لە نەخۆشخانەى فریاكەوتنى شارى سلێمانى پەلامارى تیمى كەناڵى(ئێن ئاڕتى)دەدرێت
Monday, 27/08/2012, 12:00
كاروان ڕەحمان پەیامنێرى ئێن ئاڕتى: كەس و كارى تۆمەتبارەكە زۆربەیان كەسى ئەمنى بوون و هەڕەشەى كوشتنیشیان لێكردووین لەهەر شوێنێك بمان بینن.
ئێوارەى دوێنێ 26ى ئاب بە بەرچاوى هێزێكى زۆرى ئەمنیەوە و بە ئامادەبوونى ووتەبێژى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى و ژمارەیەكى بەرچاوى پلەدارى ئەمنى لە پۆلیس و هێزەكانى ئامادەو و سوات, لە نەخۆشخانەى فریاكەوتنى شارى سلێمانى پەلامارى تیمى ڕۆژنامەوانى كەناڵى ئێن ئاڕتى دەدرێت كە پێكهاتبوون لە پەیامنێرى سلێمانى كەناڵەكە(كاروان ڕەحمان) و وێنەگرەكەى (زانكۆ تەها) وێرَاى سوكایەتى جنێوپێدان و پەلاماردانیان كامێراكەشیان دەشكێنرێت..
كاروان لەوبارەیەوە بە سایتى ئێن ئاڕتى ڕاگەیاند ئێمە وەك پیشەى ڕۆژانەى خۆمان بەدواى ڕووداوەكاندا شەقامەكان دەبڕین تاوەكو نوێترین هەواڵ و زانیارى ڕاست و هاوسەنگ زیندوو لە نزیكەوە بۆ بینەران بگوازینەوە,بەڵام بە ووتەى كاروان ئەو ڕووداوە وەك كەیس و ڕووداوێكى تر نەبووە ژینگەكەشى جیاواز لە هەموو دۆخێك بووە,بەو پێیەى بە پێى ووتەى ناوبراو لە سەرەتاوە هیچ كەسێكى فەڕمى بە بیانووى گەڕانەوەیان بۆ ووتە بێژى پۆلیس ئامادنەبووە زانیاریان بداتێ,هەربۆیە لەوەش بێ ئاگابوون كە ئەو تۆمەتبارەى لە نەخۆشخانە كەوتوە لە پێشتردا چەندین كەیسى وەك دەست درێژى سێكسى و دزینى جل و بەرگى پۆلیس و هەڵهاتنى لە سەربازى و پەلاماردانى جۆراو جۆرى هەبووە و خۆى نەداوە بە دەستەوە تا لە كەمینێكدا تەقەى لێدەكرێت و ئەویش تەقە لە هێزە ئەمنیەكان دەكات,
تا ئێرە ڕووداوەكان ئەكرێت ڕوو بدەن بە ڵام بە ووتەى كاروان ئەوەى كە نەگونجاو لە ناكاو بوو ئەو پەلاماردنە سەیرەى كەس و كارى تۆمەتبارەكە بوون كە زیاتر لە 20 كە س دەبوون و هیچ هێزێكى ئەمنیش ئامانەبوو دووریان بخاتەوە بەو پێیەى بە ووتەى خۆیان لە دواتر بۆیان ڕوون بۆتەوە كەسو كارەكەشى زۆربەى پۆلیس و ئاسایشن و ئەزموونیان هەیە لە پەلاماردان و سوكایەتى پێكردن.,
كاروان ڕەحمان پەیامنێرى سلێمانى ئێن ئاڕتى ڕایگەیاند:لەدوو كاتى جیاوازدا پەلاماریان داون و دواجاریش كە بڕیار بووە ووتە بێژى پۆلیس زانیارى بدات لەسەر ئەو بابەتە لە دەرەوە ساڵەى نەخۆشخانەكە,لەو كاتەشدا بۆ دووەمجار ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و كامێرەكەیان شكاندون و لێیان داون و سوكایەتى جۆراو جۆریان پێكراوە و هەڕەشەى ئەوەشیان لێكردوون كە لەهەر شوێنێكى تر دیمەنى ئێمە و ئەوان بەریەك بكەوێت ئەوا ئێمە لە دۆخێكى باشدا نابین و هەڕەشەى كوشتنیان لێكردین.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە بە پێى یاساى كارى ڕۆژنامەوانى هەرێمى ژمارە 35ى ساڵى 2007, لە بڕگەى 5 ى مادەى 7ى ماف و ئیمتیازاتەكانى ڕۆژنامە نووسان, دەست درێژكردنە سەر ڕۆژنامەنووس و پەلاماردانیانى وەك دەست درێژكردنە سەر فەرمانبەرێكى ڕەسمى حكومى لە قەڵەمداوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست