‌ی کۆنگره‌ش به‌شداربون،بۆ هه‌مو قه‌رارات و بریاره‌کانی کۆنگره‌ ده‌ستیان هه‌ڵێناوه‌ و ده‌نگیان داوه‌. بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی،ده‌فته‌ری سیاسی، وده‌بیرکوللی تازه‌ ده‌نگیان داوه‌،که‌وابوو کاک خالید عه‌زیزی، که ئێستا سه‌رۆکی ئه‌و له‌ته‌یه‌، ده‌بێ وپێویسته‌ له‌ پێشدا هۆی له‌ت کردنی حیزبه‌که‌ی به‌ گه‌لی کورد وبه‌و روناکبیرو وڵاتپارێزانه‌ی که‌ هه‌وڵده‌دا ده‌گه‌ڵیان بکه‌وێته‌ دیالۆگ وئه‌وانیش له‌ سیا‌سه‌تی خۆیدا‌ به‌شداربکا و له‌ بیرورای وانیش که‌لک وه‌رگرێ، که‌ کارێکی زۆر جوان و پیرۆزه‌، رون بکاته‌وه‌، و ناسنامه‌ی راستو دروستی خۆی رابگه‌یه‌نێ،جا ئه‌و کات داوا له‌ ئێمه‌ی ولاتپارێزوروناکبیران بکا که‌ له‌ گه‌ڵی بکه‌وینه‌ دیالۆگ .

کاک خالید له‌ده‌ست پێکی قسه‌کانیرا هه‌وڵ ده‌دا ئه‌و وه‌زعه‌ ناله‌بارودراماتیکه‌ی که‌مپنشێنی که‌ خۆیان بۆخۆیان پێکیان هێناوه، به‌ پینه‌وپه‌رۆ جوانی بکا، به‌ڵام به‌وپینه‌وپه‌ڕۆیه‌ ته‌واوی مێژو، وده‌سکه‌وته‌کان وخوێنی شه‌هیدانی ئه‌و شێست و چوار ساڵه‌ی گه‌لی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردوستانی ئێران نه‌فی و له‌ پێش چاوی خه‌ڵک ره‌ش ده‌کا و ده‌یباته‌‌ ژێر پرسیار، هه‌ر بۆوه‌ی که‌ ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ی ده‌ورو به‌ری خۆی رازی وقانع بکا، که‌له‌ کوردوستانی کۆیه‌ دانیشتن وجیره‌ وه‌رگرتن باشتره‌. که‌ ئه‌وه‌ بۆخۆی گه‌وره‌ ترین خزمه‌ته‌ به‌ جه‌مهوری ئیسلامی ئێران. دووه‌مه‌ن کاک خالیدی به‌رێز! ئه‌و له‌ت له‌ت بوون و ئه‌وئینشعابات و ئینشقاقاته‌ ته‌نیا باڵی به‌سه‌رپه‌نابه‌ره‌ کمپنشینه‌کانی کوردوستانی کۆیه‌ وزرزرگوێزێ کێشاوه‌، گه‌لی کورد و جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردوستان قه‌ت وا یه‌کگرتو ویه‌ک ده‌ست و بێ ناکۆکی وبێ شه‌ری براکوژی نه‌بوه‌ وه‌ک ئیمرۆ. شێره‌ کچان وکوره‌ قاره‌مانه‌کانی رۆژ هه‌ڵات، ماکۆ وئیلامیان تێکه‌ڵکردۆته‌وه‌، قه‌ندیل وشاهۆیان پێکه‌وه‌ گرێداوه‌. له‌ هه‌موشار و دێیه کانی کوردوستان وله‌ خۆراسان، له‌ سه‌راسه‌ری ئێران له‌ هه‌رشوێنێ کوردێکی لێبێ خۆیانی ده‌گه‌ێنێ و له‌هه‌مو زیندانه‌کانی ئێران، زیندانیانی کوردیان فێرێ ێکێه‌تی وبه‌رخۆدان کردۆه‌، وله‌ زیندانه‌کانی ئێرانێشرا جه‌بهه‌یه‌کی تازه‌یان بۆ به‌ربه‌ره‌کانی ودژایه‌تی کردنی دوژمن کردۆته‌وه‌. و هه‌ر وه‌ها ئێستا ئێوه‌ش له‌ سایه‌ی وانه‌وه‌ ده‌زانن که‌ ماکۆ و ئیلامیش کوردوستانن و له‌خۆراسانیش کورد ده‌ژین.
درێژه‌ی هه‌یه......

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە