پارتیی دۆستی هەرە نزیکی مەلا مستەفا (جەرجیس فەتحوڵڵا) دەکوژێت
Sunday, 22/09/2013, 12:00
2635 بینراوە
جەرجیس فەتحوڵلا، دۆست و هاوڕێ و کەسی نزیکی مەلا مستەفا کە لە ساڵانی حەفتاکان تا ئاشبەتالەکە بە بەردەوامی لەگەڵ مەلا مستەفادا بووە، ئاگاداری نهێنی و شارەزا و زانیاریی لەسەر کەسایەتی مەلا مستەفا هەبووە، مەلا مستەفا زۆر متمانەی پێ بووە لە زۆر کار و باردا راوێژی پێکردووە. جەرجیس فەتحوڵڵا لە رۆژی ٢٣ / ٧ / ٢٠٠٦ لە کوردستان بە سەکتەی دڵ، گیان لە دەست دەدات و لە (عەینکاوە) بە خاک دەسپێردرێت. مردنەکەی لەلایەن بنەماڵەی بارزانییەوە بەبێ دەنگی دەشارێتەوە.
زۆر کەس تا ئیستا پییان وایە مردنی جەوهەر نامیق مردنێکی ئاسایی بوو بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەست دا، نەک بنەماڵەی بارزانی دەرمانخواردیان کردبێت، ئیستا کاتێکیش لەم راپۆرتە هەواڵەدا قسە لەسەر دەرمانخواردنی جەرجیش فەتحوڵڵاش دەکەین، رەنگە بۆ ئەمەش هەبێت و هەر وەک ئەوەی جەوهەر نامیق وا بڵێن، بەلام ئەوانەی مێژووی بنەمالەی بارزانییان خوێندبێتەوە و دەزانن ئەم بنەماڵەیە لیبوردنیان لە کەس نییە ئەگەر رۆژێک قسەیان لەسەریان کردبێت، یان نهینییەکیان درکاندبێت، یان مەترسی ئەوەی لەسەر بێت لە بەرژەوەندییان بدەن.
ئایا هیچ هۆکارێک لە پشت مردن، یان کوشتنی جەرجیس فەتحوڵڵاوە هەبووە؟
لێرەدا ئێمە هەوڵ دەدەین وەڵامی ئەو پرسیارە بدەینەوە، چونکە بەر لە ماوەی چەند مانگێک لەلایەن کەسێکی پارتیی و لەناو لقێکی پارتی، کە ماوەی چەند ساڵێکیش کاری لەگەڵ پاراستندا کردووە، چەند زانیارییەکی سەرنجڕاکێشی بۆ دۆستێکی کوردستانپۆست گێڕاوەتەوە، ئێمەش ماوەی نیو ساڵ دەبێت بەدواداچوونمان لەسەری کرد تا هەفتەی رابردووا گەیشتینە ئەنجام و وەڵامی ئەو پرسیارانەمان وەرگرتەوە، بە باشمان زانی و بۆ خوێنەرە بەڕیزەکانی ئاشکرا بکەین. ئیستاش فەرمون لەگەڵ تەواوی هەواڵ و راپۆرتەکەمان لەسەر کۆهاری کۆچی دوایی پارێزەر و نووسەر و مێژوونووس جەرجیس فەتحوڵڵا.
جەرجیس فەتحوڵلا لە ساڵی ١٩٢٢ لە شاری موسڵ لە خێزانێکی ئاشوری مەسیحی هاتۆتە دنیاوە.
لە ساڵی ١٩٤٣ بڕوانامەی پارێزەری وەرگرتووە.
وەکو زۆربەی گەنجانی ئەو سەردەمە دەبێتە چەپ و مارکسی، دواای دەبێتە ئەندامی حیزبی شیوعی و حیزبی گەل، خاوەنی چەندین وتارە، لە رۆژنامە و گۆڤارەکانی ئەو سەردەمەدا دەنووسێت، دەبێتە مێژوونووسێکی باش. دوایی لە ساڵی ١٩٥٨ واز دەهێنێت و دەبێتە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان.
ساڵی ١٩٦٨ لەلایەن حیزبی بەعسەوە دەگیرێت و فەرمانی کوشتنی بۆ دەردەکەن. بەڵام فەرمانەکە جێبەجێ ناکرێت و بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە زیندا دەمێنێتەوە، دوایی بەر لێبوردنی گشتی دەکەوێت و لە ساڵی ١٩٦٨دا بەردەدرێت.
هەر لەو ساڵانەدا ئەم دوو کتێبە، کە لەسەر کورد نووسراوە وەردەگێڕێتە سەر زمانی عەرەبی (مهد البشريه) و(رحله الى رجال شجعان). هەروەها بۆ خۆشی ئەم کتێبە لەسەر کورد دەنووسێت " سەردانێک بۆ رابردووی نزیک ".
لە ساڵی ١٩٧٠دا هاوبەشی کۆنگرەی هەشتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، یەکێک دەبێت لەوانەی خەریکی رەشنوسی یاسای مافی خودموختاریی و ئۆتۆنۆمی دەبێت کە دەیخەنە بەردەم حکومەتی بەعسی ئەو سەردەمە.
دوای ئاشبەتالەکە جەرجیس فەتحوڵلا وەک زۆربەی ئەندامی پارتی روو لە ئێران دەکات و بەدوایدا وەک پەنابەر دەچێتە سوید و لەوێ دەگیرسێتەوە.
ساڵی ٢٠٠٠ بۆ یەکەمجار سەردانی کوردستان دەکاتەوە.
لە رۆژی ٢٣ / ٧ / ٢٠٠٦ لە کوردستان بە سەکتەی دڵ، گیان لە دەست دەدات و لە (عەینکاوە) بە خاک دەسپێردرێت.
هەواڵ و لێکۆڵینەوە
ئەو کاتەی جەرجیس فەتحوڵلا لە سوید دەبێت، وەک زۆربەی پەنابەران تەنها لە شوقەیەکدا ژیان دەباتە سەر، تاکە پەیوەندی کە هەیبووە لەگەڵ خێزانێکی مەسیحی دەبێت، ئەوان هاتوچۆ و خزمەت و یارمەتی دەدەن.
جەرجیس فەتحوللا - دوای ئەوەی لە وتووێژێکدا لە گەڵ- دکتۆر حەسەین محەمەد عەزیز- بڵاودەکاتەوە. کلیکی ئەو لینکە بکە
(
http://en.calameo.com/read/000747308cd3c51d4b04e)،
لەو وتووێژەدا باس لە کەسایەتی مەلا مستەفا دەکات، کە چۆن مەشروبی خواردۆتەوە و دوای ئەوە بەسەرخۆشی وتوویەتی با بچم نویژەکەی بۆ بکەم، گەلێک قسەی تر سەبارەت بە کەسایەتیی مەلا مستەفا باس دەکات، دواجار وەک خۆی دەڵێت ئیتر کەڵکەڵەی ئەوە دەکەوێتە سەری، بۆ ئەوەی کتێبیک لەسەر بنەماڵەی بارزانی بنووسێت و ئەو مێژووە هەڵبداتەوە، کە تا ئیستا خەڵکی نەیزانیوە، هەروەک خۆی دەڵێت ئەوەی لەژێر بەڕەیە بیخاتە سەر بەڕە، دیارە ئەمەی لای چەند کەسێک درکاندبوو، ئەم قسە و باسە دەگاتەوە دەم بنەماڵەی بارزانی، دەزانن جەرجیس فەتحوڵڵا، نهێنی زۆری ماڵی مەلا مستەفای لەلایە، هەر بۆیە دەکەونە گەڕان بە دوای کەسێکی نزیکیدا، دوایی ئەو کەسە نزیکە دەدۆزنەوە کە ژن ومێردێکی مەسیحین. سەرچاوەکە دەڵێت هەر زۆری نەبرد، (لێرەدا هەندێک زانیارییمان لەسەر ئەو ماڵە مەسیحییە سانسۆرکردووە)، پاراستن دەتوانێت پەیوەندییان پێوە بکات، پیاوەکە خۆشە دەکەن ئەگەر ئەوان بتوانن -جەرجیس- قەناعەت پێبەکەن، بۆ سەردانیش بووە بچێتەوە هەولێر، ئەوا پارتی موچەی -ئەندامی لق- بۆ ژن ومێردەکە دابین و خانوشیان بۆ مسۆگەر دەکات، دوای مشتومڕێکی زۆر، ئەو ژن ومێردە دەتوانن -جەرجیس فەتحوڵڵا- رازی بکەن، بۆ ئەوەی سەردانی هەولێر بکات، تا ماوەی دوو سێ ساڵ پارتی لەسەر پەیمانەکەی خۆی دەڕوات و مانگانە پارە و موچە بەو خێزانە دەدات.
-جەرجیس فەتحوڵڵاش وەک لە سەرەوە نووسیمان لە ساڵی ٢٠٠٠دا سەردانێکی کوردستان و هەولێر دەکات، لەلایەن مەسعود و نێچیرەوە پێشوازی لێدەکرێت، بنەماڵەی بارزانی بە شێوەیەک مامەڵەی دەکەن، ئیتر هیچی لە دڵدا نامێنێت و ترسی دەڕەوێتەوە، دوای گەڕانەوەی بۆ - سوید- چەند جارێکی تر هاتوچۆ دەکات، دوایی بە یەکجاری دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان، سەرچاوەکە دەڵێت بەر لە مردنی بەماوەیەکی کەم، جەرجیس فەتحوڵڵا بیر لەوە دەکاتەوە، کە ئیتر بەیەکجاری بۆ سوید بگەڕێتەوە، بەڵام ئەوان رێگای نادەن، چونکە هێشتا ئەوەیان لە خەیاڵدایە، کە ئەو پەیمانی ئەوەی داوە لەسەر بنەماڵەی بارزانی و مەلا مستەفا بنووسێت، بۆیە وەک سەرچاوەکە دەڵێت جەرجیس فەتحوڵا لەناو دەبەن و دوایی رایدەگەیەنن، گوایە بە نەخۆشیەکی کوشندە مردووە، ئەمەش رێی پێدەچێت، چونکە ئەو بۆ خۆشی پیربووبوو، هەر دەشمرد، بەڵام بۆ بنەماڵەی بارزانی بۆ رۆژێکیش ئەگەر ژیان لە ناحەزێکیان بسەندنەوە هێشتا هەر زۆرە.
بنەمالەی بارزانی بەچی ناحەزەکانی خۆیان دەرمانخوارد دەکەن؟
دەزگا جاسوسییە نیو دەوڵەتییەکان دەرمانێک وەک --قەترە- ئەکەنە خواردن وخواردنەوەی نەیارەکانیانەوە، دوای ماوەیەک تەندروستیان تێک ئەچیت، هەندێک هیمایان ڵێدەرئەکەوێت، کە زۆر نزیکە لە -ئایدز-ەوە، زۆری پێ ناچێت ئەپوکێنەوە و ئەمرن......ئەم دەرمانە پێێ ئەوترێت-POLONINM
ژەهراوی بوون بە مادەی پۆڵۆنیوم (Polonium)
د. ناسر سۆرانی، ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و پزیشکی گشتی و پزیشکی چاو و ئهندامی یهکێتی دکتۆرانی سویسرا لەسەر جۆری ئەم دەرمانە زانیارییمان دەداتێ و دەڵێت: مادەی پۆڵۆنیۆم مادەیەکی پێکهێنەری تیشکی ئەتۆمییە (مواد المشیعە Radioaktive material) دەکرێتە ناو خواردنەوە و کەسەکە تووش دەکات بە نەخۆشی تیشکی ئەتۆمی (Radioactive desease))، یەک لەسەر ملیۆنێکی گرامێک لەم مادەیە بەسە بۆ ئەوەی مرۆڤێکی پێ بکوژی.
یاسر عەرەفات و سیخوڕێکی KGB ڕووسی بە ناوی ئەلێکساندەر لیتڤینکۆ بە هەمان ماددەی پۆڵۆنیوم ژەهراوی کراون و کوژران. هەروەها ئەم ژەهرە ناسراوە، بە ناوبانگە بە ژەهری سیخوڕان.
لایەنی باشی ئەم ژەهرە بۆ سیخوڕان ئەوەیە ئەو کەسەی ژەهرەکەی لایە و دەیخاتە خواردنەوەکەوە بۆ کەسی مەبەست ماوەو کاتی باشی هەیە کە خۆی دوورخاتەوەو بێ ئەوەی کار لە سەر خۆی بکات. لایەنی خەراپیشی ئەوەیە کە دوای ماوەیەکی زۆریش واتە چەند ساڵیش دوای مردنی کەسەکە دەتوانرێ تەشخیس بدرێ.
ئەم ژەهرە بە دوو جۆر کار لە مرۆڤ دەکات ئازمایش واتە تەشخیس دەکرێت:
١. تیشکی ئەتۆمی ئەلفا لە سەر پێت دروست دەکات و کەم بڕ دەکات، بۆیە لە رێگەی پێستەوە باش تەشخیس نادریت و کەسەکە نەخۆش ناخات.
٢. ئەگەر لە ڕیگای خواردنەوەو چووە سووڕی خوێنەوە ئەو کاتە کەسەکە نەخۆش دەکەوێت و تیشکی ئەتۆمی بە لەشیدا بڵاو دەبێتەوە و دەچێتە هەموو خانەکانی لەشەوە.
ڕێژەی کەمی و زۆری ژەهرەکە، کە دەچیتە لەشەوە گرنگە بۆ کەسە تووشبووەکە و خێراتر دەیکوژێت.
نیوەی ئەو ڕێژەیەی کە دەچێتە لەشی کەسەکەوە دوای ١٣٨ ڕۆژ لەناو دەچێت، واتە بە ڕێژەی کەمیش هەتا دوای ٤ ساڵیش دوای مردنی هێشتا دەتوانرێ کەشف بکری.
نیشانەکانی نەخۆشی Radioactive desease)) و کەسە تووشبووەکە:
خوێن بەربوونێکی زۆر، سکچوونێکی زۆر و وەرینی قژ.
بۆ زانیاری زیاتر لە سەر ژەهراوی بوون بروانە
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=2b693743