فه‌رهاد پیرباڵ و 31 ئاب
Thursday, 13/08/2009, 12:00
31 ئاب ' جگه له‌وه‌ی کاره‌ساتێکی ئه‌خلاقی و سیاسی بوو ' نسکۆیه‌کی حیزبی و هه‌ڵدانه‌وه‌ی ڕووه شاراوه‌کانی نێو بزوتنه‌وه‌ی کوردی و ئیسلامی بوو . له سه‌روه‌ختی 31 ئابدا کۆمه‌ڵیک ده‌موچاوی سه‌یرو سه‌مه‌ره هاتنه نێو کایه‌که‌وه ، تائه‌و کاته له‌نێوان پارتی و ده‌موچاوه خوێناوییه نوێیه‌کاندا هیچ باسیک یان گۆمانێکی وێڵکردنیش بوونی نه‌بوو . ئه‌م ده‌موچاوه نامۆیانه به شه‌قامی کوردی وه‌ک هێزێکی شاراوه‌ی گرێدراوی کڕاوه‌ی بهکارهێنراوهی له‌مێژینه‌ی پارتی هاتنه مه‌یدان و هه‌روا به‌ئاسانی ناکرێت به ڕۆحی وه‌رزشه‌وه مامه‌ڵیان له‌گه‌ڵ بکرێت ، ده‌کرا بهپیاچونهوهیهک به هه‌ڵوێست و شتنه‌وه‌یه‌کی مێشکی و وریا بونه‌وه‌یه‌کی ڕاچڵهکاویانهی گه‌ره‌ک بوو ، به‌ڵام جۆرێک له‌و که‌س و لایه‌نانه هه‌ڵدانه‌وه‌ی فایلی ژیانیان پێداویستی به‌و چه‌مکانه نه‌ده‌کرد و خۆ ماندوکردنیشی نه‌ده‌خواست ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چێوه‌و ناو و فایلی ژیانیان وه‌ک بووکه شوشه‌ی مناڵیان لێ هاتبوو به ده‌ست تاکی کوردی هۆشیاره‌وه .
ئه‌وانه‌ی له 31 ئابدا ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا دڵۆپه ئاوی شه‌ره‌فی نیشتیمانی و ئه‌خلاقی نه‌ته‌وه‌ییان لێ ده‌چۆڕاو هه‌ڵدێراوی نه‌ته‌وه‌ی و مرۆڤایه‌تی بوون و مل هوڕهکانی مه‌لۆتکه‌ی دیکتاتۆری و تاك ڕه‌وی بوون ، ئه‌مانه گه‌ر ده‌وڵه‌تیش بۆ کورد بنیاد بنێن پیتێک له ڕسته‌ی ڕۆژی 31 ئاب ناسڕنه‌وه . ئه‌وانه ئه‌گه‌ر نوخبه‌ی ئه‌ده‌بی کوردیش بن ، به‌هه‌موو توانایان ناتوانن جوانکارییه‌ک له پیتێکی ڕسته سهرشۆڕهکهی 31 ئابدا بنه‌خشێنن . ئیسلامیه سیاسییه به‌شداربووه‌کانی 31 ئابی پشت ئه‌و کاره‌ساته‌ی سه‌ر گه‌له‌که‌مان ، ئهفکاریان له ئه‌مڕۆدا نزیکیش بێت له (محمد) ی پێخه‌مبه‌ر ، پیتێکی ئه‌و ڕۆژه به هه‌زاران نوێژ‌و ڕۆژو حه‌جی قهچا ناسڕنه‌وه ، کورد وته‌نی : پیسایی ' گه‌ر شوێنه‌که‌شی بشۆردرێته‌وه ، شوێنێکی تر به‌دوای خۆیدا پیس ده‌کات .
له31 ئابدا هه‌ندێک له‌وانه‌ی به‌ناو شانامه‌یان به‌سه‌ر کوردایه‌تی و مه‌ردایه‌تی سه‌رانی 31 ئابدا ده‌وت ، شاباشیان له مێژووی خۆیان و شعر‌و په‌خشانیان کرد ، په‌ڕه‌یه‌کی سپیان به ڕه‌شی نه‌خشاندو شعر و په‌خشان و نوسینیان به سێداره‌ی به‌ره‌ژه‌وه‌ندی و کۆیلایه‌تی حیزب و که‌سه خۆ بهقودسییه نه‌خۆشه‌کاندا ههڵدهشاخاند . ئه‌وانه‌ی ئه‌و ڕۆژێکی له ئه‌مڕۆدا هاوکێشه‌کان یه‌کده‌خه‌نه‌وه ، به‌هه‌ژمار هاوسۆزن بۆ یه‌کێتی ماڵی کورد ، به‌ناو بروسکهن بۆ تاریکی شه‌قاوی کوردی ، گهرکهرکوکیش ڕزگار بکه‌ن ، یان به‌یانی ده‌وڵه‌تی کوردیش ڕابگه‌یه‌نن ، یان جیهانێکی خه‌یاڵی بۆ ئه‌مڕۆی کورد بنیاد بنێن ، ئه‌وا له‌نێو مێشک و بینایی چاوی ئه‌وانه‌ی تۆزقاڵێک ڕابردویان هه‌ڵسه‌نگاندبێت و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لیان پێش چاوچنۆکی خۆیان دابێت 'حه‌وت به‌رد به‌دووای دهسهتکهوتهکانی ئێوه‌دا هه‌ڵده‌دات و میژوتان بهچاوانتاندا ده‌ده‌نه‌وه .
فه‌رهاد پیرباڵ ڕۆژی 31 ئاب له‌پێخه‌فی نه‌رمونیانی سه‌رانی 31 ئابدا شه‌وی بێ خه‌مت ده‌خسته سه‌ر سه‌رین ، ئه‌و ڕۆژێکی پێنوسه‌که‌ت سهرشۆڕڕانه بهبهژنوباڵای چۆپی گه‌ڕانی ده‌وری تانک و زرێپۆشه‌کانی دوژمن‌دا هه‌ڵی ده‌دا ، پێمان بڵێ لهکوێدابلۆکی دیواری مه‌ردایه‌تی و کوردایه‌تیت که‌ڵه‌که کردووه ، تا جێ په‌نجه‌ت گه‌شاوه بێت . تۆ چیت کردووه بۆ کورد تا منه‌تمان به‌سه‌ردا بکه‌یت ، گه‌ر منه‌تی دوو کتێب و چه‌ند شعرێکی له شعرنهچوومان به‌سه‌ردا ده‌که‌یت ، ئه‌وا زۆرمان بینی له تۆ زیاتر و زیاتریان نوسی و زه‌مه‌ن خۆی و کتێبه‌کانیشی به چۆکدا دا ، زۆرمان بینی له ژیر باڵی سه‌دامدا تریفه‌ی نوسینیان به‌ده‌وری مانگی به‌عسدا ده‌دره‌وشایه‌وه‌و تاکی کوردیان ده‌خسته نێو ته‌پکه‌وه ، هی تۆشمان بینی ، هی حهمهسهعیدو مهاباد قهرهداغیشمان بینی ، هی تریش ده‌بینین ، به‌ڵام چه‌ند نرخ بۆ سهرجهلادێکی نێو زیندانهڕهشهکانی کوردکوژی ئاکرێ و سه‌لاحه‌دین و ئاسایشی سلێمانی داده‌نێن ، هێنده‌ش بۆ ئێوه‌و هاوشێوه‌ی تۆ داده‌نێین و حه‌وت به‌رد به دووای بیر‌و باوه‌ڕو بۆچونه‌کانتاندا هه‌ڵده‌ده‌ین .
نوسینه‌کانت ڕۆژێک له‌ڕۆژان پیتێکی بۆ ناو گۆمی دیموکراسی هه‌ڵنه‌دا . بیری خێڵی تووڕ نه‌دا.
شێوهقێز لێبووه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی نه‌گۆڕی .
جوانکارییه‌کی له کوردایه‌تیدا ئه‌نجام نه‌دا.
هانی بیری نوێ و شه‌پۆلی بیری نوێی پێ نه‌بوو .
ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی کاڵ نه‌کرده‌وه .
فرمێسکی چاوگه‌شی منداڵانی ئه‌نفالی نه‌سڕی .
ڕه‌خنه‌ی بێ گومانی له ده‌سه‌ڵات نه‌گرت .
تاوان و خیانه‌ته‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ئاشکرا نه‌کرد .
چیت بۆ ئه‌نجام داوین تا منه‌تمان به‌سه‌ردا بکه‌یت ؟
تۆ ئێستا هه‌مان تانک و زرێپۆشی له31ی ئابێکی 2009 دا ، په‌رله‌مان و حکومه‌ت و ئیداره‌ی خه‌ڵکی ده‌شێلیت .
تۆ پاسه‌وانێکی سه‌رانی هه‌ڵگیرسێنه‌رانی شه‌ڕی برا کوژی و بنیاد نانی گه‌نده‌ڵیت .
تۆ دۆشکه‌ی سه‌نگه‌ری پارێزه‌ری ده‌سه‌ڵاتیت و به ڕێژنه‌ی گوله‌ت منداڵان وگه‌نجانی گه‌له‌که‌مان له خوێنی حه‌زه نه‌خۆشه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا دهگلێنی.
تۆ چیت بۆ کردوین ؟
نوسیهنهکانت زه‌مه‌نی به‌سه‌ر چووه و ئازاره‌کانی دوێنێ له‌گه‌ل ئه‌مڕۆدا هاوشێوه نین و ده‌رمانی دوێنێ بۆ ئه‌مڕۆ ناشێ و وه‌ک ئه‌وه وایه سی ساڵ یه‌ک وانه بڵێیته‌وه و ئه‌مڕۆ بڵێیت وانه‌ی نوێیه.
تۆ چیت بۆ کردوین ؟
هه‌ر چیت بۆ کردبین له‌ڕابردوودا ، به‌پیتێکی بیری ئه‌مڕۆت ، به ده‌نگدانێکی هه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌ژدیهاکی ده‌سه‌ڵاتی کورد و به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی شه‌خسی سڕیته‌وه ، له‌پای ئه‌م کارانه‌ت ' ئێمه‌ش ئه‌مجاره‌یان نه‌ک حه‌وت به‌رد به‌ڵکوو هه‌موو چرکه‌کانی ڕابردووت ، ده‌که‌ینه سه‌نگ و به دواتدا هه‌ڵی ده‌ده‌ین .
ئیتر چیت بۆ کردووین ؟
12 . ئاوگوست . 2009
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست