کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سیاسەتی دوو فلیقانەی ئامریکا لە حاند کورد

Saturday, 02/08/2014, 12:00

3355 بینراوە


پێش ئەوەی قسەی دڵم بێنمە سەر زمان دەمهەوێ چەند گوتنێکی پێویس بڵێم. هەر کوردێک گەر نەخوازێ رۆژانە چل میلیون بەرمیل رەوانەی بازاڕەکانی جیهان بکرێ ئەو کوردە ناوی لە ناو ناسنامەی دایکو بابی دا تۆمار نەکراوە بەوواتایە کەس نازانێ لە کوێڕا هاتۆتە سەر ژیان.هەر سەرکردەیا دەسەڵاتێکی کورد بخوازێ نەتەوەکەی بفرۆشێ لەلای من لەگەڵ نەیار تەوفیری نییە. فرۆشتنی نەفتی منداڵی ئەنفال ئەگەر بۆئەوان نەبێ هیوادارم بنەی ببڕێ و باهەموومان لەبرسان بمرین وئەو جووتە دەسەڵاتەش با باروبنیان تێک نێن وروو لە ناکوجائاوا بکەن.
لە رۆژی٨/٦/٢٠١٤ لەسەر ناوی ،،، سیاسەتی سەرگەردان پاپۆڕی سەرگەردان ،،،وتارێکم لە کوردستان پۆست بڵاو بۆوە کە پێویست ناکا شی کەمەوە.لە رۆژانی ٣٠و٣١ یئەم مانگە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە راگەیاندنێکی چاپەمەنیدا سیاسەتی ئامریکای راکشاوانە چەند جار دووپات کردەوە.هەموو دەزانین کە هەر وشە یەک لەزاری کەسێکی ئاوا دەردەچێ زۆی بە راشکاوی هەڵدەسەنگێندرێولەسەرتاقە وشەیەکیش حێسێب دەکرێ.باس باسی فرۆشی نەفتی باشورو هەڵویستی بەغداو ئەو ئاڵۆزییانە بوو کە هەن.لەو رۆژەدا رۆژنامەوانێکی کوردیش بە ئینگلیزی پرسیاری دەکرد ؟ ئایا ئامریکا دژی فرۆشتنی نەفتی کوردستانە یان نا؟ چەند جار ئەو پرسەی دووپات دەکردەوە! بەڵام هەموو جارێ ئەو خانمە دەیگوت : لەهەربەشی عێڕاق نەفت هەناردە بکرێ ئێمە دژی نین ! بەڵام ئەو نەفتە هێ هەموو عێڕاقییەکانە!تا ئاخری وەدەنگ هات گوتی: خاڵ! یانی ئەو پرسە مەڵێوە و،، نوختەدانێ،، بەواتایەکی دیکە ،،، خەلاس،،، .بەبێ ئیزنی ناوەند نەفت نافرۆشرێ!؟
نەتەوەی رەنجدیدەی کورد ئەگەر دیرۆکناس ووتاربێژوو سیاسەتوان و نوسەرو رووناکبیری دەمڕاست وبە ڕاوێژی هەبوایە قەت تووشی بە تووشی ئەو مێژوویە نەدەبوو کە ، عەشیرەو حیزبی بنەمالەیی لەسەر سەری ببێتە کوتکی سندان و دووچاری هەزاران بێ بەختی بکا.ئەو رۆژەی کاک مەسعود دەستەواژەی ،،دەوڵەتی کوردی،، وەک ئامرازێکی حیزبی لەجوابی تاڵەبانی کە گوتبوی: دەڵەتی کوردی خەونی شاعیرانەیە. بەکار هێنا. دەستبەجێ لوکس لەبەرەکانی بۆینباخ لە ملی بەناو نوسەر لە خۆشن نشینی هەندەران بە کچێک نەفتی بازەرگانانی خاک وەجوڵە کەوتن و گوتیان : ئەوە دەوڵەتی کوردی گەیی! ئەوە نییە پاپۆڕ لەسەر پاپۆڕ دەڕوا!(منیش یەک لەو خۆشن نشینانەی هەندەرانم بەڵام جورئەتی ئەوەم هەیە بە پێی راستیەکانی مێژوو بڕیاری خۆم بێنمە سەر کاغەز ولەکەسیش نەترسێم) .
لە وڵاتێکی زلهێزی وەکی ئامریکا ئەو کۆمپانیایانەی کە لەبواری گشتی بیزنیز ومامڵە دەکەن بە پێی یاساو رێسای ئەو وڵاتە دەبنە خاوەنی هەناردەو هاوردە لەوەش بترازێ لەدەرەوەی ئەو وڵاتەدا یاسای نێونەتەوەییش قسەی خۆی دەکا، دەبێ ئەو رێچارەش لەبەر چاو بگێرێ.پاشێن بە بڕیاری دەوڵەت وبڕیاری کۆمپانیاو، بڕیاری یاسای گشتی نێودەوڵەتی لەگەڵ فرٶشی کاڵایەکی بە نرخی وەکو / نەفت/ پەیمان دەبسترێ. مەرج ئەوە نییە کە هیچ کۆمپانیایەک تا سەر لەسەر قەراری خۆی ڕابوەستێ وپابەند بمێنێتەوە. ئەوەی کە جێگای بەقا نییە ئەوەیە کە دەسەڵاتی هەولێر مامەڵەی کاتی داوەتە دەست مامەڵەی درێژخایەن. چون دەوڵەتان ئەو نەفتەمان لێ ناکڕن ئەوە دوو بابەتی جیاوازە.
ئەگەر کۆمپانیای،، لیوند بالبازە کە خاوەنەکەی لیوناڕدۆپلافاتیکە،، قەت لە قازانجی دٶڵارەکانی خۆی خۆش نابێ.بەڵام سیاسەتی مەزنتر لەو کۆمپانیایە دەور دەگێڕێ.هەر بۆیە لەکڕینی ئەو نەوتە پاشگەز دەبێتەوە.لە لایەکی دیکە تورکیە زۆر لەوەی زیرەکترە کە بارزانی فکری لێ دەکاتەوە.دەزانێ کورد هەرچۆنێک بێ بە شەڕی چەکداری بنە نایە بۆیە وەک تیمساح فرمێسکمان بۆ دەبارێنێ.
ئاماژەیەکی کورت بۆ چەند رووداوی مێژوویی:
سمکۆی شکاک داوای کوردوستانی مەزنی دەکرد، وای لێهات نەمر شێخ مەحمودیش ناچار بکرێ ک جوابی کا..کەچی بۆ بەرپرسیایەتی پارێزگایەک رازی بوو بەڵام رێگەیان نەدا، تا کەوتە بۆسەی سەربازەکانی رەزاشای گۆڕ بەگٶر وترۆریان کرد.سەریان لە لەش جودا کردوە سەربازێک وێنەی پێوە گرت ونیشانی هەموو دونیایان دا!؟
شێخ مەحمودیان وا گەورە کردەوە هەر مابوو سککەی بە ناو لێدەن (لەلای من هەر مەزنە) دیتمان ئینگلیسیەکان چۆن تەڵەیان بۆ راخستو شەهیدیان کرد.
مەلا مستەفای بارزانیان گەیاندە عەڕش تا ئەو جێیە کە مامڵەی گەورەتر هاتە گۆڕێ بینیمان لە ماوەیەکی زۆر کوتدا چەکیان کرد.ئەو شۆڕشەش بو بە فیدای سیاسەتی دەرەوەی ئامریکایەکان.
رێبەر ئاپۆ بە ئاگاداریی ئامریکاو موسادی ئیسڕاییل رادەست کرا کەچی ئەوڕۆ ئیسڕاییل داوای دەوڵەتی کوردیمان بۆ دەکا وئامریکاش پێی ناڵێ : ئەتۆش!
ئەوە کورتەیەک بوو لەئاست ساتوسەودای کۆشکی سپی لەئاست مەزلومتری نەتەوەی بن دەست کە کوردە.بەڵام بۆ ئامریکا سیا سەتێکی ،، دووفلیقانە یان دووروویانە یان درۆزنانەی،، لە حاند کورد کردۆتە بنەمای سەرەکی خۆی بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندیەکانی سیاسیو ئابووری خۆی.
یەک: دەڵێ چەک دەدەمە پێشمەرگە چون دژی داعش شەڕ دەکا! بەڵام ئەو شەڕە مەزنەی رۆژئاوای لەبەر چاو نییە دەڵێی کوێرە و لە لیستەی ترۆری هاویشتوون!! (فشە لیستی هەزارەی سێ) .
دوو: کورد لە باکورو رۆژهەڵات ورۆژئاوا وەبەر غەزەبی کۆشکی سپی کەوتون تەنیا کوردی رەسەن ، بارزانی وتاڵەبانین!؟
سێ: رۆژی ٢/٨/٢٠١٤ ناوەندێکی نزیک لە ئۆباما، داوای لێکرد کە چاو بە سیاسەتەکانیدا بخشێنێتەوە لە حاند ، پ،ک،ک ،و،ئەو شەڕە مەزنەی کە کورد لە رۆژئاوا دەیکا بەرز بنرخێنێ !؟
چوار: ئەردۆغان چەپ وڕاست قسەی ناشیرین بە ئیسڕاییل دەڵێ، ئۆباما متتەقی لێنایە! چون پێگەی ئینجرلیک لەوێیە.!
پێنج: ئەردۆغانی ئیخوانولموسلمین ، پیاوی چاکە چون دژی پ،ک،ک، یە. بەڵام موحەممەد مورسی لە میسر چاوە ڕوانی سێدارەیە!
شەش : ئەگەر ئیسڕاییل سەروەتو سامانی مۆنۆپۆلەکانی خۆی لە گریفانی ئیمپریوکانی ئامریکا بێنێتەدەرێ ، تۆ بڵێی بەو شیوەیە لە کوشتاری خەڵکی بێ گوناحی غەززە خۆش بن.!
جەعفەر کەریمی
٢/٨/٢٠١٤


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)