[ وه‌سیه‌ت نامه]
Tuesday, 19/05/2009, 12:00
1773 بینراوە
سه‌رۆکێک وه‌سیه‌تی کرد ئه‌گه‌ر هاتو ڕۆژێک مرد..
ئه‌وا تابووتی دوا سه‌فه‌ری
بۆدروستکه‌ن له کورسیه‌که‌ی ژێری
ئه‌گه‌ر هاتو رۆژێک مرد..
ئه وا گۆ چانه‌که‌ی
هیچ که‌س ده‌ستی بۆ نه‌با جگه له‌کوڕه گه‌وره‌که‌ی.....
ئیتر ئائه‌م وه‌سیه‌ته‌بۆ ئێمه بوویه ده‌ستور...
کاریزمایه‌ک ئه به خشێ
پڕبێت له عه‌زمی بێ نور...
گه‌ر سه‌رۆکیش بمرێت هه‌ر ئه بێته‌وه به قوڕ
قوڕ ئه بێته ته‌به‌ڕکو
ئه‌بێته جامانه‌ی کوڕ...
ئه‌م گۆجانه هه رناڕزێت هه‌ر ئه‌وه شنرێت به گوڕ..
جار جارئه‌بێته قاچێک
بۆ له‌نگه‌ری ورگی پڕ...
من له داخ ئه‌و گۆچانه‌ی
که‌له په‌لوو پۆی خستین
بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی که‌وین هه‌ردوو چاوی کوێر کردین..
من له داخ ئه وه‌سیه‌ته‌ی
که لێمان نه‌دیوه‌خێر..
ئه‌م جاره من ده‌نگ ئه‌ده‌م به پیاوێکی وه‌جاخ کوێر..
{به‌ریتانیا}