بە چ یاسایەك ئاغایانی ئاسایشەكەی تاڵەبانی ئەمری گرتن و ئەشكەنجەدانمان دەردەكات؟
Friday, 06/05/2011, 12:00
لە نێوان جەلادو قوربانیدا،قوربانیدان هەڵدەبژێرم و هەرگیز نامەوێت وەكو ئێوە ببمە بە جەلادی مرۆڤ كوشتنو بە دوای تۆڵەدا بگەڕێم، ئەوانەی رێگای جەلادبون هەڵدەبژێرنو دەبنە جەلاد هەمیشە مرۆڤە ترسنۆكەكانن،ئەوانەشی رێگای قوربانیدانورێگای مەدەنیانە هەڵدەبژێرن مرۆڤە ئازاو مەرد و شەریفەكانن كەخۆیان دەكەنە قوربانی بۆ رزگاربونی مرۆڤ لە كۆیلەبون.
بە شانازیەوە دەڵێم: لە یەكەم رۆژی خۆپیشاندانە مەدەنیانەو سەردەمیانەكەی شاری سلێمانیدا، واتا 17 شوباتی 2011 كە قسەم تێداكردو و بەشداربوم و لێدوانێكیشم بۆ كەناڵی جەزیرەدادژ بە تاڵەبانی و بارزانی، لە زۆربەی رۆژەكانیتری ئەو خۆپیشاندانانەدا بەشداری بەرچاوم هەبوە وقسەی زۆر توندیشم بە سەرانی دەسەڵات وتوەو لە خۆپیشاندانەكەی كەلاریشدا بەشداربوم.ئەو رۆژانەش بە خۆشترین ساتەكانی ژیانم دەزانم كە لە پێناوی ئازادیداو لە خەباتیكی مەدەنی سەردەمیانەدا بەشداریمكردوە.
دیارە لە دوای خۆپیشاندانە خوێناویەكەی 17 شوباتدا،لەلایەنی ئاسایشی گەرمیانەوە ئاگاداری هەمو پرسگەكانی گەرمیان كرابوە و كە لە كاتی رۆشتنەوەمدا بۆ گەرمیان دەستیگرم بكەن، بەڵام لە بەر ئەوەی ئەوە دەمە خەڵك نەترسێت هیچ شتێكم لەو بارەیەوە بڵاو نەكردەوە، دوای چەند رۆژێك پەیوەندیم بە بەرپرسێكی ئاسایشی گەرمیانەوەكرد، بۆئەوەی بزانم لە سەرچی و بە چی یاسایەك ئەمری گرتنم دەرچوە،بەڵام ئەو بەرپرسە خۆی لە مەسەلەكە دزیەوەو بە قسەی خۆی گوایە ئەمری گرتنم دەرنەچوە.لێ ئەوەندە گرنیگم بە مەوزعەكە نەداو پشتگوێم خست.
پاش ئەوەی بەزەبری هێزو بە بەكارهێنانی هێزێكی زۆروو توندوتیژی لە لایەن دەسەڵاتەوەسەرای ئازادی داگیركراو دستكرا بە زیندانیكردنو لێدان و ئەشكەنجەدانی ئەو خۆپیشاندەرانەی بەردەستی ئەو هێزە كەوتبونو چەند خوێنداكارێك و مامۆستایەكی زانكۆ رۆشنبیر و رۆژنامەنوسێك ئەنفالكرانو زیندانی ئەشكەنجەو سوكایتی زۆر وزەوەندیان پێكرا. چەند رۆژێك دوای ئەو داگیركاریە رۆژی هەینییەك گەڕامەوە بۆ شاری كفری،ئەوەبو ئەو رۆژە هەڕەشەی خۆپیشاندانكرابو لە كفریو دەسەلاتیش هێزێكی زۆری هێنابوە ناو بازاڕی شارەكەوە، لە زاڵگەی كفری داوای تەسكەریان لێكردم و بۆ ماوەی نزیكەی 20 دەقیقە منیان هێشتەوەو ئۆتۆمبیلەكەو خۆشمیان پشكنیو دواتر تەلەفۆنیان كرد بۆ سەروی خۆیانو پێیان وتم هەرچ خۆپیشاندانێك لە كفری روبدات تۆ لێ بەرپرسیت، منیش وتم بۆ سەردان هاتومەتەوە، بەڵام هەرچی روبات ئاسایە با من لێ بەرپرسبم،دواتر ئازادیانكردم. پاش ئەوەی ماوەی 3 رۆژ لە كفری مامەوەو دواتر گەڕامەوە بۆ شاری سلێمانی، كەچی هەمدیس چەند رۆژێك پێش ئێستا پێیان راگەیاندم كە هەمو زاڵگەكانی گەرمیان ئاگاداركراوەتەوە كە پاش لێدانوئەشكەنجەیەكی زۆر بە چاوودەست بەسراوی دەستگیری بكەنوبیهێنن بۆ ئاسایش. پاش ئەوەی لە لایەن چەند كەسێكەوە ئەو هەواڵەپشتڕاستكرایەوە، پەیوەندیم كرد بە بەرپرسێكی ئاسایشی گشتی لە سلێمانی وخۆمم پێ ناساندو پێم راگەیاند هۆكاری چیە ئێوە هەوڵی ئەشكەنجەدان و دەستگیركردنیمنتان دەركردوە،بە چی یاساو بە چی بڕیارێكی دادگا ئەو ئەمرە دەركراوەو ئامادەم لە سەر بیرو راكانم لە سێدارەبدرێم، بەڵام خۆ دەبێت ئەمری دادگاتان هەبێت، ئەوەیش لای خۆیەوە وتی: سبەینی پەیوەندیم پێوە بكە بۆ ئەوەی بزانم ئەو هەواڵە راستە یان ناڕاستە، پاش ئەوەی چەند جارێك پەیوەندیم بەو بەرپرسەوە كردو وەڵامی دامەوەو هەر جارەو بە جۆرێك قسەی دەكردو وەڵامی راست ودروستی پێ نەوتم.
لە بەر چی پەیوەندیم بەو بەرپرسەی ئاسایشی گشتیەوەكرد؟ وەكو چەندین جاریتریش رامگەیاندوە كە باكم بە مردن نیەو ناشبێت، بۆیە هیچ ئەشكەنجەدانو ترساندن و رفاندنو هەڕەشكردنێك تۆزقاڵێك نامترسێنێتو هەرگیزیش پەشیمانم ناكاتەوە لەو ریگا مەدەنیانەی كە هەڵم بژاردوە، دەزانم ئەو ریگایە هەمو لوغم رێژكراوەو دەربازبون لێی خۆینوسەبر و تەحمولی دەوێتو رێگایەكی مەترسیدار، بەڵام بڕیارمداوە تا ئەو كاتەی لە گەڵ هاو رێبازەكانمدا رێگایەك بۆ دەربازبونی ئەوخەڵكانی بە كۆیلەكراون لەو دیوی رێگا لوغم رێژكراوەكە نەدۆزینەوە، كۆڵدانمان بۆ نابێت.شتێكی ئاساییە ئەگەر لە پێناوی رزگاربونی مرۆڤدا لوغمێك لەو لوغمانە پێدا بتەقێتەوەو بتكوژێت. تەنها لە بەر ئەوە پەیوەندیم پێیانەوە كرد، بۆ ئەوەی كاتێك ریكخراوەكانی مافی مرۆڤ سەردانی كوردستان دەكەن، ئەم دەسەڵاتە خۆی نەكات بە ئازادی خوازومرۆڤ پەروەرو یاسا پەرستو وەسفی خۆی بكاتەوە، بۆ ئەوە وادەكەین بۆ ئەوەی بەڵگەمان لە بەردەستدا بێت كە ئەم دەسەڵاتە هێزێكی میلیشیای حیزبیو كۆیلەی دەستی حیزبەو رەفتار فاشستەووڵاتیان كردوەتە جەنگەڵستان، ئیشی ئێمە تەنها ئەوەی دەمامكەكانیان لەسەر لابەینو بە جیهانیان بناسێنین كە حیزبەكەی تاڵەبانیو بارزانی هەمان عەقڵی سەدامیان هەیە، بۆ سەركوتكردنی دەنگە ناڕازیەكان لە ئەدای بەڕێوەبردنی فاشیلانەی بە ناو حكومەتی هەرێمی كوردستان كە بوتە هۆی بە هەدەردانی سامانی گشتیو دەولًەمەندبونی چەنسەد كەسێكی بهناو نۆخبەی سیاسی.
دەزانین ئێوە بە زارەكی بە ئێمە دەڵێن هیچتان لە سەر نیەو لەولاشەوە بە ئاسایشەكان دەڵێن حەسیرمیانی بكەن،دواتریش پێمان دەڵێن ئەوە چەند ئاسایشێك هەڵیانكردوەونەزاننو دواتر خۆمان لێپێچینەوەیان لە گەڵ دەكەین و سزایان دەدەین،بەو جۆرە ئەتانەوێت خۆڵمان لە چاو بكەن.
لە كۆتای ئەم وتارەدا بەسەرانی ئاسایش دەپرسم ئایە ئێوە بۆ ئەو چڵكاوخۆرەتان دەستگیرنەكردو ئەشكەنجەتاننەدا كە لەلایەن ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی ئێستای حیزبەكەتانەوە نێردرابو بۆ رفاندنو تیرۆركردنی من؟ ئێوە لە بەر ئەوەی سەرانی حیزبەكەی خۆتان لە پشت ئەوهەوڵە ترسنۆكانیەەوەبو،بۆ پەردەپۆشكردنی ئەو ئابروچونەتان، لە ناو خەڵكدا پاساوتان دەهێنایەوە بۆ ئەو كارە نامرڤانەی بەرپرسانی حیزبەكەتانو هەر رۆژەو دیعاییەكتان بڵاودەكردەوە لە ناو خەڵكدا،تا بە سینارۆیەكی فاشیلانەوە لە رێگای دادگا حیزبیەكەتانەوە پەردەپۆشتانكردوە،بەڵام هەر رۆژی ئەوانەش دێت لە دادگایەكی عادیلانەدا بە سزای یاسی خۆیان بگەینرێن، ماوەیك فێربون دەیانگوت: بەڵگەی نیە. بەڵام خۆ ئەو چڵكاوخۆرەی ناردبویان بۆ رفاندنو تیرۆركردنم، خۆشبەختان لە خۆپیشاندنەكەی ئەمجارەی شاری كەلاردا تەسویركراو لە كەناڵی كەئ ئێنئێن بڵاوكرایەوە كە چۆن بە جلی مەدەنیەوە تەقە لە خۆپیشاندەران دەكاتو بە رۆژی نیوەڕۆ خەڵكی ناڕازی كوردستان تیرۆر دەكات،ئەی ئایە ئیستا بۆ دەستگیری ناكەنو بەوەش دەڵێن بە فۆتۆشۆپ دەستكاریكراوە ئاغاكانی ئاسایشی تاڵەبانی؟ئەی ئایە پێمان ناڵێن ئێوە لەسەر چیو بە چی یاسایك لە یاسا كۆنەپەرستانەكانتادا ئەمری ئەشكەنجەو زیندانیكردنمان دەردەكەن؟
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست