گەندەڵیەكانى پەروەردەى مەخموور وەكو (قۆنتەریات كردن و دزین و تەعریب كردن)
Sunday, 17/01/2010, 12:00
ئەوەى لە پەروەردەى مەخموور روودەدات جێگەى سەرسوورمانە هەر لە قۆنتەریات و دزیكردن و تادەگاتە تەعریب كردن هەموو ئەوانە لەو پەروەردەیە روو دەدەن. لێرەدا باس لەچەند گەندەڵییەكى پەروەردەى مەخموور دەكەین كە بوەتە گەندەڵخانە، بەڵام بەشێوازێَكى مۆدێرنانە دزی دەكرێت! لەلایەكى ترەوە قۆنتەریات بە بوودجەى ئەو پەروەردەوە دەكرێت.
- لەوەتەى شۆرش خدر بوەتە بەریوەبەرى پەروەردە لقی 23ى پارتى لەمەخموور دژایەتى دەكەن بەتایبەت خودى نریمان مەلا عەزیز بریارى داوە كەبەرێوەبەریكى دیكە دابنێت بۆ ئەم مەبەستە سەرچاوەیەك لەلقی 23 پێراگەیاندووین كەئەندامێكى لقی 23 دانراوەبۆ ئەم پۆستە.
- سەرپەرشتیارانى پەروەردە كە زۆرجار چواریان پێكەوە سەردانى قوتابخانەیەك دەكەنو هەر یەكەو جۆرە تاریخیك دەنووسنو ئەمەو چەندین جارە لەسەر سەرپەرشتیارانى مەخموور كوردستان پۆست ئاماژەى بۆ كردووە بەلام ئەوان هرە لەسەر گەندەڵى خۆیان بەردەوامن ئەو پارەى وەردەگرن كەچى نازو فیزیش بەسەر مامۆستایانى هەژار لێدەدەن خۆیان بەچەند مانگ سەردانێك ناكەن كەچى مامۆستاى لەسەر یەك رۆژ بە غیاب دەدەن.
- لێپرسراوى حساباتى پەروەردەى مەخموور بەناوى سالار كە خزمى بەرێوەبەر بوو لەلایەن لقى پارتى لەمەخموور لەسەركار لابراو خاتونێكیان لەجێگاى داناوە گوایە خزمی بەرپرسێكى پارتیە، لێپرسراوى نوێ بەناوى (مامۆستا شیلان) تەنیا وەكو دیكۆر دانراوە مدیرى تربیەى مەخموور بەئارەزووى خۆى یارى بە وەسڵ و موستند دەكات.
- بەشی زۆرى زانیارییەكانى پەروەردەى مەخموور بەتایبەت گەندەلیەكانى شۆرش خدر و دارو دەستەكەى لەلایەن خودى هەندى بەرپرسی پارتى لە لقی 23 ئاشكرا دەكرێن و بەجۆریك شۆرش خدر بەردەوام خەریكى ماستاوە بۆ ئەوەى نەجاتى بێت لەدەست ئەو جۆرە تۆمەتانە و پارە دەداتە هەندى خەڵك و فەرمانبەرانى بەتایبەت بۆ ئەوەى عەیبەكانى خۆى پێ داپۆشێت
- بەرێوەبەرى پەروەردەى مەخموور(شۆرش خدر) بە سەیارەى دائیرە هاتوچۆ ناكات چونكە سەیارەى خۆى بەكاردێنێت چەند قاتى خۆى وەسڵ و پارەى پێ دەخوات و لەماوەى سالێك سەیارەكەى جۆرى پرادۆ لە مۆدیل 2006گۆرى بۆ2010 لەهەمووسەیرتر ئوتومبێلێكى پەروەردەى مەخموورى داوەتە كوڕەكەى خۆى پیاسەى ناوشارى هەولێرى پێ دەكات.
- جگە لەوەى جەنابی شۆرش خدر خێزانى خۆى كردووە بە مشرفو چەند قات پارەى بەناوى هاتوچۆ سەرف دەكاتو خێزانى لەگەڵ خۆى یان مشرفەكان هاتوچۆ پێدەكات كەچى مەسرەكەى بەجیا وەردەگرێت كە مانگانە هەریەكەیان لەسەرووى ملیۆنێكەوە وەردەگرن كەچى هاتوچۆى مامۆستایان ناگاتە سەد هەزار دینار.
- جگە لە دەولەمەندبوونى خۆى شۆرش خدر زۆریك لە خزم و برادەرانى خۆى لەوانە سالار كە پیشتر مدیرى حسابات بوو بوەت خاوەنى خانووەیەك و وەكو پیاوى نێو ژنانى لێهاتووە و ئەو كچە شۆخانەى كە شۆرش خدر بۆ پەروەردەى مەخموورى دەهینى ئەو هاتوچۆى پیدەكات.
- لەهەمووى گەندەلتر هینانى چەند كچە عەرەبێكە وەكو فەرمانبەر لەمەخموور لەلاى جەنابی شۆرش خدر دانراون وەكو دیكۆر هەفتانە رۆژیك یان دوو رۆژ دەوام دەكەن كە ئەمەش جۆریكە لەتەعریب بەدەستى خۆمان دەیكەین كە فەرمانبەرى عەرەب دەهیننە پەروەردەى مەخموور . یەكێكى رت لەو گەندەلیانە بەچاوى خۆم بینیومە ئەویش بردنى كەول پەلى دائیرە هەروەك بردنى نەوت و سۆپا و كۆمپیوتەر ئیستاش پیمان سەیرە كۆمپیوتەرەكانى تربیە كەس نازانى چەندن!
- لەماوەى تەنیا یەك ساڵ مدیرى تربیەى مەخموور بوەتە دەولەمەندیكی زۆر نەقۆڵا و بۆ شاردنەوەى گەندەلیەكانى هانا وەبەر چەند بەرپرسیكى وەكو خۆى گەندەل دەبات لەوانە حەروش لەگەنجینەى هەولیر بە ملیۆنەها دینار لەنیوان ئەو مدیرى تربیەى مەخموور دابەشدەكریت و هەندى جاریش پاكیزەى بەریوەبەرى پەروەردەى هەولیریش پشكى بەردەكەویت.
- لەهەمووى گەندەڵتر ئەوەیە پاسەوانى پەروەردەى مەخموور بەناوى (رەشید)ناسراو بەپیاوى بەعسی كراوەت پاسەوان كە هەموو خەلكى مەخموور شاهیدن لەسەر كار پیس و چەیلەكانى ئەو پیاوە بەعسییە.
- یەكێكى تر لەو فەرمانبەرانەى تەواوى نهینى و زانیارى تربیەى مەخموورى لەلا هەیە بەناوى (موحسین حوسین) بۆ ئەوەى ئەوفەرمانبەرە بێدەنگ بێت لەسەر گەندەلیەكانى جەنابی بەرێوەبەر زۆرجار دەبیتە قۆنتەراتجى پەروەردەى مەخموور.
- هەروەها بەریوەبەرى چالاكى قوتابخانەكانى پێشوو بەناوى (حاجى ازاد) كە شریكى مامۆستا بەهرام ئیسماعیل بەرێوەبەرى پێشوو بوو ئەوان بەردەوام تۆمەت بار دەكرێن لەلایەن شۆرش خدرەوە ئەوان بە هۆكارى ئەو نووسیانە دەزانرێن گوایە ئەوان لە پشتەوەى ئاشكراكردنى ئەو گەندەلیانەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست