کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نیل دەسەڵاتى گەورەى گۆڕى

Saturday, 12/02/2011, 12:00



نیل ئەو روبارەى گەورەى جیهان كە بەناو وڵاتى میسردا دەڕوات، ئەو نیلەى كە كۆمەڵێ ماڵ و دوكان و پارك لە دەورى كۆبۆتەوە. ئەو كۆمەڵە هەموویان لە ژێر زۆلم و زۆرى ستەمى موبارەك(لا موبارەك!) دا دەژیان . توانیان بۆ ماوەى هەژدە رۆژ دەسەڵاتى سی ساڵەى زیاترى محمد حسنی مبارك بڕوخێنن. خەم و خەفەتى گەل گەیشتبۆ قوڕقوڕاگە، نەفەسیان بە هەزار حاڵ دەهات و رۆژ لە دواى رۆژ نەفەسیان تەنگ دەبوو. ئەوانە كەوتبوونە ناو زوڵم و ستەمەوە و رۆژ لە دواى رۆژ لە لایەن موبارەك و دارودەستەكەى ئازارى خەڵكى دەدرا، عەقڵیەتى موبارەك ئەوەندە بوو وایدەزانى كە ئەم دەسەڵات و كورسیە هەروا بۆى دەمێنێ وایدەزانی مونافەسەى فیرعەن و نەمروودى پێ دەكرێ!! وایدەزانێ كە ئەو تەنها كەسە ریكۆردى دیكتاتۆرى و دەسەڵاتدارى دەشكێنێ؟ وایدەزانێ ئەمریكاو ئیسرائیل و فەڕەنسا...ها ووێنەكانى ئەوان بتوانن یارمەتى بدەن. ؟هیچ كام لەوانە وەفایان بۆ موبارەك نەبوو و بگرە دڵنەوایشیان نەدەكرد، لەو تەنگەژەى كە تێكەوتبوو. ئەو فیلمەى كە گەلى میسر پێشكەشى كرد، راستەقینەترین فیلم بوو بۆ ئەوەى هەموو ئەوانەى كە وەك موبارەك بیردەكەنەوە تەماشاى بكەن و لێ ی تێبگەن. ئەوەى كاراكتەرى فیلمەكەیە و پاڵەوانى فیلمەكەیە گەلە نەك موبارەك. دەبێ ئەوەمان لە بیر نەچێت كە گەلى میسر زۆر بە ئازایانە و زۆر نەترسانە سینگى خۆیان نایە بەردەم لوولەى دەبابەكانى حوسنى موبارەك و بۆ ئەوەى ببنە حەسانەوەى ژیان بۆ نەوەى دوا رۆژى میسر. میسرییەكان بە هەموو گەلیان سەلماند كە ئێمە لە هەموو ئەو كەسانە ئازاترین كە لە ژێر زوڵم و زۆرى ستمەى دەسەڵات دەژین. دەبێت سەركردەكانى ئێمەش بارى سەفریان حازر بكەن و روو لەو شوێنە بكەن كە چارەنووسی موبارەك و بن عەلى لێ نیشتەوە.! گەنجانى ئەم وڵاتە ئیتر لەوە تێ ی گەیشتوون كە بەرپرسێك یان كەسێكى حیزبى سەر بە دەسەڵات ئەمریان بەسەردا بكات و ئەمانیش بلێێن بەسەر چاو گەورەم! نا ئێستا تێ ی گەیشتووە كە ئەمیش وەك ئەم مرۆڤەو هیچ جیاوازییەكى لەگەڵ ئەودا نییە. گەنجى ئەم وڵاتە ئەوە قبوڵ ناكات كە كەسێكى فەرمانڕەواى بكات، بڕواى بە پیڵاوى وڵاتەكەى خۆى نەبێت بیكاتە پێ ی بەڵكو لە ئەڵمانیاو ئیتاڵیا و یۆنان بۆی بێت. ! گەنجانى ئەم وڵاتە كە تەماشاى خۆیان و مناڵە بەرپرسەكانى حیزبی سەر بەدەسەڵات دەكەن ئەوان هەر رۆژ پڕادویەك لە ژێریاندایەو كاتەكانى خۆیان لە گەڵ كچانى ئەم وڵاتە دەبەنە سەر، كە سەرۆكى ئەم وڵاتە دەڵێت من باوكى ئەم میللەتەم. دەبێ لەو كەسە نەفامتر هەبێ كە وابزانێ لە خۆى هۆشیارتر نەبێ و وابزانێ زیرەكتر لەو لەم هەرێمەدا نییە. موبارەك بەو هەموو هێزەوە هی دەرەوەو ناوەو تەمەنى پڕ لە شەرمەزارى سی ساڵ بوو، ئەى دەبێ ئەوانەى وا بیر دەكەنەوەو هێزەكەیان لە هی موبارەك كەمترە تەمەنیان چەند بێت. دەبوایە هەموو سەركردەكانى دووەلى عەرەبى دەرسیان لە سەددام وەرگرتایە. تا روو رەشى ئەم رۆژە نەبوونایە.!!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە