کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سەرچاوەیەكى باوەڕ پێكراو پێى ووتم

Monday, 06/04/2009, 12:00

1632 بینراوە


تاڵەبانى بۆ ڕازى كردنى ماڵى مەلامستەفا و دڵ نەیەشاندنى مەسعود ئامادەیە هەموو شتێك بكات، ئەوەتا گەورەترین تەنازولى كردوە بۆ بنەماڵە و یەكێتى  لاواز كردوە، دوجار پۆستى سەرۆكى حكومەتى داوە بەو بنەماڵە كلیلى یەكێتى تەسلیم دەستى گەورە خائین مەسعود كردوە، تاڵەبانى تەنها بۆ ئەوەى دڵى مەسعود ڕابگرێ ئامادەیە هەموو شتێك بكات بۆیە چاوەڕێى شتى گەورە تربن لەم بۆرە پیاوە، تەنها ئامادە نیە تەنازول بكات بۆ برادەرەكانى ناو حیزبەكەى خۆى، دوایى بڵاو بونەوەى دەنگى لیستى سەربەخۆى كاك نەوشیروان و هەڕەشەكانى پارتى بەوەى كە بە لیستى جیا دادەبەزن یان نەوشیروان چەندى هێنا ئەوەندە لە یەكێتى ئەشكێنن، تاڵەبانى ئامادە نەبوو بەرامبەر بەم هەڤاڵانەى خۆى هیچ نەرمیەك بنوێنێ بۆیە تاڵەبانى حەز بە تۆپینى خۆى و زیانى خاوەنەكەى ئەكات تەنها بۆ ئەوەى نەهێڵى دەنگە سەربەخۆكانى دەرەوەى یەكێتى و پارتى دەربچن، ئەوا وایان لە زەحمەتكێشان كرد و ئەو حیزبەیان دوو لەت كرد، شتى تریش بەڕێوەیە، بەڵام لەگەڵ كاك نەوشیرواندا ئەمەى بۆ نەكرا بۆیە لە هاتنەوەى ئەمجارەى تاڵەبانیدا یەكسەر خۆى و مەكتەب سیاسیە خەساوەكەى گەیاندە  لاى مەسعودو كڕنوشى نۆكەرى خۆى و باندەكەى بۆ مەسعود دوپات كردوە، لەو كۆبونەوەى مەكتەب سیاسى هەردوو حیزبدا و كۆبونەوە نهێنیەكەى بەینى خۆیان بە جوتە تاڵەبانى ڕازى بوە ئەم جارەش پۆستى سەرۆكى حكومەت بداتەوە بە پارتى تەنها لەبەر ئەوەى بەیەك لیست دابەزن، تاڵەبانى ئامادەیە ماڵى یەكێتى كاول بكات بەڵام نایەت گوێ لە هەڤاڵەكانى خۆى بگرێت، ئامادەیە ماڵە شەق و شڕەكەى تەسلیمى پارتى بكات بەڵام نایەت دەست بخاتە دەستى هەڤاڵەكانى خۆیەوە و ماڵەكەى یەكێتى باش بكەنەوە، ئەو سەرچاوەیە پێى ووتم كە تاڵەبانى ئەم پێشنیارەى داوە بە مەسعود و مەكتەبى سیاسى پارتى ، تەنها بۆ ئەوەى ئەو ترسەى پارتى بڕەوێنێتەوە كە باسى ئەوەیان دەكرد بە جیا لیستیان دەبێت و ڕێككەوتنە ستراتیژیەكەى نێوانیان هەڵدەوەشێتەوە، یەكێتى با لەت و پەت بێت بۆ تاڵەبانى كێشە نیە گرنگ ئەوەیە یەكێتى دەربچێتەوە، گرنگ ئەوەیە دڵى مەسعود گەرد نەگرێ، ئەمە بكات باشترە لەوەى شەریكە دزیەكەى بفەوتێ، ئەمە گرنگە، یەكێتى بەرە دەست خوا خۆى ئەڕوات بەڕێوە، كەواتە مام تاڵەبانى بۆ دوایى هەڵبژداردنى ئەم جارەش كە دەبوایە ئەم پۆستە بدرایە بە یەكێتى، داویەتیەوە بە پارتى و بنەماڵە چونكە حكومەت حكومەتى بنەماڵەیە نەك حكومەتى خەڵك، هەڵبژاردنیش یاریەكە و پێمان دەكەن، ئەبوایە سندوقەكان ئەوەى فەرز كردایە حكومەت ئەدرێ  بەكێ نەك سەرۆك و مەكتەب سیاسیەكان و كۆبونەوەى پشت پەردە و بڕیارى دوو سەرۆك


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)