(PKK) جێگای ترس نییه، به‌ڵام پێویسته ترسه‌كانی خه‌ڵك بڕه‌وێنەوە
Sunday, 24/03/2013, 12:00
چەدند ڕۆژێکە جۆره‌ها لێكدانه‌وه‌ی جۆراو جۆر بۆ ئه‌و نامه‌یه‌ی سەرۆکی (PKK) تارادەی ئەوەی خەڵکانێکی زۆر به پەرۆشیەوە سەیری دەکەن، هەشه، وەک چەک وهەڵمەتێک بەرامبەر (PKK) بەکاری دەهێنێت.
ئه‌وه‌ی ئاگاداری سیاسه‌تی 40 ساڵه‌ی (PKK) بێ و بەو هەموو ئاستەنگی و ناخۆشی و پیلانە، نێوده‌وڵه‌تی و ململانیێ لەگەڵ گه‌وره‌ترین و ترسناكترین داگیركه‌ری کوردستان (توركیا) کردویەتی، ده‌زانێ (PKK) هیزئكی وا سادە و بێ ئیرادە نیە ده‌ست له‌چه‌كاكان بێ بەرامبەر بە دەستکەوت بۆ گەل و پارتەکەی به‌ربدات كه بۆته خاڵی هه‌ره به‌هێزی له‌ململانیێ له‌گه‌ڵ توركیا و هه‌ربۆیه‌شه داوای یه‌كه‌م و بەردەوامی توركیا (چه‌ك دانانه)
هاوكات هه‌مومان به‌رپرسانی به‌ده‌په‌مان بینیوه چ قاره‌مان و خاوەن ئیرادە و سه‌ركه‌وتوبونه له به‌رامبه‌ر سه‌دان پیلانی توركه هه‌مه فاشیه‌كان .... بۆیە کە هیزێ ئەوەندە لەو هەموو سەختی وناخۆشیە لەسەر پیگەی خۆی وەستابێ و پشتی بەگەلەکەی بەستبێ، ئاستەمە وابەسانایی شکست بخوات
ئه‌وەی راگه‌یه‌نراوه هەوڵ بۆ گفتوگۆ، هەر ئەو نامەیە و یەکەم رۆژی ئەو جۆرە شەرە سیاسی و گفتوگۆیە نیە، بەڵکو بەروبومی دوای خەباتی مانگرتنی زیندانیانە، وە مانگێک زیاترە، گفتوگۆ و جم‌و جۆڵەکانی، بەراشکاوی باس لێوە دەکرێ، کەوه‌فدی هه‌موو به‌ره‌كانی كورد هاتوچۆ و گفتوگۆ له‌نێوان خۆیان و تورکیا دەکەن . بۆیه هه‌ق نیه مرۆڤ وا ته‌سك بینیه‌وه سه‌یری تەنیا وشەکانی ناو نامه‌كه بكات ... خودی نامەکە گەر تەنیا ئەو داخوازیانە و وشەکانی بێ، نزمترین ئاستی داواکاری کورد لەمێژوودا بووە، به‌ڵام کەمرۆڤ كۆی پرۆسه‌كه دە ببینی و سه‌نگ و كاریگه‌ری (PKK) وەهاوکیشە جیهانیەکان دەبینێ، لێکدانەوەی تری بۆدروست دەبێ کەشتی پشت پەردەکان زۆرن لەترسی شەرخوازان نا‌وێرن باسی بکەن . کەدەبێ بڵیین هه‌موو كات زانیاریه‌كانی پشت په‌رده به‌خه‌ڵك ناگوترێ
شککردن لەوەی به‌رپرسانی به‌ده‌په ویان بەرپرسانی (PKK) لەکەسایتیەکانی وەک قه‌ره‌یلان و جومعه کەچەکەکان بێ بەدەستهینانی
هەندێ مافی کورد یان بەسادەیی تەسلیم بەتورکیا بکرێ پێم وابێ لەدەرەوەی لێکدانەوەی سیاسیە .
ئه‌وه‌ی ده‌یبینم نامەکە، ته‌نیا شته‌كی روكه‌ش و گشتگیریه .... نه‌چۆته ناو مه‌سه‌له و ده‌یان دیدار و كه‌ناڵی نێوان (PKK) و خۆی و به‌ده‌په له‌گه‌ڵ توركیا .......
هاوكات گرنگیه‌كه‌ی له‌وه‌دایه ئه‌م گفتوگۆیه وه‌ك ئه‌وانه‌ی باشور نیه کەگفوتگۆی دوو هێز بوو، بەڵام ئەمەی باکور لەتەک ئیرادە زاڵبونی ئەو جوڵانەوەیە کەملی بەتورکەکان دا دان بەکێشەکەی دابنێ، ، هاوکات تێک هەڵکێشی گۆرانکاریەکانی جیهانیشە، کە کورد و (PKK) ژمارەیەکی گرنگن، ناکرێ لەلایەن دەوڵەتە زلهیزەکانی رۆژاوا بێ دەستکەوت پێدان کارەکانیان لەناوچەکە تێپەڕینن
سەرنج لەسەر نامەکە
ئه‌وه‌ی بۆ هه‌مومان جیگای سه‌رنجه هه‌ڤاڵ ئاپۆ له نامه‌كه‌ی هیچ باسی كوردستان وه‌ك بونی مەسەلەی نەتەوە نیشتمان نه‌كردوه، کە بەداخەوە لەهەندێ شوێن وەک تورکیای.... لەکاتێکدا ئەو نامەیە، نامه‌یه‌كی مێژویی و دۆكۆمنتیه ....، هاوكات زۆرینه‌ی ژیانی له‌گه‌ڵ کتێب له زیندان بردۆته سه‌ر به‌راده‌یه‌ك له خودی نامه‌كەش هه‌ستی پێده‌كرێ وه‌ك فه‌یله‌سوف و ڕشنبیرێكی به ئاگای پڕ له زانیاری نامه‌كه‌ی دارشتوه . 14 ساڵه به‌ته‌نیا ژیان به‌سه‌رده‌بات، كه‌هیچ مرۆڤێ به ئاسایی نامنتیته‌وه له‌ناو ئه‌و هه‌موو ته‌نیایی و ئازارە دەرونیانەی به‌رامبه‌ری كراوه.... بۆیه گرنگه هه‌ڤاڵانی (PKK) هه‌موو تۆپه‌كان له‌سه‌به‌ته‌كه‌ی سەرۆکەکەیان دانه‌نین و وه‌ك سه‌رباز و ئه‌فسه‌ر مامه‌له نه‌كه‌ن چونكه جگه له‌وانه‌ی باسم كرد ئه‌و له‌ژێر ده‌ستیشیانه.
هاوكات ئه‌ركی هه‌مومانه هاریكاری (PKK) بین له‌م قۆناخه، به‌سه‌رنج و تێبینی دان، ئه‌وانیش گوێ له‌خه‌ڵك بگرن، تا ئاستی ئەوەی کۆرو سیمناری بۆ . هەڤاڵانی (PKK)ش دەبێ دڵیان گەورە بێ، چونکە خه‌ڵكێیكی زۆر كه ره‌خنه ده‌گرێ، لە پەرۆشیتی، چونكه ئه‌مه پرۆسیه‌كی زۆرگرنگه بۆ كوردستانی گه‌وره، به‌ڵام ئاماژە کردن بەوەی ئەوان تەسلیم بەتورکیا وەک 75 پارتی و بارزانی بونە، ئەمە هەڵەیەکی سیاسیە هەریەکێ باسی بکات
، ئه‌وان ئیستا وه‌ك سەرۆکی (PKK) هەڤاڵ ئاپۆ ئاماژه‌ی بۆ کرد، سه‌ره‌تایه‌كی نوێ واتا شه‌رێكی نوێیه لەگەڵ تورکیا، كه‌لەمەشدا کارتەکان و یەکگرتویی کورد و تاکتیکی سیاسی و هاوکیشەی جیهانی ... بریاردەر دەبێ، به‌ڵام مه‌ترسیدارترین شت بۆکورد کارتی لێکترازانی به‌ره‌یه‌ی كورده لە نیوان قه‌ندیل و به‌ده‌په و ئیمرالی و ئه‌وروپا كاری له‌سه‌ر ده‌كەن بۆ ئەوەی کەمترین دەستکەوت بەکورد بدرێ کە دەبێ بڵێین لەم قۆناخەدا دەستکەوتەکان ناگاتە فیدرالی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست