کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشكرابوونی گه‌وره‌ترين خيانه‌ت و گه‌نده‌ڵیی حه‌يده‌ر شێخ عه‌لی حیزبی شیوعی كوردستان

Wednesday, 16/11/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنيری هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی گه‌ياندنی حكومه‌تی هه‌ريمی كوردستان ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه‌ حه‌يده‌ر شێخ عه‌لی وه‌زێری پێشووتری گه‌ياندن له‌ كابينه‌ی پينجه‌م و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سياسی حیزبی شيوعی كوردستان، گه‌وره‌ترين خيانه‌ت و گه‌نده‌لی ئه‌نجامداوه‌، به‌وه‌ی كه‌ به‌ شيوه‌يه‌كی ياسای فێلاوی ته‌واویی بواری گه‌ياندنی له‌ حكومیيه‌وه‌ كردۆته‌ كه‌رتی تايبه‌ت، هه‌رچی كابينه‌ و ده‌زگای هيڵی گه‌ياندنی (زه‌وی) به‌ خۆرايی به‌سود وه‌رگرتنی پشكی له‌ سه‌دا (١٠) بۆ خۆی تيكه‌ڵ به‌ كۆمپانيای ئاراينيت كردوه‌ و به‌ناوی نه‌ورۆز تليكۆمه‌وه‌و، به‌و شيوه‌يه‌ بواری گه‌ياند به‌ خورایی دراوه‌ته‌ سيروان بارزانی و مه‌سرۆر بارزانی له‌ پشكێكی گه‌وره‌شدا سه‌رباز هه‌ورامی نوێنه‌ری نيچيره‌ڤان بارزانی كردووه‌، به‌و شيوه‌يه‌ ئه‌ندام مه‌كته‌ب سياسیيه‌كه‌ی حیزبی شيوعی كوردستان بۆتە خاوه‌نی له‌ سه‌دا ده‌ی پشكی ئه‌و گه‌نده‌ليی و خيانه‌ته‌ی له‌ ميلله‌تيان كردووه‌.
سه‌رچاوه‌ كه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌ياند‌، كه‌ بۆ ره‌زامه‌ندی ئه‌و كات نيچيره‌ڤان بری يه‌ك مليۆن دۆلاری دابووه‌ حه‌يده‌ر شيخ عه‌لی له‌گه‌ل ٢٠ دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی به‌ناوی پرۆژه‌ی وه‌به‌ر هينانه‌وه‌، ئەمیش بۆ چاوبه‌ست كردنی شيوعيه‌كانی كوردستانيش نيچيره‌ڤان بارزانی ده‌سته‌ڵاتی دامه‌زراندنی شيوعيه‌كانی خستبووه‌ ده‌ست حه‌يده‌ر شێخ عه‌لیيه‌وه‌.
ئه‌وه‌ی جيگای باسكردنه‌ وه‌زاره‌تی گه‌ياندن و گواستنه‌وه‌ ته‌نها ناوه‌كه‌يان ماوه‌، چونكه‌ بواری گه‌ياندن له‌ وه‌زاره‌ت ليكراوه‌ته‌وە و ته‌نها گواستنه‌وه‌كه‌ی ماوه‌.كه‌ ئه‌ويش له‌ جێگای نه‌بواندايه‌!
سه‌رچاوه‌يك له‌ راديۆی ئازادیی حیزبی شيوعی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ ئه‌مرۆ سامانی حه‌يده‌ر شێخ عه‌لی زياتر له‌ ٢٠ مليۆن دۆلار ده‌بێ بێ ئه‌و موڵكانه‌ی له‌ هه‌ولير كريوێتی، كه‌ ٤ خانوو نيوه‌ سۆپه‌رماريكتيك و گارگه‌يه‌كی بلۆكی له‌ قوشته‌په‌ هه‌يه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە