خودایه‌کی دیکتاتۆر له‌گه‌ڵ کچێکی خه‌یاڵی
Sunday, 12/04/2009, 12:00
2192 بینراوە
ئه‌مشه‌و هه‌وره تریشقه گرماندی به‌ڵام باران نه‌باری.ئه‌مشه‌وخودامنی بێبه‌ری کردله‌خۆی منی به عه‌بدی خۆی نه‌زانی.خودا چاوی داخست و منی فڕێدایه ناو زه‌ویه‌کی پڕ له تاوان،داوای لێکردم گله‌یی نه‌که‌م لێشی نه‌پارێمه‌وه،پێی ووتم جونکه تۆسه‌رکێشیت کرد له‌وسێوه‌ت خوارد که قه‌ده‌غه کرابوو.منیش پێم ووت خودایه تۆ دیکتاتۆریت،نایه‌ڵیت قسه بکه‌م،ڕێگه‌م بده، ڕێگه‌م بده،با پێت بڵێم من بۆ ئه‌و سێوه نه‌فره‌ت لێکراوه‌م خوارد.ئه‌و سێوه‌ی که تۆ خۆت به خاوه‌نی ده‌زانیت تۆ خاوه‌نی نیت من خاوه‌نی ئه‌و سێوه‌م.ئه‌و سێوه له‌گه‌ڵ ڕۆحی مندا تواوه‌ته‌وه.ئه‌مشه‌و هه‌ستم پێ‌کرد که به‌له‌رزینه‌وه ده‌مڕوانیه ئه‌و سێوه نه‌مده‌زانی چی لێبکه‌م.دڵم ده‌یووت په‌له بکه،مێشکم ده‌یووت نانا نه‌که‌یت ئه‌و سێوه له ئاستی تۆدا نیه،چاوم ده‌یووت ئه‌ی کچی خه‌یاڵی ته‌نیا سه‌یرکردن بۆ تۆ به‌سه.
به‌ڵام ئه‌و سێوه‌ی که هه‌رچی هه‌ست بڵێیت تیادا نیه،بێ به‌ریی یه له سۆز‌و له خۆشه‌ویستی،هه‌ر زوو زوو ده‌هاته زمان و پێی ده‌وتم خێراکه،خێراکه ده‌یووت من سێوێکی سحراویم له پڕ وون ده‌بم و نامبینیته‌وه،نامبینیته‌وه.هه‌ستی پێده‌کردم ده‌ی ووت ئه‌ی کچی خه‌یاڵی ناته‌وێت ته‌نیا لێوت به‌ر ئه‌م سێوه بکه‌وێت،پێم ووت ئه‌ی سێوی سیحراوی نامه‌وێت،نامه‌وێت،ووتی کچی خه‌یاڵی به‌ڵام چاوت ئه‌خوێنمه‌وه واناڵێت.
له‌دواجاردا که‌وتمه‌وه گفتوگۆله‌گه‌ڵ خۆمدا ووتم نه‌سێوی سیحراوی غه‌زه‌ل نوسه نه‌منیش تریفه‌م،ووتم له‌وانه‌یه ئه‌و ماجه‌لانی راسته‌قینه بێت به‌ڵام من به دڵنیایی ژنه خیانه‌تکاره‌که‌ی ئوتێله‌که نیم،زۆر بیرم کرده‌وه ووتم له‌وانیه من کچه خه‌یاڵیه‌که‌ی ناو باغه‌کان بم به‌ڵام زۆر زوو له‌وه‌ش په‌شیمان بوومه‌وه که من ئه‌و نیم،له دواجاردا ئه‌ی خودایه خۆمم دۆزیه‌وه که من ئه‌وان نیم به‌ڵام من یه‌کێکم له‌وان.هه‌ر له کاتی ئه‌م بیرکردنه‌وانه‌دا که‌ش و هه‌وا ده‌گۆڕا،هه‌وره‌کان پڕ به‌خۆیان هاواریان ده‌کرد،ئه‌ستێره‌کان له‌یه‌ك نزیك بوونه‌وه،زه‌وی و ئاسمان دایان له‌یه‌ك،بومه‌له‌ره‌زه‌یه‌ك ڕوویدا و چیاکان ته‌خت بوون.له‌و کاته‌دا منیش هێنده‌ی سێوه‌که لام شیرین بوو قه‌پم پیادا کرد و خواردم، له‌دوای خواردنی هه‌ستم کرد زیاتر شیرینه له لام.خودایه تۆی دیکتاتۆریش وه‌ك و ده‌سه‌ڵاتداره دیکتاتۆره‌کانی ئێستا منت بێ به‌ری کرد له خۆت و بێ ئه‌وه‌ی کوێم لێ گریت هه‌ڵدامه سه‌ر زه‌وی و ناوت لێ نام کچێکی خه‌یاڵی.