یەکێتی ئاوها چاکسازی دەکات!!!!!
Wednesday, 04/12/2013, 12:00
1619 بینراوە
لەم ڕۆژانە یەکێتی نیشتمانی هەرایەکی نایەوە، ئاهەنگی گێڕا، بەدەهۆڵ وزۆڕناوە شاڵاوی کۆسرەت ڕەسولی ناردە ماڵەوە وەکو میدیاکانی یەکێتی وهەندێ رۆژنامەیتر بڵاویان کردەوە.
یەکێتی ویستی ئەم بۆنە وهەلە گرنگە لەبەرژەوەندی خۆیدا بقۆزێتەوە ووا پیشانی بدات کە یەکێتی دەستی بەچاکسازی کرد. وا دیارە تەنها کوڕەکەی کۆسرەت گەندەڵ بوو بۆیە بە ئاهەنگ ڕەوانەی ماڵەوە کرا.نازانم یەکێتی گاڵتە بە خەڵک یان بە خۆی دەکات، ئەمەش مایەی پێکەنی وگاڵتەجاڕییە لە کاتێکدا بۆ هەمووان ئاشکرایە بۆچ کوڕەکەی کۆسرەت دەستی لە کارەکەی وەکوو لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوە جەماوەریەکان کێشاوەتەوە.
لەکاتێکدا جەماوەری یەکێتی مەکتەب سیاسیسیەکەیان بە هۆکاری سەرەکی شکستەکانیان دەبینن ودەزانن وچاوەڕوانی گۆڕینی گەورەن، چاوەڕوانی دەست لە کارکێشانی مەلا بەختیار وکۆسرەت خۆی وهێرۆخان وئەرسەلان فرسەت دەکەن، بەڵام وەکوو دیارە ئەمانە وا بە ئاسانی دەستهەڵناگرن ودەسەڵاتی خۆشەویست بەجێ ناهێڵن، چونکە ئەوان زۆر گرنگن، وەکوو خۆیان هەستدەکەن، کە یەکێتی وجەماوەرەکەی پێویستیان پێیانە وشەرمە وعەیبە بڕۆنە ماڵەوە، ئەی ئەوان نەبن کێی تر وا بەتوانا ولێهاتووە؟ دەیانەوێت بەپینە وپەڕۆ متمانەی جەماوەر بەدەست بهێنن، ولەئێستاوە کار بۆ زیاتر چەسپاندن وبەهێزکردنی پایەی خۆ دەدەن. ئەمەش یەک شتمان پێدەڵێت وڕادەگەیەنێت کە یەکێتی ناتوانێت چاکساسی بکات، هەر بەردەوام دەبێت لەسەر هەمان سیاسەتی چەوت وهەڵە.
کوشتنێ لەملا ویەکێ لەولا یەکێ لە ماڵەکەی خۆی یەکێ لە شەقام بۆتە ڕووداوێکی ڕۆژانەی شاری سلێمانی، وەکوو شاری تکساسی جارانی ڵیهاتووە، تەقینەوەکانی ئەم دوو ڕۆژە وبرینداربوونی دوو ئەفسەر ودەستگیرکردنی دوو تیرۆرستی عەرەبی دانیشتووی سلێمانی ئەگەر ڕاست بێت ئەگەر درۆ نەبێت، بێجگە لە خۆڵ بەچاوکردنی جەماوەر وبەلاوەبردنی بابەتەکان هیچیتر نییە، ئەمانە هەمووی شەڕی باڵە دژ یەکەکانی ناو یەکێتین شەڕی مافیا وتاجرەکانە ولە هەوڵی خۆ چەسپاندن خۆ بەهێزکردن ودەسەڵات بەدەستهێنانن. ئەم بارەش ئەم نائارامێیەش تاکوو دوو مانگیتر، کاتی کۆنگرە بەردەوام دەبێت ولەوانەیە زیادبکات چەند نزیک بینەوە، ئەو کات دیار دەدات ودەردەکەوێت کە بە قازانج وبەرژەوەندی کێدا شکاوەتەوە.
ئازادشۆرش