نه‌عله تۆزاویه‌که‌ی ئه‌بو ته‌حسین و ده‌مانچه‌کانی تاڵه‌بانی !
Sunday, 26/04/2009, 12:00
تاڵه‌بانی به‌بۆنه‌ی نزیک بوونه‌وه‌ی ماوه‌ی نادیاری هه‌لبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان، به په‌له کۆمه‌ڵی ده‌مانچه‌ی دابه‌ش کرد. ئه‌ونده‌ش په‌له‌ی کرد ده‌مانچه‌کان به‌شی نه‌کرد، بۆیه به‌په‌له کۆمه‌ڵێ ئه‌ندامی سۆشیال دیموکراتی نارده ئۆکرانیا و ده‌هه‌زاری تریشیان کڕی.
10 هه‌زار ده‌مانچه و 182 هه‌زار ئه‌نفالکراو 5000 هه‌زار شه‌هیدی هه‌ڵه‌بجه و سه‌دان جاش و ئه‌نفالچی دابه‌سته‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی تاله‌بانی و بارزانی.
ئه‌بو ته‌حسین ئه‌و پیاوه بوێره بوو نه‌عله تۆزاویه‌که‌ی کێشا به وێنه‌که‌ی سه‌دامدا له ڕۆژی 9 نیسانی 2003 دا، مێژوویه‌کی بۆخۆی تۆمار کرد، به‌ڵام نه‌فرۆشتنی نه‌عله‌که‌ی به 250 هه‌زار دۆلار و پێشکه‌شکردنی به مۆن مێنتی هه‌ڵه‌بجه. ئه‌و هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ی که سه‌رانی کوردیش به‌قه‌ده‌ر سه‌رانی به‌عس تاوانبارن له خوڵقاندنی ئه‌م کاره‌ساته‌ی هه‌ڵه‌بجه.
سه‌رانی کوردیش تاوانه‌که‌یان گه‌لی له سه‌رانی به‌عس گه‌وره‌تره.
یه‌که‌م/ خودی سه‌رانی کورد وه‌ک به‌ره‌ی کوردستانی پێش سوپای پاسداران که‌وتن بۆ گرتنی هه‌ڵه‌بجه و پێش کیمیاباران کردنه‌که‌ش نه‌یان ده‌هێشت خه‌ڵکه‌که ڕابکات و شاره‌که جێ بهێڵێت.
پاشان دوای کیمیابارانیش که‌وتنه تاڵانیی وته‌نانه‌ت بڕینه‌وی په‌نجه‌ی ئافره‌ت بۆ موستیله و زێره‌کانیان.جگه له‌وه‌ی شاهید حاڵێک ووتی: به‌و چاوانه‌ی خۆم بینیم لاندکرۆزه‌رێکی بێ ژماره‌ی یه‌کێتی به‌سه‌ر ده‌یان لاشه‌ی شه‌هیدا بۆ بانقه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه ڕۆێشت وجگه له پاره بیریان له هیچی تر نه‌ده‌کرده‌وه.
دووه‌م/ داوی ڕاپه‌ڕین و گرتنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی زه‌لیلی کوردی‌دا
جگه له بازرگانیکردن به دۆزی هه‌ڵه‌بجه وه‌رگرتنی سه‌دان هه‌زار دۆلار به‌ناوی هه‌ڵه‌بجه‌وه. شتێکی ئه‌و تۆیان نه‌کردووه شایه‌نی باس بێت.
فریشته ڕاپه‌ڕی شێره ژنی کورد له‌به‌رنامه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆی ڕۆژ تیڤی دا له یادی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا ووتی: له یه‌که‌م سه‌ردانی برێمه‌ر بۆ هه‌ڵه‌بجه که خودی تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵدا بوو.
برێمه‌ر یه‌ک ملێۆن دۆلاری پێشکه‌ش به خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه کرد.
جانتا ڕه‌شه‌که‌ی ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ی تێدا بوو خستیانه یه‌کێک له لاندکرۆزه‌ره‌کانی تاڵه‌بانی و تا ئێستاش سه‌رو سۆراخی ئه‌و پاره‌یه نه‌بوو. کاتێکیش پرسیاری ئه‌و ملێۆن دۆلاره کرا ووتیان قوتابخانه‌یه‌کیان پێ دروست کردووه، به‌ڵام نازه‌نین ئاخۆ قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی بوو یان دوا ناوه‌ندی.
به‌پێی دوا ڕاپۆرتی بریندارانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه تا ئێستا 89 بریندار به‌هۆی چاره‌سه‌رنه‌کردنیان گیانیان له‌ده‌ست داوه و هه‌ر ئێستا 200 برینداری تریش پێویستیان به چاره‌سه‌ری هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
تۆ بڵێی ئه‌م ملێۆن دۆلاره به‌شی چاره‌سه‌ری ده بریندارێکی نه‌کردبایه ؟ که‌چی له‌به‌رنامه‌یه‌کی ڕادیۆ نه‌وا دا جه‌مال عه‌بدوڵلای وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی کوردی منه‌تی 2 هه‌زار دۆلاری به‌سه‌ر بریندارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌کرد که ناردویانن بۆ تاران!
ئاخر خوا و بێ جه‌مال برینداری کیمیاییه‌که‌ی له تاران چاره سه‌ر کراوه..
ئه‌مڕۆ پێش ته‌واوکردنی وتاره‌که‌م هه‌واڵی ئه‌وه‌م به‌ر چاوکه‌وت، که گوایه 10 داوای یاسایی له سه‌ر لیڤین و به‌ڕێز د. فایق گوڵپی تۆمار کراوه.
هه‌ندێکیشیان هی که‌سووکاره‌که‌ی شه‌وکه‌تی حاجی موشیرن، من بوامایه له جیاتی که‌سوکاره‌که‌ی شه‌وکه‌ت سه‌ری خۆم کز ده‌کرد و فایله‌که‌یم بیر نه‌ده‌خسته‌وه.
له‌هه‌مان کاتیشا ده‌بوایه له‌سه‌ر ئازادکردنی فرۆکه‌وانه‌که، خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه 5000 داوایان له‌سه‌ر تاڵه‌بانی تۆمار کردبا و تاڵه‌بانی 5000 جار دادگایی بکرێت.
له‌کۆتایدا ده‌مه‌وێ ئه‌وه بیری دادگای سلێمانی بێنمه‌وه ، ئێمه وه‌ک ئه‌ندامانی ستافی کوردستان پۆست ئه‌وا ساڵێک زیاتر داوای یاساییمان له‌سه‌ر سایتی نیشتیمان نێت تۆمار کردوه‌و تا ئێستا پێویستان به بوونی شاهید هه‌یه که بیسه‌لمێنین سایتی ناو براو هه‌بووه یان نا؟
که‌چی داوای یاسایه‌که‌ی تاڵه‌بانی هاوڵاتی له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا هه‌موو شتێ به دڵی تاڵه‌بانی چووه پێش، ئه‌گه‌ر زوربه‌ی زۆری ئه‌و یاسایانه‌ی ئێوه کاری پێده‌که‌ن هی سه‌رده‌می کۆنی به‌عسن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ ته‌نیا جارێکیش بێ ئاوڕێک له‌و هه‌موو داوایاسانه بده‌نه‌وه له‌سه‌ر کۆنه جاش و ئه‌نفالچیه‌کانیش تۆمارکراون، با بڵێن مه‌سعود بارزانی ڕاست که ده‌ڵێت له کوردستان یاسا ده‌بێ له سه‌رووی هه‌موو که‌سێکه‌وه بێت!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست