کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قائیمقامی سۆرانیش لە هەرێمی گەندەڵستاندا بەهۆی دزیی و گەندەڵییەوە ئەمیش بۆتە خاوەنی هەموو شتێک

Tuesday, 15/11/2011, 12:00


لە هەر وڵاتیكدا پارێزگار بێت یان بەڕێوەبەری شار یان قائمقام پێویستە بە هەڵبژاردن دابنرێت و بۆ ماوەی چوار ساڵ زیاتریش نەبێت. ئەو پارێزگایە یان ئەو قائیمقامە هەمیشە لە ژێر چاودێریشدا بێت، بێجگە لەوەی، كە بەلایەنی كەم دەبێ بڕوانامەیەکی هەبێت.، هەروەها ڕەوشت بەرزو دەستپاكیش بێت هەر چەندە لەو هەرێمەی ئێمەدا مەحاڵە مرۆڤێكی لەم شێوەیە جێگای هەبێت، هاوشێوەی مرۆڤی پاك و خاوەن شە هادەش زۆرە بەڵام بەداخەوە جێگایان نابێتەوە.
باسەكەمان لەسەر كوڕی كۆنە موخابەراتێكی بارزان تكریتیە، كە ئەویش (كرمانج عیزت دەرگەڵەیی)یە، كە ئەوە بۆ ماوەی زیاترلە هەشت ساڵە قائیمقامی سۆرانە هەڵبە ئەم مرۆڤە هیچ مواسەفاتێكی قائمقامی تێدانییە دەرچووی ناوەندی پیشەسازییە واتە بێ شەهادەیە بێجگە لەوەی، كە كوڕی كۆنە موخابەراتی سەددامە، كە باوكی بە (عیزەت سلێمان بەگی دەرگەڵەیی) ناسراوە لەكاتێكدا كە بارزان تكریتی لە سێدارە درا باوكی قائیمقامی سۆران بە بەرچاوی خەڵكانی ئەو دەڤەرەوە هەتاكوو بەیانی خەو بەچاویا نەكەوتبوو شین وشەپۆڕو فرمێسكی بۆ بارزان تكریتی برای سەدام حسین هەڵڕشتبوو.
پێم خۆش نییە زۆر لە باسەكەم بچمە دەرێ ئەم بەناو قائیمقامە یە كێكە لە هەرە دزە بەناوبانگەكانی ئەو دەڤەرە، لەكاتێكدا كە دووكان وبازارەكانی ناو سۆران تازەكرانەوە هەڵبەتە لە بەر چاوی كاڵی خاوەن دووكانەكان نەبوو (كرمانج) بەسەر ئە وكۆمپانیانەی كە هاتبوون ئەم كارە ئەجام بدەن شەرت و شروتی خۆی بەسەریاندا سەپاند كەدەبێ بۆ هەر دووكانێك بڕی یەك ملێون دینار بدرێتە خۆی دووكانەكانیش گەلێك زۆرن بە هەرحاڵ تەنها لەدووكانەكاندا پارەیەكی زۆری پێدرا هەتا ئەو كاتە زۆربەی زۆری كۆمپانیاكان لای نەوزاد هادی پارێزگا دزەكەی هەولێریش سكاڵایان تۆمار كردبوو بەڵام بێ سوود بوو لە بەر ئەوەی نەوزاد هادیش هەمیشە بەرگری لە دزە دەكرد,دزی لەهەمووی گەورەتر هەرچ سەرۆكیكی شارەوانی لە سۆران دەست بەكاربوایە دەبایەهەر دەم ودەست كرمانج ببوایەهاو شەریكی دزیی لە گەڵیدا بە هەر شێوەیك با لەگەڵ هەموو سەرۆكە شارەوانییەكان بەدەیان پارچە زەوییانە دەفرۆشتەوە, هەموو دزییەكانیش ئاشكرا دەبوون كەچى ئیجرائات لەگەڵ سەرۆك شارەوانییەكان دەكرا تا ئیستا 3 سەرۆك شارەوانی لەسەر دزی وگەندەڵی لابراوون، بەڵام بەداخەوە سەرۆكی دزەكان كە قائمقامە هەر لەسەر كورسییەكەی ماوە وە هەر بەردەوامیشە لە دزیی.
ئەمەو بەدەیان و سەدان دزی تر، بێجگە لەو كۆمپانیانەی، كە لە بواری ڕێگاوباندا كار دەكەن،پێش ماوەیەك كۆمپانیایەكی توركی هەندێك ڕێگاوبانی سۆرانی وەرگرتبووەوە لە دەروازەی شاری سۆران ئەوەبوو لەپێش چاوی خەڵكەوە %80ی پارەكەی لەلایەن قائمقامەوە بۆ سەرف كرا كە هێشتا كارەكەی هەر دەست پێ نەكردبوو كۆمپانیاكە تەنسیقی تەواوی لە گەڵ ئەم قائمقامە گەندەڵەدا هەبوو، ئەوەبوو كۆمپانیاكە بەملێون دولاری دزیی و ئەوساو ئیستاش ئەو پارەیە دیار نەماوەو دیاربوو كۆمپانیاكەش كۆمپانیایەكی وەهمی بوو تاكوو ئیستاش كەس ئیجرائاتی لە گەڵ ئەم گەندەڵەدا ئەنجام نەداوە.
ئەوەتا بە ڕۆژی ڕووناك و لە پێش چاوی خەڵك بەبێ منەتی پارچە زەوییەكی گەشتیاری لە شارۆچكەی شەقڵاوە كڕیوە بە (200) دەفتەر دولار بێجگە لەخانوو موڵكی تر لەم لاو لەو لا ئایا یەكێك دەرچووی ناوەندی پیشەسازی بێت ئەگەر دزیی و گەندەڵی نەبێت دەبێتە خاوەنی ئەو هەموو موڵك وسامانە؟ پرسیارەكە بۆ خۆیەتی و با خۆشى وەڵام بداتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە