کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


کورتە وەڵامی بۆ کۆیلەیەکی بێ ناوونیشانی یەکگرتووی ئیسلامی

Friday, 06/04/2012, 12:00



 
لە گەڵ رێزمدا بۆ هەموومرۆڤێ بە دوور لە جیاوازی پێست و رەگەز و ئایین : کەسێ کە بەرگری لە کەساێەتی خۆی یان هەر ئایین و ئایدئۆلۆژیی دەکا پێویستە خاوەنداری لە هەوییەتی خۆی بکات و ئەو شەهامەتە لە خۆیدا ڕابینێ ناوونیشانی خۆی بە خۆێنەرانی بەرێز بناسێنێ من تا ئیستا کەسم نەبینیوە لە نێوی خۆی و باب و باپیری شەرم بکات و پاشان بە لاف و گەزافەوە دەم لە هەقانییەت و پاکداۆێنی گروپێکی نامۆ بەگەل و نیشتمان بدات ، دەڵێن لە بەرازیان پرسی بۆ وەدەرناکەوی گۆتی لە بەر کردەوەی شەوم لە رووم نایی ! بەراستی وەسفی حالی ئەم خۆ نەناسایەێە با دادوەری بخەینە ئەستۆی خۆێنەرانی بەرێز مرۆڤی کە لە پێناسەی خۆی هێندە شەرمزابێ لە کۆێڕا دەتوانی مافی بەرپرسیارێەتی وەکیل مۆدافیعی بە خۆی ببەخشێ ! سەرنجی ئەم ناوونیشانە بدەن ، لایەنگرتووێەکی یەکگرتوو/سوید/_تێبینی/ئەوەی دەینووسم تەنها خۆم لیێ بەرپرسیارم ؟ بەراستی ئەمەیە جەهالەت و حۆکمی قەرەقۆژ بە قەولی خۆی لە سوید دەژی و من دەناسێ بەڵام هێندە بزدڵ ولاکەوتووە کەسایەتی خۆی لە خەڵک دەشارێتەوە بەڵام زۆر بە هاسانی هەمانەی کاۆێژ و وڕێنەکانی هەڵدەڕێژی . من بەواتای کەلیمە نە شێخم و نە ئالاهەڵگری تەریقە و نە گۆتە بێژی بنەماڵە بەڵام قەت بە نامۆانی نەتەوە و نیشتمان دەرفەت نادەم بە نیوی ئەمیر و ئەمینداری مۆسۆڵمانان و بە درۆشمی وەهابییەت ڕچەی خاۆێنی نەقشبەندی کە نزیکترین ڕێبازە بە دیموکراسی ئالوودە بکریت و بە مەبەستی شێرپەنجەی دیموکراسی و مافی مرۆڤ سوودی لێ وەرگرن بەم بۆنەوە بە پێویستی دەزانم وەڵامی ڕەخنە و تێبینێەکانت بدەمەوە . 1 - راستە من سەلامم ئاراستەی خەڵک نەکردوە ئەی نەدەکرا تۆش بە سەلامێ رەسەنییەتی بیرۆکەی خۆت بە خەڵک بناسێنی خۆ ئەگەر درود و سەلەوات و تەوازۆع لەئاستی ئەنبیا و گەورە پیاوان لاتان حەرامە با سەلامێکت بۆ ئەروای بناو ناردبا نازانم بێ مانایی لای تۆ چییە ؟ لەوانەێە واتای پڕبەها و نۆغز لای تۆ بەس شێعر و شاباش گۆتنبی بە بالای ئەمیرەکانت دا بەراستی ئەمە تەنها لە کۆێربیرێکی وەک تۆ و ئەمسالی تۆ دەوەشێتەوە . 2 - ئاماژەت داوە یەکگرتوو پێویستی بە هیچ کەس و لایەن و حیزب و مەزهەب و وڵات عەشیرەتێک نەبووە ئیلا خۆای گەورەنەبێت ! کەواتە حیزبێ هێندە بەرەڵا بێ و پێویستی بە خەڵک و ئیرادەی گەل و وڵات نەبیت حەتمەن سەرکردەکەی بە خالقی کەون و کائینات دەزانێ و لە نەبوون و عەدەم هەستی دەخۆلقێنێ ! لە لاییکەوە راستە چوون تەنها تەرکیز و باوەری بە سەفقە دۆلارەکانی بنەماڵەی فەهدی عەرەبستانە ئەی ئەوە نییە بۆ پەرەپێدانی بیرۆکەی ئیسلامی سیاسی شەوورۆژ گۆرانی بە سیچکە گۆڵی بەهاری ئیخوانەکانی ئۆمەی عەرەبی تونس و میسر و لیبیا دەچڕن و ئاواتەخۆازن بەو ڕەشەباێە گۆپیتەی نەوڕەسی رۆحی نەتەوەیی لە کوردستان هەڵۆەرێنن . 3 - قامووسی سۆڵح و سەفا و ئاشتیخۆازی ئێوە کامەێە هەموو سەروتای یەک قۆماشن لە بێ هێزی دا ئاشتیخۆازن و لە دەسەڵاتداریشا شەرخۆاز و خۆێنرێژ ! بێدەنگی و کڕنۆشبەری ئێوە بەرامبەر بە دەسەڵاتی هەرێم مانای ئاشتیخۆازی و ویستی سەقامگیری بارودۆخی کوردستان نییە ستراتیژی ئێوەگیلاندن و گەناندنی کۆمەڵگایە لە ڕێگای تەخدیری فیکری و فەرهەنگی بیرۆکەی هەموولایەنیکتان چوون یەکە ئەو باندەی کە تەوزیع و دابەشی کردوون ئەرکی تایبەت و جیاوازی بۆ دەستنیشان کردوون هەندێکتان بە تۆندڕوی و دڕندەیی هەندێ بە ئارامی و میانەڕەوی ئەم جەریانە هیچ لە هەقێەت و کاکڵەی ئەو بیروکەێە ناگۆڕی ئەم دابەشبوونە هەمان پیلان و نەخشەی سیاسی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بەرامبەر بە گرووپە شێعەکانی حکومەتی ئێراق ، سەدر ، مەجلیسی باڵای ئیسلامی ، حیزبی دەعوە و ......! هیهات لەو رۆژە تاریکە کە گۆڵی پڕ دڕکوداڵی بەهاری عەرەبیتان بە نێوی ئیسلامی سیاسی لە کوردستان بپشکوێت خۆدا ئەو دەرفەتەتان قەت بۆ نەرەخسێنیت چوون وەک ماری خۆشخەتوخال هەرکات تەز و سڕی زستانە لە لەشتان دەرچوو و گەرمی جەستەی گرتنە بەر ئیدی ئەو کاتە ژەهری کۆشەندتان دەرژێنن بە سەر دڵ و مێشکی هاوڵاتیاندا و سەمی دێرینەتان تێکەڵ بە خۆێنی مرۆڤایەتی و بنەماکانی دیموکراسی دەکەن .4 - حەیف قسە هێندە فەقیرە تۆی بێ ناوونیشانیش دەیکەی تا راستیەکان لە خەڵک بگۆڕی ئەم قەزاوەتەت لە چ مەنهجێکی ئیسلامی وەرگرتوە ئەوەی کە تاییدتان نەکاو ئیمانی بە گۆتەکانتان نەبێ و رەوایی بە هەڵە مێژووییەکانتان نەبەخشێ ئەوە لە ئایین و مافی ئەندامبوونی بنەماڵەکەی مەحروومە جوانە لێرەدا رەسەنییەتی بیرۆکەی ئاشتیخۆازیت چەکەرەی هێناوە من نە نۆێنەری خانەوادەم و نە وەک سۆڵتانەکانت خۆم بە ئەمیر و ئەمینداری گشتی مسڵمانان دەزانم من وەک ئەندامێکی ئەو بنەماڵەێە خۆم ناساندوە ، بەڵی منیش وەک هەموو حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دژ بە ویلایەتی فەقیە کە وەلی نیعمەتی ئەمیری مۆسۆڵمانان و ئەمیندارەکانی ئیستای کوردستان بوون 8 ساڵی ڕەبەق خەباتم کرد و قەت پەشیمان نییم لە ئەرک و بەرپرسیارێەتی خۆم ئەمە ئێوەن کە گۆشکراوی ئاخوند و بەقێەتۆڵاکانی کۆماری ئیسلامین و بوون بە عەساکێشی سۆپای پاسداران بۆ سەر خاکی نیشتمان و هۆکاری قوربانی کردنی هەڵەبجەی شەهید و لە چرکە ساتکدا مارشی عەزا و مەرگ و نەمانتان کرد بە سرودی ئەی رەقیب بۆ نەورۆزانەی خۆشک و برایانی دەڤەری شارەزوور بە تایبەت شاری هەڵەبجە و ناوچەی هەورامان مەڵبەندی مرۆڤایەتی و ڕاپەرین و مەکۆی زانیاری و ئەدەب پەروەری و عیرفان لەراستیدا ئێوەش هێندەی سەدام تاوانبار و مۆجریمن هەڵەبجەتان کرد بە فیدای مەبەستە تاغووتیەکانی ئیسلامی سیاسی دژ بە یەکگرتنەوەی رۆحی نەتەوەیی لە کوردستاندا ئیستاش لە مافی رەوای شەهیدانی ئەو تاوانە چاوپۆشی دەکەن و شینوشەپۆڕ بۆ پاسدارانی کۆماری سێدارەی ئیسلامی و من بە بکۆژ و گۆێبڕی ئەوان پێناس دەکەی خۆ ئەگەر بە قسەی تۆبێ لەو سەردەمەدا هەموو تەیارە ئیسلامییەکانی باشوری کوردستان سنووری پاسدارێەتیشیان بەزاند و ڕۆڵی بەردەیی و بەندەگی و فەرمانبەری بێ چەندوچوونی خۆیان لای ئاخوندە جەلادەکان ئیسبات کرد ئەی بۆ گۆێ ئەمینداری گشتی حیزبەکەتان قەل نەبووە ؟ تۆی نەزان بە ڕەشبینی و ڕق و کینە شەلم کۆێرم ناپارێزم زیپیی دەمت کێشاوە من کۆمۆنیست نییم بەڵام بە چاویلکەی ڕەشی ئیخۆان و مێشک رزیۆێکی وەک تۆ چاو لە ئایدۆلۆژیەکان ناکەم هەر بۆێە وەک مرۆڤێکی نۆرماڵ رێز لە بیروڕای جیاوازی مەکتەبە فەلسەفیەکان دەگرم خۆ ئەگەر بەم ڕوانگاێە خۆم پەروەردە نەکەم ئەو دەبمە هاو پاڵان و هاولفی تۆ و دەکەومە سەر ڕێگای نامرۆڤانەی ئیسلامی سیاسی سەلەفییەکانی لالە حەسەن ! من خۆڵی بەرپیێ ئەو کۆمۆنیستە ی کە ئامانجی خزمەتگۆزاری و رزگاری چین و تۆێژەکانە بە هەزاران ساویلکە و کۆنەپەرەستی کلاسیکی وەکوو تۆ ناگۆڕمەوە ئەمەش واتای کۆمۆنیست بوونی من ناگەیینێ بەڵکوو بەشێکە لە ماڤناسی و باوەر بە هەمەڕەنگی کۆمەڵگا و تەعەدۆدگەرایی ئیستا تۆ دەخۆازی بە چاوی ڕیپۆقاوی تەم و مژگرتووی سەلەفیێەتەوە کەسایەتی من بخەیتە ژێر پرسیار یان خەڵکم لێ بورووژێنی و بیکەی بە عەیبە ؟ بۆ ئەم ئارمانە مرۆڤانەترە یان تاساندنی ئازادی و بنپێ کردنی مافی نەتەوەیی و نیشتمانی . 5 - بەختەوەرانە من نە ئەهلی قۆمارم و نە هاتووچوی بار و مەیکەدەکان دەکەم لەم شارەی لە تێدا دەژیم سەدان خێزانی کوردی باشور و رۆژهەڵاتی تێدا نیشتەجیێە ئەگەر قسە و عۆمر و کەسایەتی نادیارت بە بێهودە و عەبەس هەراج نەکردوە بۆ ئیسباتی ڕشانەوەکەت دەتوانی هیچ نەبێ دوو شاهید بە خەڵک بناسێنیت تۆ هێندە بە تاکییدوقاتعییەت حۆکمت داوە لای خۆێنەرانی بەرێز ئەم پرسیارە دروست دەبێ کە ئایا سەرانی حیزبەکەی جەنابت لەو مەیکەدە و عەشرەتکەدە و قۆمارخانەدا بەشداریان کردوە یان رۆڵی دیلەر و دابەشکردنی وەرەق و جام بە دەستیان گێراوە ؟ حاڵەتی دووێەم ئەم پرسیارە لای خێنەرانی بەرێز دەورووژێنی ئاخۆ ئەو باڕ و مەیکەدە و قۆمارخانە کە باسی دەکەی مۆڵکی حیزبەکەتانە و بە پارەی خۆمس زەکات بنیاتنراوە کە هێندە زانیاریتان لە سەر مشتەریان بە هێزە ؟ بەقەولی عەجەمان وادیارە بە سر ێمدە حکیم است بەڵام دەستە چەورەکەتان دەساون بە سەرخەڵکا !. 6 - بەراستی داتای بیرەوەرێەکانت دووچاری تەشویش و پارازیتە کە ئەنجامی مۆعادیلاتەکانت بەم شێوەێە گۆڕاوە ! من و ئیتلاعاتی ئێران ؟ من و دەزگای میتی تورکیا ؟ ئەی نەزانی قەڵبەزەن پێتوایە نەنگ و عار بە ڕەنگ پاک دەبێتەوە ؟ بە نووسینی هەندێ وشەوڕستە تەلیسی کۆڵەباری تاوانەکانتان لە سەر شانووملی پانووپۆڕتان نە دەچریت و نە دەتۆێتەوە ؟ خۆ سەرچاوەی فەسادی ئیخلاقی ئێوە تەنها ئالی فەهد نییە لە بیرت نایێ کە بە شلە زەردی نەزری ویلایەتی فەقیە گۆشکران و لە بێشکەی حۆجەتولئیسلامەکانی جەماران و فەیزییەی قۆم پەروەردە بوون و ناوکی بیرۆکەی ئیسلامی سیاسیتان بە دۆێردی ئیمامەت قرتا و پاشان بە بۆسۆی شەبقەکەی ئاتاتورک تیمارکرا ؟ بۆ هێندە بێ وەفا و بێ سیفەتن لە ڕێچکەی هەمییشەیی خۆتان پاشگەز دەبنەوە دەزگای میت و حکومەتی ئاک پارتی ئەردۆغان بەشێکە لە هەویێەت و مەوجوودێەتی ئێوە ئەم پینەێە بە منەوە ناچەسپێ ئیدی ئاگاداری ئەوەنی ئەگەر ڕێوی لە کونی خۆی هەڵگەڕێتەوەگەڕ دەبیت ! خۆ عەبدۆڵا گۆلینی سەر بە میت و خاوەن زانکۆی ئەشق لە شاری هەولێر یەکەم سەرچاوە و مەرجەعی پەروەردەی فیکری و
سیاسی یەکگرتوی ئیسلامییە ئایا تا ئیستا هەڵوێستی نامرۆڤانەو دژە نەتەوەیی یەگرتووی ئیسلامیت بەرامبەر بە پارتی کریکاران و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان وەبەرگۆێ نەکەوتوە ! تۆ شایانی ئەوەنیت نێوی پەکەکە و پارتی ژیانی ئازاد بێنیتە سەرزار بریا دەرفەت و تواناییم هەبایی وەک ئەمەگداری رێگای رزگاری نەتەوەکەم رووم لە قەندیلی سەربەرز کردبا و چقڵی ناحەزیم لە دیدەی نابینای ئێوە هەڵچقاندایی ، من کوردستانیم نە عەرەبستانی هیچ جیاوازیی لە نێوان باکور و باشور و رۆژهەڵات بەدی ناکەم هەروا کە سەلەفیەکان لە هەوڵی دامەزراندنی ئەمپراتۆرێەتی ئیسلامی سیاسیین منیش بە مافی رەوای خۆمی دەزانم وەک خەتی گشتی رێز لە خەباتی هەر چوار بەشە بندەستەکەی کوردستان بگرم ، لەقاودانی ئەو دوو ئەندامەی بەدکرداری بنەماڵە وەک* ئازاد و ئەمیر شێخ ئەمین*هیچ پەیوەندی بەتۆوە نییە ، گەڕ ئەگەر دۆکتوربایی پێشەکی کەللەی خۆی تیمار دەکرد !. 7 - لە کۆێ من ئیعلانی جەنگم کردوە ئەوە پیشەی ئێمە نییە دەهێندە تر سەرەڕۆبن و گۆڕ هەڵتەکێن ئامانجی ئێمە هەر پەروەردەێە و ڕاهێنانه ئێمە شەڕخۆازنیین و شەر بەسەرچاوی بەهرەکێشی و ئیستسماروماڵۆێرانی وباج ئەستاندنی دەزانیین بەداخەوە ئیستا لەلایەن زلهێزانەوە بە نێوی دیموکراسی خۆازی بازاری گەرمە و خەریداری زۆرە کردەوەی قیزەونی باندە ئیسلامیەکان لە هەڵتەکاندنی گۆڕی مۆرشیدانی نەقشبەندی لە باخەکۆن و بیارە ئاشکرای هەموانە ئەو ئەمیندارەگشتیە و ئەو ئەمیری مۆسڵمانانە کە تۆ بە دژی ئەو تاوانە دیفاعیان لێدەکەی لە راستی بە دوورە و لە وتووێژە تەلەڤزیۆنیەکاندا هەچیان حازەر نەبوو بە قەتعێەت و ڕاشکاوی بەرپەرچی ئەو کردەوە تیرۆریستیە بدەنەوە حەتا راگەیاندنەکانیان لە ئاستی فیفتی فیفتی دا نەبوو و بە حیلە شەرعییەکانی ئێخوان نە شیشیان سوتاند و نە کەباب ، شەڕ و فەساد و فینەگەری مۆڵکی ئێوەێە نە من دابەشکردنی بەهەشت و جەهەنەم تز و ڕیسالەتی ئێوەێە ، لە مەکتەبی ئیخواندا بۆ گەییشتن بە ئیمامەت و ویلاێەت شەهادت بە گەورەترین هۆنەر پێناسە دەکرێت شەڕێ ئێمە وەگرخستنی دادوەری و ئێرادەی خەڵک بوو دژ بەو رووداوە . 8 -مخابن بۆ ئەو ئەدەب و پەروەردە ئۆسوڵگەراییەت وادیارە نووسراوەکەم زۆر کاریگەری لە سەرتان هەبووە ! من منم تۆ کیێت ؟ ناوی سۆلاسی من لە پێش چاوانە بەڵام تۆی دزیوی بێ ناوونیشان بە روومەتی شاراوە و مەقنەعەی ئەلقاعیدە خەڵک بەنامەحرەم دەزانی و لە ناسنامەی خۆت شەرمت دەکەی
من لە سایتی دەنگی سەربەخۆ ئەو هەڵە چاپێەم راستکردەوە کە لە بریتی نێوی کۆمەڵی ئیسلامی نێوی یەکگرتووی ئیسلامی نووسراوە بەڵام بێ شەرمێەکەت هێندە لە ئاستێکی بەرزدا بوو پێویستی بە وەڵامدانەوە دەکرد پێموانییە تۆی بێ ناونیشان لایەنگری یەکگرتووبی یان خزمی و جاشی یەکگرتووی یان رۆڵی تێکدەرانەت وەئەستۆ گرتووە تا زۆرتر یەکگرتوو بەدناو بکەی

ئەحسەن شێخ جەمال نەقشبەندی
سوید

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە