کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


"گەر دەسەلات ئەم خێرانە بە كەركوك بكات حەقە منەت بكا بەسەرمانا!!

Wednesday, 11/05/2011, 12:00






(چەند خاڵێكی گرینك بۆ كەركوك وداواكاری پشتگیری لە ڕاگەیاندنەكان)

من جیا لە نوسەر و ڕۆشنبیرانی كەركوك نیگەرانم لە حزب وبونی ئایدیای حزبی لەوەی پرسێكی نیشتیمانی یان كێشەیەكی نیشتیمانی خۆی بچوك بكاتەوە بێ تاوانباری خۆیی لەوە نیشان بدات كە رێگە چارە نەبووە لەم رێگە چارەییەی بچوك كردنەوەیی كەركوك و ناوە رەقەمییەی بۆ پانتایەك لە سنور و كێشەی نەتەوەو هەزارەها قوربانیە لە تەعریب و ڕۆژانە خەنجر وەشێن لە خەلكی كورد چ لە تیرۆر و دەستی دەركی و نەزانی دەسەلات و دەیان دووبەرەكی نێوان خۆمان و نەبونی هۆشیاری لەوەی شەقامی كەركوك و ڕۆشنبیری كەركوك خەمخورانە لە شۆرشدا بێت تەنها گفتاری بێ كردار لەنێو بێشەی گەرمەوە خومان بە خەمخور و پالەوان ناو بنێن و گیرفانە حەیاتەكەمان پر بێت(ئاشی نەزان خوا دەی گێرێت)ئیدی چاوەروانی و پاش ماوەیەك دووبارە بلێن كەركوكیان سور كردەوەو بێ لێپرسنەوە لە پۆلیسێك، كۆلێك قوربانی تر بدەین، بەهەرحال لە دەرگای حەوسەلەتان دەدەمەوە ئاوی سارد لای كورە فەقیرە سكرتێرەكانە بەعەرەبیەكەشی مەراسیلەكان ڕەنگە گەرو وتان فێنك كەرەوە بێت ،گەر بمانەوێت ڕەنگە كەركوك بە موڵكدارێَتی تاپۆ نەبێت، خۆ دەتوانین بوكی مالەكەمان بێت یان خوشەویستیك لە دورەوە گولێكی بۆ بنێرین گەر بە قسە نەزانی و شەران گێزییەكەتان بیكەنە رقوو كینە بەدەستی ناحەزەكانمان ئەو گولە سورە بە دیاری خوێناوی سور بنێرن و ئێوە شانازی پێوە بكەن پێشینان وتویانە (دەمت بگرە سەرت سەلامەت دەبێت) بەلام لەم رۆژە من دەلێم" ئێوە دەمتان بگرن ئێمە سەلامەت دەبین،هەر كەس روكەشی كەركوك ببینێ دلخوش دەبێت بەوەی دەلێت ئای چاری چاران بەعس چی كرد لێرە بە دوعای پیرێژنە داماوەكان دەلێ رۆلە نانێك بخۆو نانێك بكەرە خێر، بەلام گەر بیر بكەیتەوە كێ دوستە ئەو كەسەی دەت گرێنیًت نەك ئەو كەسەی دەتخاتە پێكەنین ئەوەی من بەراستی دەزانم كوردو ئیرادەی كورد ڕۆشنبیر و شەقامی كوردی دەتوانێت چارەسەری بكات و گۆرانی كەركوك بە دیمەنیكی تری پیشكەوتن بون بەشارێكی نمونەی ئاشتی و ئارامی لەڕووی جوانكردن وناوچەیەكی گەشت وگورزاری نۆژەنكردنەوەی شوێنەوار و ئازاد كردنی ناوچەكانی ژێردەستی مەسئولین و واتا ناوچەی (عرفە)كەناوچەیەكی سەوزی كەركوكە ماڵی سەركردە بالاكانی تێدا نیشتە جێیە فروكە خانەكەیو هێزو عەسكەرتارێتیكی تیدایە چواردەوری كەركوك سەربازگەیەو لەگەل ئەمەدام هیز هەبێت بەڵام بە میكانیزم ودەرەوەی كەركوك واتا سنورەكان لەگەل ئەوەشدانیم سەرجەم شوستەو كولانەكان كۆنكرێتن لەگەل ئەو هەمووهێزە بێ توانیە نیم هەر ماوەیەك پەتەكە شل دەكەن دەپچرێت واتا تەقینەوەیەك دەبێت با پیكەوە چەند پێشنیاریكی جدیانە بكەین دەسەلات وەك خیر بەكەركوكی بكات حەقە ئەو منەتەبكات بەسەرمانا"ئومێدوارم ڕۆشنبیران بە جدی كاری بو بكەن نەك وەك هەرجارەی تر تیری رق وكینەو تۆمەت فروشتنەوە بە یەكتری پشت یەك بەردەین ئەوەی من دەزانم ئەم چەند خالانە بەباش دەزانم و هەنگاوی چارەسەرە لەناو خودی كەركوكدا وەك هەنگاوی یەك
خاڵی یەك:دورخستنەوەی هێزەكانی كەركوك بۆ بازنەی دەوری كەركوك لەسەربەنەمای كارامەی و میكانزمی ماستەر پڵانی سەربازی وئەمنی و كەسانی خەمخوری هوشیار و كاراو چالاك .
خاڵی دوو یەك :یەكخستنی سەرجەم هێزەكان و بە هێزەكانی هەرێمەوەو دورخستنەوەیان بو هەردوو هێڵی هەولێر و سلیمانی هاتنە ناوەیان بە شێوەی پۆلسیی مەدەنی پرسی دادوەری گشتی و كۆكرنەوەی زانیاری دروستی باوەر پێكراو.
خاڵی سێ: بونی ئەنجومەنێكی هەمەلایەنەی فراكسوێنە كوردیەكان لەپەرلەمانی كوردستان و پەرلەمانی كوردستان كێشەكان بگەینیەتە دەستی پەرلەمانتارە كوردیەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
خاڵی چوار: بنبركردنی دەستی حزب و ئاژاوە گێری و نەهێشتنی ڕاكەبەرێتی نێوان هێز حزب و رێكخراو میدیا ونەتەوە جیاجیاكان .
خاڵی پێنج :نۆژەنكردنەوەی ناوچە شوێنەوارە گرینگەكانی كەركوك وەك قەلای كەركوك بە ناوچەیەكی گرینگ لەلایەن كەسانی شارەزاو لێهاتو كارامە، و دەرگا كردنەوەی بۆ هەموان پشوی تێدا ببینن و شێوە گرینگی دانێك بێت بە كەلتوری كەركوك و كورد ونەتەوە جیاجیاكان وەك وەك ناوچەیەكی گەشتو و گوزاری .
خاڵی شەش: دەكردنی سەرجەم ماڵی سەركردە و مەسئول لەناوچەی ڕۆژئاوای شاری كەركوك كە بەناوچەی سەوز دەناسرێت واتا عەرەفە گرینگی پێدانی وەك ناوچەیەكی گەشتیاری وەك هەولێرو سلیمانی بۆ گەنجانی شارەكە.
خاڵی حەوت: دەركردنی سەرجەم هێزەكان لەناوچەی فرَوكە خانەی كەركوك گەرانەوەی بۆ هاولاتیان و هەر هاولاتیەك وكەسایەتیەك كە دەیەوێت لە رێگەی كەركوكەوە بێتەوە هەرێم و وە نۆژەنكردنەوەی بۆ فروكە خانەیەكی نیو دەولەتی.
خاڵی هەشت: لەلایەن كەسانی شارەزاو پسپۆر لە نەتەوە جیاجیا كان وكەسایتە شارەزاكان لە بوارە جیاجیا كانی ماستەر پڵانی كەركوك دا برَژدرێت.
خاڵی نۆ: رۆڵیكی گرینگی ئاستی هۆشیاری و چاودیریكردنی پەردەوردەی كەركوك بۆ گرینگی پێدان بە گەڵتور وپاراستنی ڕیزەكانی دابو نەریت وپێكەوە ژیانەی لە نێوان كەڵتورو نەتەوەكاندا هەیە.
خاڵی دەه: هۆشیار كردنەوەی میدیایەكی سەربەخۆ ڕاوێژكردن و مافی هیچ بەرپرسێك نەبێت جگە لە ڕۆژنامەنوسان و رۆشنبیران وەك مەسئوڵیەتی خۆی و خاوەندارێتی وتەكەی ،كەركوك ڕاوێژكاری شەقامی هەبێت میدیا لەخزمەتی گرینگی پێدانی شاری كەركوك بێت.
خاڵی یانزە: دروست كردنی نەوەیەكی ڕۆشنبیرو و ئۆپسوێن و بەرەیەكی نیشتیمانی فشار بخاتە سەر حكومەتی ناوەند لە وێشە وە دەسەلات بدرێت بە شەقام بۆ هەڵوێست نواندن لە كەم تەرخەمی هەرێم كوردستان و فشار خستنە سەر دەسەلات داران .
خاڵی دوانزە: بەدواداچون بۆ مادەی سەدو چل 140و بنبركردنی كێشەكانی مولك دارێتی و كێشە كۆمەلایەتیەكان و پرۆژەی بەرپا كردنی ئاشتەوایەتی نەتەوایەتی .
خاڵی سیانزە: هێنانە پێشەوەی كەسانی كارامەو لێهاتو شارەزا و پسپۆر لێپرسینەوە لە هەركەمو كورییەك لەلایەن هەر جهەتێك یان كەسێك یان بەرپرسێك هەبێت دەسەلاتی ڕەها لای دادوەری گشتی بێت .
خاڵی چواردە: كردنەوەی موزەخانەیەكی نێو دەولەتی لە سەر كەڵتور دابونەریت و كتێب و كەسایەتی ناودارەكانی كورد و كەرەستە شوێنەوارە بەنرخەكانی هەرێمی كوردستان وناوچەكە.
خاڵی پانزە :خستنە گری پرۆژەی پترۆ دولار و بودجەی كەركوك بو نوێكردنەوی شاری كەركوك دابەشكردنی بەیەكسانی بەسەر نەتەوە جیاجیاكانی كەركوك چاودێری لەلایەن كەسانی خاوەن هەڵوێست وبەرپرسیار لە پرسە نیشتیمانیەكاندا،پرس كردن بە ڕۆشنبیرانی كەركوك لە هەرگۆران كردنی ئیدارەیەكی كەركوك ودانانی كەسایەتیەك.

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە