کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن پلانی هیرشه‌کانی هه‌و‌لێری دارشتبوو.

Wednesday, 29/07/2009, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ ناو رێکخستنی پارتی رایگه‌یاند که‌ به‌ پێی نوسراوێکی نهێنی له‌ رۆژی 26 ی مانگ ، سه‌رۆکی ده‌زگای پاراستن ی پارتی که‌ بۆ مه‌کته‌بی رێکخستنی پارتی له‌ هه‌ولێر و دهۆک ناردوه‌ دوا له‌ رێکخستی چالاکیه‌ تایبه‌تیه‌کانی پارتی کردووه‌ به‌پێی پیلانێکی تۆکمه‌ له‌ ماوه‌ی ته‌نها نیو کاتژمێر دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌لبژاردن و له‌ نێو ته‌قه‌ی خۆشی دا هه‌لبکوترێته‌ سه‌ر دام و ده‌زگانی یه‌کگرتوو کۆمه‌ل و بنکه‌کانی گۆران و که‌نالی KNN له‌ هه‌ولیر به‌ جلی مه‌ده‌نی هێرشیان بۆ بکرێت و ئه‌تکیان بکه‌ن و دام و ده‌زگاکانیان لێ تێک بده‌ن به‌لام که‌س نه‌کوژن . هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ ئامانج له‌م هه‌لکوتانه‌ ترساندنی خه‌لک و رایه‌ جیاوازه‌کانه‌ وه‌ ته‌قه‌کردنه‌که‌ش بۆ داپۆشینی ئه‌م هه‌لمه‌ته‌ بووه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە