کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوشتن لێره‌ و له‌وێ

Tuesday, 05/07/2011, 12:00






له‌ زه‌مانی به‌عس دا ، کاتێک هه‌واڵی کوشتنی به‌عسیه‌ک یان سیخۆڕێک ده‌بیسترا تێرگه‌شه‌مان ده‌کرد وقاره‌مانی و ئازایه‌تی پێشمه‌رگه ئه‌ندێشه‌مانی داگیرده‌کرد۰ هه‌ر کاتێکیش هه‌واڵی شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه‌مان ده‌بیست خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆر دای ده‌گرتین و ئۆقره‌مان لێده‌بڕا .
له‌بیرمه‌ که‌ هه‌واڵی شه‌هیدبوونی سیروان تاڵه‌بانی و هاوڕێکانیمان پێگه‌یشت ، شاری سلێمانی ده‌تگووت خۆڵی مردووی کرابوو به‌سه‌را و هه‌موو خه‌ڵک له‌ خه‌م و په‌ژاره‌دا بوو...

به‌ڕاستی سه‌یره‌ که‌ هه‌مان دیاریده‌ که‌ کوشتنه‌ ، له‌ دوو کاتی جیاوازدا ، دوو ئه‌حساس وشعوری جیاواز دروست ده‌کات لای مرۆڤ...شۆڕشگێڕه‌کانی دوێنێ که‌ له‌ شاخ و شانه‌ نهێنیکانی شاردا بوون ، که‌ ده‌کوژران به‌ ده‌ستی به‌عس و سیخۆڕه‌کانیان ، هه‌ست و په‌ژاره‌یه‌کی زۆری دروست ده‌کرد و هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان بۆی له‌ داخ بوون و به‌ شه‌هیدی کوردستانیان ده‌زانی له‌ پێناوی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی دا ، که‌چی ئه‌مرۆ هه‌ر ئه‌و شۆڕشگێڕانه‌ی دۆێنێ که‌ ئێستا له‌ شاردان و ده‌سته‌ڵاتیان به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ ، که‌ جار جار لێره‌و له‌وێ هه‌واڵی کوشتنی ئه‌م کارگێری مه‌ڵبه‌ند یان لق ده‌بیستن ، هیچ هه‌ست و شعورێک دروست ناکات لامان و هه‌ر وه‌ک هه‌واڵی زۆر ئاسایی وه‌ریده‌گرین و پاش خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌ له‌ بیرمان چۆته‌وه‌...
هه‌ڵبه‌ته‌ هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ کوردیه‌ی شۆڕشگێره‌کانی دوێنێ کارێکیان به‌م خه‌ڵکی کوردستانه‌ کردووه‌ مه‌گه‌ر هه‌ر به‌عس کردبێتی...دوو بنه‌ماڵه‌ی ڕه‌زاقورس وڕه‌فتاربه‌عسی بارزانی و تاڵه‌بانی و چه‌ته‌ و میلیشاکانیان ئه‌وه‌نده‌یان به‌ خه‌ڵک کردووه‌ ، هه‌ربۆیه‌ هه‌واڵی کوشتنی هه‌ر که‌سێکیان ، نه‌ک خه‌م و په‌ژاره‌ ناهێنێت ، به‌ڵکو مژده‌یه‌کیش ده‌به‌خشێت به‌خه‌ڵک که‌ ئه‌مانه‌ش وه‌ک به‌عس له‌ که‌م بوونه‌وه‌دان و ده‌بێت نه‌مێنن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به‌ته‌واوی به‌ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی بگات.
هه‌ر بۆیه‌ ئازادبوونی مرۆڤی کوردستان و دروست بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان به‌ ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ نه‌مانی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌ کوردکوژ و به‌کرێگیراوه‌وه‌ ، به‌ تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ، که‌ دوژمنی سه‌رسه‌ختی جوڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازی کوردستانه‌ له‌ هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستانه‌...
بۆیه‌ تا بنه‌ماڵه‌ی بارزانی مابێت ، دروستبوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان خه‌ونی شاعیرانه‌....

هه‌واڵی کوشتنی جێگری به‌رپرسی کۆمیته‌یه‌کی یه‌کێتی:
http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=239021
    

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە