کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاڤێڵ بازرگانی به‌خوێنی کوڕی کورده‌وه‌ ده‌کات

Wednesday, 26/08/2009, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ناو فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌کوردستان پۆستی ڕاگه‌یاند که‌ سه‌رانی مافیای کورد ،هه‌ر به‌‌وه‌وه‌ نه‌وه‌ستاون که‌ ژێرخانی ووڵات هه‌رزان فرۆش که‌ن و ئابڕوو بۆ خه‌ڵکی کورد نه‌هێڵن و هه‌موو ژیانمان له‌به‌رده‌می قه‌ده‌ردا دانێن . به‌ڵک و به‌خوێنی گه‌نجه‌ هه‌ژاره‌کانیشمانه‌وه‌ بازرگانی ده‌که‌ن .ئه‌مه‌ریکێکان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ ده‌به‌ن تا ناوچه‌کانی تکریت و جێگه‌ مه‌ترسێکانیانپێ بپارێزن و مانگانه‌یان بده‌نێ ، چونکه‌ ده‌زانن کورد شه‌ڕکه‌ری چاکه‌ و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی بێکارن و ناچارن به‌گیانی خۆیان بژێوی ژیان دابین بکه‌ن ، ئه‌مه‌ریکێکان مانگانه‌ی 3200 $ دۆلاریان ده‌ده‌نێ به‌ڵام مافیاکانی کورد لێیان ده‌سه‌ن و به‌سه‌ر خۆیاندا دابه‌شی ده‌که‌ن . پاڤێڵی قاره‌مان 2300$ دۆلارو مامۆستا عه‌زیزی فه‌رمانده‌یی 750$ دۆلارو ئه‌وگه‌نجانه‌ی یاریش به‌ژیانیان ده‌که‌ن مانگانه‌ی 150$ دۆلاریان ده‌ده‌نێ سه‌رچاوه‌که‌ش پێی ڕاگه‌یاندین که‌ له‌م مانگه‌دا چه‌ند له‌و پێشمه‌رگانه‌ بریندار بوون و توشی گیرو گرفت بوون، ئێمه‌ پرسیارمان کرد داخۆ بۆچی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ به‌وه‌ ڕازی ده‌بن؟
له‌وه‌ڵامدا ووتیان له‌بێ کاری وهه‌ژاریدا ،کوردستان پۆست به‌دواچونی زیاتری له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ده‌کات و داواش له‌هه‌موو ئه‌و کوڕه‌گه‌نجانه ‌ده‌که‌ین که‌واز له‌و کاره‌ خراپه‌ بێنن و خزمه‌تی داگیر که‌ران نه‌که‌ن له‌ژێر هیچ ناوێکدا ،لای ئێمه‌ پیشمه‌رگه‌ ده‌بێ به‌رگری له‌کوردستان بکات ،نه‌ک ناوی پێشمه‌رگه‌ بێت و له‌خزمه‌تی داگیر که‌راندا خوێنی بڕێژرێت،،،
په‌یامنێری کوردستان پۆست
چوارقوڕنه‌‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە