کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سایتو مالپەرەكانی یەكیتی تەنها هی كاتی دەوامی رەسمین

Friday, 14/08/2009, 12:00


سەرەرای ئەو پارەو بودجە خەیالیەی كە یەكیتی بو میدیا رەسمیو نارەسمیەكانی خۆی هەلیرشتوە وچەند بەناو قەلەم بەدەستیكی بۆ بەكری گرتون بەڵام دیارە ئەوانە میدیاكارو رۆژنامەنوسی راستەقینەو خەمخۆرنین تەنانەت بۆ خودی حیزبەكەشیان، بەلكو ئەوان ئەو پیشەیە تەنها بۆ بازگانیو دەسكەوتی مادی خۆیان بەكار دەهینن و لە ئەنجامی دەسكەوتنی پارەو ئیمتیازاتەكانیان راگەیاندنەكانی خۆیان لە بیرچۆتەوەو مەغرور بونو سەرەنجام پیس توشی نەغرۆیی هاتن ،ئەوەی متابعەی سایتەكانی وەك كوردستانی نویو اودیر و ئاسۆ بكات بۆی دەردەكەویت كەتەنها لەكاتی دەوامی رەسمیدا هەندیك هەوالی تەقلیدی مەسۆلەكانیانو یەك دوو مەقالەی كرچوكالو بی تامو بی خویی هەندیك قەلەم بەدەستی نەشارەزاو كالفام بڵاو دەكەنەوەو ئیتر قفلی لیدەدەن و تا رۆژی دواتر هیچ شتیكی تر ئیزافە ناكەن تەنانەت رۆژانی هەینیو شەممە یان رۆژانی پشوەكانی تر چەند رۆژیش بخایەنیت ئەوان دەرگای دوكانەكانیان ناكەنەوە ئەمەش وایكردوە كە خوینەری كوردی هەرگیز پشت بەو كەناڵانە نەبەستیو هەرگیز نەیانكاتە سەرچاوەی خوی بۆ دەستكەوتنی هەوالو زانیاریو مەعرریفەت بۆیە ئیستا راگەیاندنی یەكیتی ئەوەندە لاواز بوە كەس متابەعەی ناكات تەنانەت بەخوشیانەوە، لەبەرامبەردا دەبینین میدیا سەربەخۆكانی وەك هاوڵاتیو ئاوینەو كوردستان پۆست بەو بی ئیمكانیەتەیانو بەو هەموو محارەبەیەی دەسەڵاٍت دەققە بە دەققە بەدوای هەوالو زانیاریەكانەوەنو شەوو رۆژیان بۆ نیە بۆیە بون بە سەرچاوەی یەكەمو موعتەبەری هەوال بۆ خوینەری كوردو تاكی كورد تەنها ئەواننو پشت بەوان دەبەستیت بۆ گەیشتن بە هەوالو راستیەكانی كۆمەلگای كوردەواریو جیهانیش چونكە ئەمان بەدلسوزی بۆ پیشەكەیانو بە راستگۆیی لەگەل جەماوەری كار دەكەن نەك بۆ پارەو دەسكەوتی ماددی وە زۆرریش سەركەوتو بون لەگەیاندنی پەیامەكەیانو میدیاكانی دەسەڵاتیان والیكردوە كە چۆك دابدەن لە زەمەنیش دەری خست كاریگەری میدیای سەربەخۆ چەندبوو لە وشیاركردنەوەی تاكەكانی خەلكو دەرخستنی ناشیرینیەكانی دەسەڵات كە ئەگەر ساختەكاری لە هەلبژاردنەكرایە زۆرینەی خەلك دژی ئەو دەسەلاتە دەنگی دەدا ، وەبەتایبەتی كورردستانپۆست 24 سەعاتی كاركردنی وەكو یەكە بۆیە مبالەغە ناكەم گەر بلیم رۆژی 10 جار زیاتری دەكەمەوە ،بەڵام راگەیاندنەكانی یەكیتی زۆر رۆژ هەیە هەر ناشیان كەمەوە ، ئەو كاتەش كەدەیانكەمەوە تەنها بۆ ئەو حالەتانەیە كە كاتیك رۆژنامەو سایتە سەربەخۆكان زانیاری لەسەر كەمو كوریەكانی دەسەڵاتو مەسۆلەكانیان بڵاو دەكەنەوە بزانم وڵامو پەرچەكرداریان چۆنە چونكە ئەوان توانای ئیبداعو داهینانیان نەماوەو لەسەر پەرچە كردار كاردەكەن، تەنها هەر ئەوەندە دەزانن هەول رەت بكەنەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە