کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌واره‌ی گه‌نده‌ڵی كه‌وته‌ خۆ ساخته‌كارییه‌كی بێ وێنه‌ به‌ڕێوه‌یه‌

Saturday, 06/03/2010, 12:00


كه‌ ئێوه‌ ده‌ڵێن شۆڕشێكی سه‌رتاسه‌ری ده‌رمانی ده‌ردی گه‌نده‌ڵی پارتی و یه‌كێتی حه‌ل ده‌كات به‌لاش و له‌خۆڕانیه‌ ئه‌گه‌ر چی زۆربه‌ قه‌ناعه‌تیان به‌و‌ فكره‌‌ نیه‌! به‌ڵام ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ، هه‌ڵبژاردن له‌ دووای هه‌ڵبژاردن، ئه‌م ڕاستیه‌ ده‌چه‌سپێت و خه‌ڵك قه‌ناعه‌تی پێ ده‌كات.
ئیمڕۆ له‌ یه‌كێك له‌ دانیشتنه زۆر نهێنییه‌‌كانی چه‌ند ده‌ستگه‌یه‌كی پارتی به‌تایبه‌ت لقی دوو له‌ شاری هه‌ولێری پایته‌ختی غه‌مگین و تۆقێنراو به‌سه‌رپه‌رشتی كابرای بێ سه‌روبه‌رو خۆبه‌زل زان (پشتیوان سادقی ساخته‌كار له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ماسته‌رو دكتۆراو ده‌نگده‌ران! جێ به‌جێكار بۆ فه‌رمانه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزان) باس له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كرا‌ كه ‌چۆن ئاماده‌كاری كراوه‌ بۆ ساخته‌كاری و ته‌زویرات كردن بۆ به‌یانی كه‌ زۆر بێ شه‌رمانه‌ وه‌ك باس له‌ مه‌شروعێكی خێر بكه‌ن ئاوا بۆی‌ دانیشتبوون و كۆببوونه‌وه‌.
له‌م‌‌ دانیشتنه‌‌ ئابڕووبه‌ره‌‌ ئاماژه‌ كرا به‌ (500) كه‌س له‌ ئاسایشی هه‌ولێرو‌ (1000) كه‌س له ئاسایشی گشتی له‌گه‌ڵ (500) كه‌س له‌ زێره‌ڤانی بۆ ته‌زویر كردنی ده‌نگه‌كان له‌ زۆربه‌ی مه‌راكیزو بنكه‌كانی ده‌نگدان بۆ به‌یانی له‌ شاری هه‌ولێر. دیاره‌ ئه‌م كاره‌ به‌ته‌كتیكێكی مونه‌زه‌م به‌ڕێوه‌ ده‌چێت بۆ نمونه‌ دایان ناوه‌ له‌ دووای نیوه‌ڕۆ به‌ خه‌ستی و چڕوو پڕی هه‌واداره‌كانیان هان بده‌ن به‌قه‌ره‌باڵغی ڕوو له‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن ‌بۆ دروست كردنی جۆرێك له‌ په‌شێوی و ترس و تۆقاندن له‌ناو دڵی خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدان جێ بێڵن ئینجا له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌زگایه‌ ناوبراوانه‌ ده‌ست بكرێت به‌ ته‌قه‌كردن به‌سه‌ر سه‌ری ئه‌و خه‌ڵكه‌ هه‌ژاره‌ به‌سته‌زمانه‌ گه‌ر هاتوو بنكه‌كانیان چۆڵ نه‌كرد تاكو بنكه‌كانی ده‌نگدان جێ بێڵن و ده‌نگ نه‌ده‌ن! له‌ پاشان ئه‌وان به‌ كه‌یفی خۆیان ده‌ست بكه‌ن به‌ چاو سوركردن و ته‌زویر كردن و كاری ساخته‌كاری.

ئه‌وان دایان ناوه‌ گه‌واره‌ گه‌نده‌ڵه‌ ساخته‌كاریه‌كه‌‌یان ڕێك له‌ دووای سه‌عات دوو یان سێ ده‌ست پێ بكات به‌ شێوازێك كه‌ ئه‌مجاره‌‌ تۆقین و ترساندن به‌ ته‌قه‌كردن له‌ زۆرێك له‌ بنكه‌كان ببێته‌ مایه‌ی دڵدانه‌وه‌و دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕق و قینه‌ی كه‌ (كه‌ی ئێن ئێن و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆن به‌تایبه‌ت سایته‌كه‌تان، گۆڕان و یه‌كگرتوو) له‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ كردیان كه‌ سه‌رو دڵ و كه‌لـله‌ی ته‌واوی ده‌زگاكانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ بۆگه‌نه‌یان هێنا له‌رزه‌!
به‌م شێوه‌ ده‌یانه‌وێت تۆڵه‌ی خۆیان له‌ ئێوه‌و ئۆپۆزسیۆن بكه‌نه‌وه‌ به‌ڵام نازانن كه‌ به‌م كاره‌یان ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ته‌مه‌نی خۆیان كورتر ده‌كه‌نه‌وه‌و نه‌مان و له‌ناوچوونیان مسۆگه‌رتر ده‌كه‌ن و خۆیان ده‌خه‌نه‌ به‌ر نه‌فره‌تی هه‌تا هه‌تایی خه‌ڵك و میلله‌ت.
هه‌ر له‌م دانیشتنه‌ دا ئاماژه‌ به‌ یه‌كێك له‌ كاندیده‌ سه‌ربه‌خۆیه‌كانی گۆڕان كرا كه‌ له‌ دووای هه‌ڵبژاردن چۆن تۆڵه‌ی لێ بكه‌نه‌وه‌ به‌ حیسابی خۆیان گوایه‌ ئه‌و كاندیده‌ له‌ شاری هه‌ولێر بویته‌‌ هۆی بار گرژی و ڕه‌واجدان به‌ بیرو باوه‌ڕه‌كانی گۆڕان و هاندانی گه‌نجان و خه‌ڵكه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌ لیستی گۆڕان بده‌ن‌ ئینجا په‌رده‌ لادان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌كانی ئه‌و حكومه‌ته‌ به‌ بێ ترس! گوایه‌ ئه‌مانه‌ كاری ئه‌و كاندیده‌یه‌ بوونه‌ له‌ هه‌ولێر. به‌ڵام گومانم نیه‌ ئه‌مه‌ش درۆیه‌كی دیكه‌ی زلی (پشتیوان پانكه‌یه‌!) كه‌ ده‌ڵێــــــم (پانكه‌) بێ هۆ نیه‌ چونكه وه‌ك پانكه‌ سێ سه‌ره‌یه‌ بۆ سیخوڕی كردن!!!
وه‌ك گوتم دایان ناوه‌ تۆڵه‌ له‌م كاندیده‌ بكه‌نه‌وه‌ به‌ شێوازێك مه‌گه‌ر ته‌نها خودا بزانێت چۆن؟؟ ئه‌و (پشتیوان پانكه‌)‌ چه‌ند جارێك ئاماژه‌ی به‌ناوی ئه‌و كاندیده سه‌ربه‌خۆیه‌ی لیستی گۆڕان‌ كرد ئه‌وه‌نده‌ قین له‌ دڵ بوو، داخ و خه‌فه‌تیان زۆر لێ ده‌خوارد!!

هه‌ر بۆ زانینیش ئیمڕۆش زیاتر له‌ (2000) دووهه‌زار كه‌س له‌ كورده‌ گه‌ردیه‌كانی توركیا داخیل به‌ باشوری كوردستان، سنوری سۆران/ دیانا بوون بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ بده‌ن و سه‌وادی لیستی هاوپه‌یمانی و كاندیده‌كانی پارتی زیاد بكه‌ن. دیاره‌ ئه‌مه‌ش گۆلێكی تره‌ پارتی ده‌یكات له‌ یه‌كێتی كه‌له‌ش كه‌وتوو؟!

پێویسته‌ هه‌ڵوێست وه‌ربگیریت و میلله‌ت ئاگادر بكرێته‌وه‌ له‌و پیلان و ساخته‌كاریانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ كه‌ ئاماده‌ی كردووه‌. بۆ ئه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان نه‌ترسێت و كۆڵ نه‌دات له‌ به‌ره‌و پیر وه‌چوونی سندوقه‌كانی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن، ‌پێویسته‌ خه‌ڵك ئه‌و ڕاستیه‌‌ باش بزانێت كه‌ ته‌نها تاكه‌ چه‌كی ده‌ستی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن ته‌زویر كردنه‌ به‌ جۆران شێواز. جا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ته‌زویر كردن و كاری ساخته‌و پۆخڵاواتیان كه‌مك بكرێته‌وه‌ تكایه‌ مه‌ترسێن، بڕۆن به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان‌. ده‌نگ بده‌ن به‌ نه‌مانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ بێ ته‌عریف و بێ مه‌عریفه‌ته‌ی كه‌ له‌ دونیادا وێنه‌ی نییه‌!!‌‌ زیندوویی كیاناته‌ سیاسیه‌كان و نوێنه‌رانی حیزبه‌كان به‌تایبه‌ت ئۆپۆزسیۆن ده‌ورێكی یه‌كجار زۆر ده‌بینێت له‌ ڕێگه‌ گرتن له‌ هه‌ر دیارده‌یه‌كی نامۆو ده‌نگ ته‌زویر كردن.. هیوادارم چاوه‌كانتان بكه‌نه‌وه‌و نه‌ترسێن چونكه‌ ئه‌م دوو چه‌كه‌ی ده‌ستی ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان كارتێكردنێكی به‌ قووه‌تی هه‌یه و زۆریش گرنگه‌‌‌. یه‌ك: چوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكه‌ بۆ ده‌نگدان. دوو: زیندوویی و هۆشیاری ئه‌و قه‌واره‌ سیاسیانه‌ی كه‌ به‌شدارن له‌ده‌نگدان به‌تایبه‌ت هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان‌ كه‌ ئێمه‌ ئومێدێكی زۆر گه‌وره‌مان پێیان هه‌یه‌. ده‌خوازم به‌یانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی گه‌نده‌ڵ خۆیان سوك و ڕیسواتر بكه‌ن به‌و پیلانانه‌ی كه‌ دایان ڕشتووه‌ له‌ كاری ساخته‌و ده‌نگ ته‌زویر كردن.
له‌ كۆتاییدا من ئه‌و بیرۆكه‌تان به‌ به‌رزو پیرۆز ڕاده‌گرم كه‌ باس له‌ ڕاپه‌ڕینێكی جه‌ماوه‌ری سه‌رتاسه‌ری ده‌كات دژ به‌و دوو گرگنه‌ سه‌ركه‌ به‌رانه چونكه‌ تاكه‌ هه‌توانی برینه‌كانمان ڕاماڵینیانه‌ نه‌ك ڕاگوشین و ڕاچڵه‌كینیان ئه‌گه‌ر چی ئه‌مه‌شیان وه‌ك كوشتن وایه‌ بۆیان و شاده‌ماری گرتوون و به‌ری نادات و نادات!! به‌ڵام بوڕكانی ڕاپه‌ڕێن و شۆڕشكردن له‌ دژیان هه‌ڵته‌كانیانه له‌ بن و بۆتكه‌وه‌‌....
ڕه‌نگه‌ تێبینی بكرێت كه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ ڕق ئه‌ستورو توندین به‌رامبه‌ر به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ بێ مه‌عریفه‌ت و ته‌عریفه!‌ به‌ڵام چونكه‌ خۆم له‌ناویان دام و‌ له‌گه‌ڵیان ده‌ژیێم بۆیه‌ چاك ده‌زانم ئه‌وانه‌ كێن و چین و چۆن و به‌ چ شێوه‌یه‌ك له‌ بن دێن و كۆتاییان دێت؟!‌

كادیرێكی به‌وه‌فای پارتی له‌ ڕابردوو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە