کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سەبارت بە هەڵبژاردنەكانی باكووری كوردستان و توركیا هەندێك زانیاری پێویست

Thursday, 02/04/2009, 12:00

2082 بینراوە


كوردستانپۆست ـ تایبەت
تاوەكو رووبەڕوی چەواشەكاری نەبینەوە، هەندێك نووسەری دەسەڵات سوود لە دەرفەتە زۆركەی دەسەڵات وەربگرن و نووسین و راڤەی جیاواز بكەن، تەڕ و وشك بسووتێنن و چەند قوروشێكیش بخنە باخەڵیانەوە. لای خۆشیانەوە گاڵتە بە هەركەسێك بكەن، پێبكەنن. بەپێویستم زانی هەندێك داتای گرنگ سەبارەت بە هەڵبژارنەكان بخەمە بەر دیدی خوێنەرانی بەڕێز، تاوەكو دەرفەت بۆ راڤەی راست بكرێتەوە، چەواشەكارەكانیش بناسرێنەوە.
یەكەم: پارتی یەكەم لە كورستان دەتەپەیە و ئاكەپە لە كوردستان دۆڕاندی، بەگوێرەی بانگەشەی ئەرۆغان پێویست بوو لە كوردستان ئامەد، دێرسیم، باتمان و هەكاری بەدەست بخات، بەڵام دەتەپە مەسافەی زۆر گەورەی كردەوە. هەروەها دەتەپە وان و سێرتی لە ئاكەپە و ئیغدیریشی لە مەهەپە سەندەوە.
دووەم: دەتەپە لە ئاستی توركیادا 5.4% دەنگەكانی بەدەستخست. لە ساڵی 2004دا لەژێر چەتری (SHP) بە پێنج پارتییەوە 5.1% دەنگەكانی بەدەست خستبوو. دەتەپە وێرای ئەوەی لە زۆر شوێنی توركیا كاندیدی نیشان نەدابوو، بەڵام 5.4% دەنگەكانی بەدسەت خست و شارەوانییەكانیشی كردە نزیكەی دووقات، لە 56 شارەوانییەوە كردی بە 99 شارەوانی.
سێیەم: ئاكەپە پارتی دەسەڵاتدارە خاوەن ئاوانتاژێكی زۆرە، وێرای ئەوەی دەوڵەت هەموو هێزی خۆی بۆ خزمەتی ئاكەپە خستبووە گەڕ و پشتیوانی هەرێمی و نێودەوڵەتیش دەكرا، بەڵام نەیتوانی لە كوردستان ئەنجام وەربگرێت. ئەمەش سەلماندی كە نوێنەری گەلی كورد ئاكەپە نییە، بەڵكو دەتەپەیە و كورد خاوەن كێشەیەكی سیاسییە و ناسنامەكەی بەشێوەكی دەستووری ئینكار كراوە، بە هەندێك مافی كەلتووری و بەرژەوەندی ئابووری فریو نادرێت.
چوارەم: بەرپرسی هەرێمی هەڵبژاردنی ئەنتالیای ئاكەپە محمەد عەلی شاهین وەزریری داد سەرپەرشتی دەكرد، بەڵام لەوێ جەهەپە بردییەوە. لە وانیش وەزیری پەروەردە حسێن چەلیك سەرپەرشتی دەكرد، بەڵام دەتەپە بردییەوە. لە مانیسیاش سەرۆكی پێشووی پەرلەمان بولەنت ئارایچی ئاكەپەیی سەرپەرشتی دەكرد، بەڵام ئەویش دوڕاوی مەهەپە بوو.
پێنجەم: لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2007ی توركیادا، ئاكەپە 47% دەنگەكانی گشتی توركیا بەدەست هێنابوو، بەڵام لەپاش ساڵ و نیوێك لەم هەڵبژاردنەی دواییدا ئەو رێژەیە بۆ 40% دابەزی. بەگوێرەی ئەوە ئاكەپە دۆڕاندی. مەهپە پارتی نەژاد پەرستی توركیا دەنگەكانی زیادی كرد، ئەم هەڵبژاردنە بۆ مەهەپە وەكو سەركەوتن دەژمێردرێت.
شەشەم: لە توركیادا 177هەزار و 50 سندوق، لە 16شاری گەورە، 65پارێزگا، 892قەزا، 1974ناحییە دانرابوو، 3 هەزار 284 ئەنجوومەنی پارێزگا لەگەڵ 17هەزار 946 ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانیدا موختارەكانیش دەستنیشانكران.
حەوتەم: لە توركیا 48ملیۆن 6هەزار 650دەنگدەر هەبوو.
هەشتەم: لەكاتی هەڵبژاردنەكاندا ژماری كوژراو 7 و بریندارش 88 كەس بوون.
نۆیەم: بەگشتی لە ژمارەی ژنە شارەوانییەكان 17 ژن بوون، لەوانە 14 دەتەپەیی 2ئاكەپە 1جەهەپە و مەهەپەش هیچی نەبوو.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)