کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چیرۆکی منداڵانی ئەنفال - تیتلە و بیبلە

Thursday, 17/05/2012, 12:00








لە گەڵ سڵاو ڕیز بۆ/ د موکەڕەم تاڵەبانی هیوای تەمەندرێژی بۆ دەخوازم



لە دێیەکی دەشتی ئەنفال
لە زەردوای گەرمیانی
ئەنفال کراو
لە دێیەکی تەنیشت کفری
شەوان دایکان
چیرۆکی
تیتلەو بیبلەیان
بۆ کۆرپەکان ئەووتەوە
تیتلەو بیبلە
دوو کارولەی کۆرپە بوون
گورگی دڕندەی دەستەڵات
بە فێڵی پەیمانی دروو
لە خشتەیان دەبات و
دەرگای بۆ دەکەنەوە
هەر کە دێتە ژوورەوە
بێبەزەیانە
دیان خوات
کە دایکیان دێتەوە ماڵ
سەیر دەکات
ماڵ شپرزەو بێجو نادیار

شکات دەباتە
لای بەرپرسێک
بەڵام بەرپرس
هیچ شکاتێک بە بێ بەرتێل
نادوێنێ
هەول نادات
تیتلەو بیبلە
لەورگی گورک
بێنێتە دەر
ناچار دەبێت
بە شاخە ووردەکانی
ورگی گورک
هەڵدڕێت و
تیتلەو بیبلە
ڕزگار بکات
کەی بێت نەوتی کوردستان
ببێتە بناغەی یاسایەک
تیتلە بێلەی ئاوارەکان
بێی
نیشتەچی بکرێت
دەرگاکانیان بە جۆرێک بی
بۆ گورک نەکرێتەوە
داهاتی بەرهەمی ولات
ببێتە بنچینەی سۆشیالێک
هەژاری پێ رزگار بکرێت



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە