هاوڵاتیبوون وه‌ك زه‌مانه‌تى سیاسى
Tuesday, 12/05/2009, 12:00
1787 بینراوە
زۆرجار ده‌بینین هه‌ندێ ده‌سته‌واژه بڵاو ده‌بێته‌وه خه‌ڵكى دوباره‌ى ده‌كاته‌وه و حه زدهكات چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك بیستویه‌تى و پێگه‌یشتوه, ئاوا وه‌ریبگرێ و نه‌گه‌ڕێ به‌دواى واتا ڕاستیه‌كه‌ى و تێبگات لەمهبهستى بڵاوكردنه‌وه‌ى, زۆرجار ئه‌و ده‌سته‌واژانه ده‌چنه نه‌ستى تاكه‌وه, یان وه‌كو دیارده‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى ناسروشتى سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن, بۆنمونه ئه‌گه‌ر له هاوڵاتیه‌كى كوردى بپرسى و پێى بڵێ سیاسه‌ت واتاى چیه؟ یه‌كسه‌ر پێتده‌ڵێت سیاسه‌ت واتا درۆكردن, یان پێى بڵیێ مافى مرۆڤ چى یه پێتده‌ڵێت, واتا خه‌یاڵ و موسته‌حیلات, سه‌ره‌ڕاى كۆمه‌ڵێ ده‌سته‌واژ و شتى تر بڵاو بۆته‌وه له‌ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى دواى نه‌وه‌ده‌كانه‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كى پته‌ویان به گه‌وهه‌رى مرۆڤه‌وه هه‌یه, دیاره بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌و جۆره ده‌سته‌واژانه كه زۆرجار ده‌بنه بۆچوون له مێشكى هاوڵاتیانى كوردستان دا, یان ده‌بنه دیارده, سه‌رچاوه‌ى هه‌مه جۆرى هه‌یه كه ڕێگه خۆش ده‌كات ئه‌و تێگهیشتانه له سیاسه‌ت و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵێك پرسى تر, ئه‌مه‌ش به‌دوو هۆكاره, یه‌كه‌م كاتێ ئه‌وانه‌ى حوكمى موتڵه‌قى ئه‌م وڵاته‌یان له ڕێگه‌ى هەلى بازدان بەسەر پۆستە خەیاڵیەكانى حیزبه‌كانیانه‌وه گرتۆته ده‌ست , نایانه‌وێ له‌مه‌رجه‌عیه‌ت بوونى خۆیان كه‌مبكرێته‌وه, خۆیان وه‌كو به‌خشێنه‌رى ئه‌و پرسانه پیشانى خه‌ڵكى ده‌ده‌ن و خه‌ڵكى وا تێده‌گه‌یه‌نن ئه‌گه‌ر مه‌رحه‌مه‌تى ئه‌وان نه‌بێت ئیدى ناتوانن هه‌ناسه بدەن, وه‌ك چۆن بینیمان به‌رپرسێكى باڵاى یه‌كێتى و فول دیموكراسى له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كریكاران و جوتیارانى شارى سلێمانی دا ووتى: ئه‌م هه‌موو ماف و ده‌ستكه‌وته كه دراوه‌ته خه‌ڵك و بۆى كراوه, نابینایهكیش ده‌یانبینێ كه‌چى هەندێ هەیە نایانبینێ!!!!!
لایه‌ن و هۆكارى دووه‌م كه ئه‌و چه‌مكانه به‌و شێوه سه‌قه‌ته بڵاو ده‌كرێنه‌وه, به لارێبردنى خه‌ڵكى یه له ئاست ئه‌و پرسانه دا, چونكه ئه‌و پرسانه به‌شێكن له ژیانى مرۆڤ و نابێت به‌هیچ بیانویه‌كه‌وه دوابخرێ, یان پێشل بكرێ, چونكه له هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكى دیمو‌كراتى دا كه مرۆڤ هه‌بوو, واتا ئه‌و پێویستى بونى ئەو پرسانه وه‌ك مافى مرۆڤ, هاوڵاتیبون, ئازادى تاكه‌كه‌س........هتد ده‌بێت جێبه‌جێبكرێ, هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵات و حكومهتەكان ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى جێبه‌جێبكات ئه‌و كات كه‌م بایه‌خى ده‌كات, بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سى تر به‌ده‌ورى سیاسه‌ت دا نه‌چێت جگه له بنه‌ماڵه‌كان, بۆیە به‌سیاسه‌ت ده‌ڵێت واتا درۆ, و خه‌ڵكى له‌سه‌ر وتنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌سته‌واژانه ڕاده‌هێنێ.
یه‌كێك له‌و چه‌مكانه‌ى كه ده‌سه‌ڵاتى كوردى, یان به‌رپرسه‌كانى یه‌كێتى و پارتى كه زۆرجار باسى ده‌كه‌ن , بگره به‌خه‌ڵكى ده‌فرۆشنه‌وه, چه‌مكى هاوڵاتیبوونه, به‌بێ ئه‌وه‌ى بزانین مه‌به‌ستیان له‌به‌كارهێنانى ئه‌و چه‌مكه چیه؟ یان به‌بێ ئه‌وه‌ى پێمانبڵێن چۆن جێبه‌جێ ده‌كرێت و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى چیه؟ كه‌چى پێمانده‌ڵێن ئێمه بڕوامان به‌چه‌مكى هاوڵاتیبوون هه‌یه و ستراتیژیه‌تى حیزبه‌كه‌مانه, به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستى واقیعى, نه‌ك ئه‌و چه‌مكانه كه پێویسته وه‌كو زه‌مانه‌تێك جێبه‌جێبكرێ بۆ هاوڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكیش هه‌ست بكات حكومه‌تێك و ده‌سه‌ڵاتێكى هه‌یه ژیانى ڕێكده‌خات, به‌پێچه‌وانه‌وه ڕۆژانه خه‌ڵكى كوردستان به‌ده‌ست ئه‌و كێشانه‌وه ده‌ناڵێنن له ده‌رئه‌نجامى زه‌وتكردنى مافه‌كانى, وه‌ك ئازادى تاكه‌كه‌س, یان هاوڵاتیبوون ......هتد دروستده‌بێت, له‌ماوه‌ى ڕابردوودا هاوڵاتیه‌ك له‌به‌رده‌م كامێرای یه‌كێ له‌كه‌ناڵه‌كانه‌وه ده‌رباره‌ى كه‌م و كۆڕى له‌خزمه‌تگوزارى كۆڵانهكهیاندا قسه‌ى كردبوو, كه‌چى مودیر ناحیه‌كه‌یان له زیندانى ئاخنى, له‌كاتێكدا یه‌كێك له ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌كییه‌كانى چه‌مكى هاوڵاتیبوون, دابینكردنى شۆێنێكى تایبه‌ت و گونجاوه بۆ ژیانى خێزانه‌كان, به‌ڵام له‌م وڵاتى (هه‌موو مافه دا), خێزانه‌كان خۆیان شۆێنى نیشته‌جێ بوون په‌یدا ده‌كه‌ن و ده‌یكڕن, كاتێ داواى دابینكردنى خزمه‌تگوزارى سه‌ره‌تاى ده‌كه‌ن له‌وانه‌ى كه سه‌رى زمان و بنى زمانیان مافى هاوڵاتیبوونه, كه‌چى دهیانئاخنن له زیندان.
چه‌مكى هاوڵاتیبوون چى یه؟
.
ئه‌م چه‌مكه نوێ نیه و مێژوویه‌كى دێرینى هه‌یه, ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى یۆنانى و ڕۆمانیه‌كان, ئه‌م چه‌مكه له‌گه‌شه كردن دا بووه هه‌تا وه‌كو سه‌رده‌مى دهربهگایهتى و ته‌نانه‌ت تا كۆتایى سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاستیش, ئه‌گه‌ر كاریگه‌رى فه‌لسه‌فه‌ى یۆنانى و ڕۆمانیه‌كان ڕۆڵ و كاریگه‌رى هه‌بێت له‌به‌ره‌و پێشبردنى ئه‌و چه‌مكانه‌دا, ئه‌و ڕوداوانه‌ى كه دواتر ڕویان دا ڕۆلیان كه‌متر نه‌بوو له گه‌شه سه‌ندنى ئه‌و چه‌مكه‌دا, به‌تایبه‌تى دوو ڕوداوى گرنگى مێژووى له‌وانه سه‌ربه‌خۆبوونى ئه‌مه‌ریكا ساڵى 1786, هه‌روه‌ها ئه‌و پره‌نسیپانه‌ى كه شۆڕشى فه‌ره‌نسى هه‌ڵیگرتبوو بوونه خاڵى وه‌رچه‌رخانێكى مێژووى چه‌مكى هاوڵاتیبوون.
ئه‌گه‌ر پێناسه‌یه‌كى چه‌مكى هاوڵاتیبوون بكه‌ین , به‌واتاى په‌یوه‌ندى مرۆڤ دێت به‌و ژینگه‌یه‌وه كه تیایدا ئه‌ژێت, یاخود به‌و شێوین و نشیتمانهى كه لێیه‌وه هاتۆته سه‌ر زه‌مین, كه‌واته مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌به‌دى بۆی هه‌یه شوێنێك نشیتمانى ئه‌و بێت و تیایدا جێگر ببێت, له‌هه‌مان كات دا هه‌ڵگرى شوناسى ئه‌و شوێنه بێت و به‌شدار بێت له ده‌سه‌ڵات, له‌م خاڵه‌وه ئه‌توانین زیاتر تێبگه‌ین و قوڵبینه‌وه له‌و بنه‌مایانه كه هاوڵاتیبوون له‌سه‌رى دامه‌زراوه, ڕه‌گه‌زى سه‌ره‌كى له هاوڵاتبوون دا په‌یوه‌ست بوونه به شێوینهوه ئه‌مه‌ش زه‌روره‌تێكه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانى ,لێره‌وه ئه‌وه‌ش ده‌رئه‌كه‌وێ چه‌مكى هاوڵاتیبوون و دیموكراسى په‌یوه‌ندیه‌كى توندوتۆڵ و مێژوویان هه‌یه و ڕه‌نگه دیموكراسیش به ده‌ستهێنان و ماف دان به‌چه‌مكى هاوڵاتیبوون بتوانێ و توانیویه‌تى گره‌وه‌ى خۆى بباته‌وه, چونكه دیموكراسى زیاتر ئه‌توانێ هاوڵاتیبوون فه‌را ههمبكات, ئه‌گه‌ر سیسته‌مێكى نادیموكراتى حوكم و جڵه‌وى دسه‌ڵات بكات ئه‌و كاته هاوڵاتیبوون زیاتر له چه‌مكه‌كانى تر ئه‌كه‌وێته ژێر مه‌ترسیه‌وه,دابڕینى خه‌ڵك له شوێنى خۆى له‌سه‌ر بنه‌ماى نه‌ژاد و زمان و ئاین و مه‌زهه‌ب ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ن كه چه‌مكى هاوڵاتیبوون دهسڕَێتهوه, له‌كاتێكدا چه‌مكى هاوڵاتیبوون هیچى كه‌متر نیه له پرسه نه‌ته‌وه‌ى و نیشتمانیه‌كان بۆ یه پێویسته ئه‌و حیزبانه‌ى كه ناسیونالیستین خۆیان له‌و گرنگیه غافڵ نه‌كه‌ن
مافه مهدهنیهكانى
بریتین له كۆمه‌ڵیك مافى ژیانى كه پیویسته له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه تایه‌فى و ئاینى و ڕه‌گه‌زپه‌رستى و دیماگۆگیهتى حیزبى دا پارێزراو بێت, پێویسته هاوڵاتى نه‌خرێته ژێر هه‌موو جۆره‌كانى ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ى ده‌روونى و جه‌سه‌دیه‌وه, هه‌موو هاوڵاتیه‌ك پێویسته كه‌سایه‌تى پارێزراو بێت و به‌زۆر ڕه‌شبگیر نه‌كرێ, و ئازادیه تایبه‌ته‌كانى بپارێزیرت, له هه‌مان كات دا مافى خاوه‌ندارێتى تایبه‌تى هه‌یه, مافى هه‌یه شوێنى نیشته‌جى َ هه‌بێت له وڵاته‌كه‌ى خۆى دا, و یه‌كسان بێت له دادگا به‌رامبه‌ر به یاسا, مافى هه‌یه دانبنرێَ به‌كه‌سایه‌تى دا و ده‌ست وه‌رنه‌درێته ژیانى خیزانى و ماڵیه‌وه, دهبێَ ده‌وڵه‌ت به‌ره‌نگارى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بێته‌وه كه ده‌كرێته سه‌ر كه‌رامه‌تى, مافى هه‌یه چۆن بیر ده‌كاته‌وه, ئاینى خۆى چۆن هه‌ڵده‌بژێرێت, ده‌یان ورده كارى تر هه‌یه كه ڕۆژانه هاوڵاتى موماره‌سه‌ى ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م ژیانه بگوزهرێنى, ئه‌وه‌ى لێرە دا گرنگ بێت, هاوڵاتى كوردى پێویسته بزانێت كام ناوه‌ڕۆكى ئه‌و مافه‌ى بۆ فه‌راهه‌م كراوه له‌لایه‌ن یه‌كێتى و پارتییه‌وه, كه زۆرباسیدهكهن.
مافه سیاسیه‌كانى
هه‌موو هاوڵاتیه‌ك بۆى هه‌یه خۆى هه‌ڵبژێرێ له‌پێناو گه‌یشتنى به‌ده‌سه‌ڵاته ته‌شریعى و لۆكاڵیه‌كان, مافى ئه‌ندام بوونى هه‌یه له حیزبه‌كان دا , مافى هه‌یه به‌شدارى له‌و بزاوتانه‌دا بكات كه بڕیارى سیاسى ئه‌كتیڤ ئه‌كه‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن له شوێنی خۆیدا بڕیاره‌كان دهربچێَ و لا نه‌دات بۆ خزمه‌تكردنى نوخبهیهكى دیاریكراو,هه‌موو گروپێك له هاوڵاتى مافى كۆبوونه‌وه‌ى سیاسى و نهیارێتێ دهسهڵاَتى سیاسى هه‌یه تاڕاده‌ى قهبوڵنهكردنى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى ئه‌گه‌ر چاك نه‌بوو مافى ڕوخاندنى هه‌یه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه.
مافه ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى
مافى هه‌یه كارى ده‌ستبكه‌وێ, له‌هه‌موو بارودۆخێكى ئابوورى دا پێویسته حكومه‌ت له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌كانى برسێتیدا بیپارێزێ, ئه‌ویش له‌به‌رامبه‌ر فهراههمكردنى ئه‌و ژیانه‌دا مافى هه‌یه باج بداته ده‌وڵه‌ت, مافه كۆمهڵاهیهتیهكانى بریتى یه له چاودێریكردنى ته‌ندروستى و خۆشگوزه‌رانى كۆمه‌ڵایه‌تى, ژینگه‌ى پیس و پۆخڵ قه‌بوڵ ناكات و ئه‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆى. ئه‌مانه و كۆمه‌ڵیك مافى تر كه پێویسته بۆى فهراههمبكرێ, هاوڵاتیانى كوردستان هه‌ستیان پێكردووه كه تاڕاده‌یه‌كى زۆر بێبه‌ش بوونه لێى بۆیه ڕه‌خنه‌و گلەییهكان گه‌یشتونه‌ته ئاستێك خه‌ڵكى كوردستان پێویسته بیر بكاته‌وه ئیدى ئه‌و پرسانه بۆ یه‌كێتى و پارتى جێبه‌جێ ناكرین كه نه‌یانتوانى له ماوه‌ى چه‌ندین ساڵدا بیكه‌ن,ئاشكراشه موماره‌سه‌كردنى ئه‌و چه‌مكانه نه په‌یوه‌ندى به بارودۆخى سیاسی و ئه‌منى قه‌ومییه‌وه هه‌یه, نه په‌یوه‌ندى به ئێران و سوریا و توركیا و مالكیه‌وه هه‌یه, كامه له‌وانه ڕێگر ده‌بێت له یه‌كێتى و پارتى ئه‌گه‌ر شۆێنێكى نیشته‌جێبوون بۆ هاوڵاتیه‌كى خۆى فه‌راهه‌م بكات, یان شه‌قامێكى بۆ قیرتاو بكات یان نه‌خۆشخانه‌یه‌ك دروست بكات و گه‌شه به پرۆگرامى خۆێندن بدات؟ تۆ بڵێ ئه‌ردۆگان په‌یوه‌ندى به نه‌دانى كاره‌باوه هه‌بێت به هاوڵاتیان؟ تۆ بڵێ مالیكى په‌یوه‌ندى به كه‌مى ئاوى خواردنه‌وه‌وه هە بێت, وه‌ك كورد ده‌ڵێت درۆیه‌ك بۆ دزێكیش بده, ئه‌ویش بودجه و پاره‌ى ته‌رخان كردووه بۆسەرانى كورد؟ ئه‌ى بابزانین هۆكارى سه‌ره‌كى چیه له جێبه‌جێنه‌كردنى مافه ئینسانیهكانمان كه له پێشه‌وه باسمان كردن, ئه‌گه‌ر جێبه‌جێكراون ئه‌ى ئه‌م هه‌موو ڕه‌خنه و داد‌و بێدادى خه‌ڵكیه چی یه؟ توڕه بوونى شه‌قامى كوردى هۆى چیه؟ به‌كارهێنانى ئه‌و كارتانه‌ى كه هاوڵاتى كوردى له‌به‌رده‌ستیدایه, وه‌كو زه‌مانه‌تى هێنانه كایه‌ى سیسته‌مێكى سیاسى ته‌ندروست له‌به‌رده‌ستیدایه, پێوانه‌كردنى ڕاده‌ى جێبه‌جێكردنى ئه‌و مافانه‌یه, ئه‌گه‌ر هاوڵاتیانى كوردستان ده‌یانه‌وێ بزانن كه ئایا یه‌كێتى و پارتى به‌ڕاست مافى هاوڵاتیبون و ئازادییه ئینسانیهكانى جێبه‌جێكردووه, فه‌رموو با سه‌یرى ڕابردوو بكەن, ئه‌گه‌ریش هاوڵاتى كوردى به‌ته‌مایه له ئێستا به‌دواوه ئه‌و دوو هێزه بۆى جێبه‌جێبكات, ئه‌وا به له ڕابردوودا بخه‌وێ و هه‌ڵنه‌سێته‌وه, چونكه حیزبى ڕابردوو په‌رست , ناتوانێ هه‌رگیز ئاینده‌یه‌ك بینابكاته‌وه كه هاوڵاتى ساده ده‌یخوازێت, بۆ دواجاریش زەمانەتى دروست بوونى سیاسەت و حكومەتێكى تەندروست بڕوا بوون و جێبەجێكردنى هاوڵاتیبونە, نەك دانیشتن بەدیار ڕابردوى نەزۆكى یەكێتى وو پارتییەوە.
تێبینى: ئەم وتارە لە ژمارەى(456) ڕۆژنامەى ڕۆژنامە, لاپەڕە 8 بڵاوكراوەتەوە.