کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سووچ لە قەباحەت خراپترە فەرهاد..

Wednesday, 05/08/2009, 12:00


بەراستی بەلامەوە سەیرە فەرهاد پیرباڵ هێندە گەورە بكرێت و بیكەنە نەجمی مەوسم ، من هەر لە حەفتاكانەوە ناوی فەرهادم بەرچاو كەوتووە لە رێگەی بڵاوكردنەوەی هەندێ شیعرۆكە و میعرۆكەو هەندێ چیرۆكی زۆر لاوازەوە، تا ئەو دەمەی چوو بۆ پاریس تا لەدوای راپەڕین هاتەوە بۆ هەولێر هیچی نەبوو، تەنانەت نەوەی نۆێ ی هەولێریش نەیاندەناسی. سەرەتا بە كۆرَێك دەستی پێكرد لە هۆَلێك هەولێر و چەند چیرۆكێكی بێ سەرو بەرو زەعیفی پێشكەش ، ئیدی دوای ئەوەیش كە بەیەكجاری هاتەوە و جێگیر بوو لە هەولێرو، وەزعی ساحەی ئەدەبی بێسەروبەری كوردستانی بەهەلزانی و، لەگەڵ هەندێ شاعیرو هونەرمەند گرووپێكیان درووست كرد، لافی تەڵیعیەت و یاخی بوونیان لێدەدا ، بەڵام هەركە راستی فەرهادیان بۆ ئاشكرا بوو، وەكو كەسێكی دەجال لێی دووركەوتنەوە. لەوە سەیرتر كە شەڕی نێوان یەكێتی و پارتی دوورست بوو ، كۆمەڵێ نووسەری هەلپەرست و كەری ناوجۆگای هەردو ، حیزب گرووپێكیان دروست كرد و بۆ دژایەتی كردنی شەڕی ناوخۆ، فەرهاد پیرباڵ یەكێك بوو لەوانە. رۆژێكیان لە بەردەم پارێزگای هەولێر كۆبوونەوەیەكی جەماوەریان كرد بۆ ، خۆ سووتاندن. ئەگەر بێتو هەردوو حیزب شەڕ رانەگرن لەوێ خۆیان دەسووتێنن. یەكێك لەو دیمەنە سەیرانەی ئەو رۆژە فەرهاد پیرباڵ گاڵۆنێكی بەدەستەوە بوو پڕ بوو ، ئیدی نازانین پڕ لە بەنزین بوو یان پڕ لە ئاو بوو ، جارناجارێك هەندێ لەو شلەیەی لە گاڵۆنەكە بوو دەیپرژاند بە سەروگوێلاكی خۆیدا، ئەنجا دەستی دەبرد بۆ شقارتە بوو یان چەرخ بوو ، هاوەڵەكانیشی دیاربوو دەیانزانی مەسەلەكە جوولەیەكی شانۆییە، لەسەرخۆ لەدەستیان دەگرت و نەیاندەهێشت خۆی بسووتێنێ !.دواجاریش بێ ئەوەی هەردوو حیزب وەڵامیان بدەنەوە و شەڕ رابوەستێنن ، كەس خۆی نەسووتاند ئەنجا لەگەڵ ئەو هاورێیانە بەرەو یانەی رۆیشتن. لەوە خۆشتر یەكێك لەوانەی كە دەچوو خۆی بسووتێنی عەلاگەیەك پیازی پێ دەبێ ، دەچێت لەلای دوكاندارێك دایدەنێ و، بە خاوەن دوكان دەڵی دەچم خۆم دەسووتێنم و دێمەوە!!. ئینجا ئەم مەسەلەیە لە هەولێر لەناو نوسەران بووە نوكتە و، سوێندیان دەخوارد ودەیانووت بە گۆڕی ئەو چل و چوار نوسەرەی كە خۆیان نەسووتان. ئەمە یەكێكە لەدیمەنە گاڵتەجاڕیەكانی ژیانی فەرهاد پیرباڵ. من هیچی ئەوتۆی فەرهادم نەدیوە جێ ی سەرنج بێ ، یەك دوو كورتە رۆمانی هەیە (منداڵباز) كە رەنگدانەوەی كەسایەتی خۆیەتی، (ملازم تەحسین و شتی تر) كە كەسایەتی مولازم موحسینە لە سلێمانی و، بەشێوەیكی زۆر ناشیرین باسی ژنان و كچانی سلێمانی دەكات ، هەروەها خەباتگێڕانی سلێمانی، سەرەڕای ئەو نووسینە بێ سەرو بەرانەی لەكوردستانی نوێ بڵاویان دەكاتەوە. ئەو نامەیەیەی كە بۆ سایتی كوردستانپۆستی ناردوە، خۆی لە خۆیدا ئەوە دەسەلمێنێ ئەو پیاوی دەسەڵاتی پارتی بووە، كە سوپای سەدامی هێنایەسەر شارەكەی فەرهاد. ئەو نامەیە هێرشكردنە بۆ سەر یەكێتی كە ئەو بە (ینك) ناوی دەهێنێ و بەحیزبێكی دیكتاتۆری و خوێنڕێژ ناوی دەبات ، كەچی كوردستانی نوێ بۆی دەكڕووزێنەوە و دیفاعی لێدەكەن . بۆیە لە جێی خۆی نیە ئیدی فەرهاد باس بكرێت ،چونكە ئەو بە دوای ناوبانگدا دەگەرێت ، لاری نیە لەوەی لەسەر جادەكان پانتۆڵەكەی داكەنێ و ریتن بكات بۆ ئەوەی ناوی بهێنن ! فەرهاد لەو نامەیەی كە15 لاپەڕەیە دەردەكەوێت زۆر بێئاگایا ، كاتێ ناوی تێكەڵەیەك لەنوسەران دێنێ گوایە بێلایەنن! وەكو بەختیار عەلی و رێبین هەردی و ئاراس فەتاح و مەریوان وریا قانع ، نازانێ كە ئەمانە زۆریان لە گردەكەن و نووسین لە رۆژنانەی "رۆژنامە" بڵاودەكەنەوە و بەرگری لە لیستی گۆڕان دەكەن و، دیمانە دەكەن لە كەی ئێن ئێن، و بەئاشكرا وەلائیان بۆ ئەو لیستە راگەیاندوە ، ئەمەیش بەلای زۆر كەسەوە سەركەوتنی گۆڕان دەگەیەنێ ، ئەمە سەرەڕای ئەوە زۆر لە نوسەرانی سایتی كوردستانپۆست بۆ بڵاوكراوەكانی كۆمپانیای ووشە دەنووسن و هەواداری گردەكە دەكەن ،ئەمە سەرەڕای ئەوەی د. شاهۆ سەعید وتەبێژ و كاندیدای لیستی گۆڕانە . بۆیە دەبێ بوترێ فەرهاد پیرباڵ كەشكەك سەڵاوات. بەشبەحاڵی خۆم داوا لە هەموو خوینەران و نوسەرانی ئۆپۆزسێونی دەسەڵات حەزدەكەم ، ئیدی واز لە فەرهاد بێنن و چیتر با نان و پیاز بە نووسینەكانی ئێوەوە نەخوات ، چونكە ئەوەندەی دیكە لەلای دەسەڵات خۆشەویست دەبێ و،پارەی باشتر وەردەگرێت.. ئەویش ئەمەی مەبەستە..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە