کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ سلێمانی پارتی و یه‌کێتی بیری ئیرتیوازیش بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌کار ده‌هێنن

Monday, 20/07/2009, 12:00


دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێک ده‌بێت هه‌ڵکه‌ندنی بیری ئیرتیوازی له‌ لایه‌ن حکومه‌ته‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ کرا ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاوی ژێر زه‌وی و پاراستنی کوردستان له‌ بومه‌له‌رزه‌ به‌ڵام ئه‌وا چه‌ند ڕۆژێکه‌ له‌ سلێمانی هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت بیری ئیرتیوازی هه‌ڵبکه‌نێت وای لێهاتووه‌ ئامێری بیر هه‌ڵکه‌ندنه‌کان له‌به‌ر زۆری داواکاری به‌ زه‌حمه‌ت ده‌ست ده‌که‌وێت... هه‌روه‌ها ڕۆژانه‌ ژماره‌یه‌کی زۆر ئامێری بیر هه‌ڵکه‌ندن له‌ پارێزگاکانی باشوره‌وه‌ دێت به‌ره‌و سلێمانی ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا که‌ هه‌تا هه‌فته‌ی ڕابردوش قه‌ده‌غه‌ بوو هه‌ر جۆره‌ ئامێرێکی بیر هه‌ڵکه‌ندن بێته‌ سلێمانیه‌وه..

دوای ئه‌و هه‌موو به‌ڵێنه‌ درۆیانه‌ی دایان به‌ خه‌ڵکی هه‌ر له‌ دامه‌زراندن و کردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ناته‌واو و به‌خشینی ده‌مانچه‌و پاره‌ لیستی کوردستانی به‌م شتانه‌وه‌ نه‌وه‌ستاو به‌ته‌مایه‌ رقی تینوی هاوڵاتیان به‌ رێپێدان به‌ هه‌ڵکه‌ندنی بیری ئیرتیوازی تێر ئاو بکات
به‌ڵێ لیستی کوردستانی مزایه‌ده‌ به‌ سروشتی کورستان و ئاوی ژێر زه‌وییشه‌وه‌ ده‌کات له‌ پێناوی به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵک بۆ لایه‌نگری له‌ لیسته‌که‌یان له‌ کاتێکدا ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی پێشێلکاری یه‌کی گه‌وره‌یه‌ له‌ هه‌مان کاتدا مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌ش بۆ داهاتوو دروست ده‌کات من ده‌ پرسم ئایا بۆ جاران ده‌تان وت به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌یه‌ به‌ڵام ئێستا نا

بۆیه‌ لێره‌وه‌ داوا له‌ که‌سانی دڵسۆزی ئه‌م کوردستانه‌ ده‌که‌م که‌ به‌ زوترین کات ڕێبگرن له‌ هه‌ڵکه‌ندنی بیری ئیرتیوازی بۆ پاراستنی کوردستان له‌ هه‌ر کێشه‌یه‌ک و دانانی سنورێک بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ مافیایه‌

به‌ ده‌سه‌ڵاتیش ئه‌ڵێم ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی له‌ خه‌تی دووه‌می ئاوی دوکان سه‌رفتان کرد کوا ئاوه‌که‌ی بۆ کێشه‌ی ئاوی سلێمانیتان پێ چاره‌سه‌ر نه‌کرد !‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە