کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لەبەیانییەوە ململانێی لایەنەسیاسییەكانى كوردستان دەست پێدەكاتەوە

Tuesday, 05/11/2013, 12:00

1521 بینراوە








ڕۆژی چوار شەممە6/11/2013 بە ڕۆژێكى جیا لەڕۆژەكانى دیكە گوزەر دەكات لە هەموو ئەو ڕۆژە جیایانەى لە خولەكانى یەكەم و دووەم و سێیەمى پەرلەماندا لەیەكەم دانیشتندا بەپێی رێكەوتنی پێشوەختەى پارتى و یەكێتى تیایدا سەرۆك و جێگر و سكرتێری پەرلەمانى تێدا دابەش دەكرا و لەخستنە دەنگدانەوە بەزۆرینەى دەنگ پەسند دەكرا و لەچوارچێوەى یاسا و رێسای هەمواركراودا دەست بەكار دەبوون.

بەڵام ئەوەى بۆ ئەم خولە خوێندنەوەى بۆ دەكرێ بەتایبەت یەكەم دانیشتن كە لەو سەروبەندەدا بەتەمەنترین ئەندام پەرلەمان ڕادەسپێردرێت بۆ ئەوەى یەكەمین دانیشتنى پەرلەمان بەڕێوە ببات كە تیایدا وێڕای سوێندخواردنى تەواوى پەرلەمانتاران، دەرگای خۆ پاڵاوتن بۆ هەڵبژاردنى سەرۆك و جێگر و سكرتێری پەرلەمان دەكرێتەوە تا لە دەنگدانێكى نهێنیدا كەسەكان بۆ ئەو پۆستە دیاری بكەن.

ئاماژەكان ڕوونن لەوەى ئەو ڕۆژە(6/11) جگە لە سوێندخواردنى پەرلەمانتاران و ماڵئاوایی ئەندامانى پێشوو، ئەو بڕگە یاساییەی كە لە پڕۆتۆكۆلەكاندا هاتووە بۆ دیاریكردنى ئەو سێ پۆستە لەیەكەمین دانیشتنیدا كاری پێ ناكرێ و دانیشتنەكە بەهەڵپەساردن و دواخستن بۆ كاتێكى دیكە شێوەییەكى نایاسایی وەردەگرێ لەكاتێكدا:

یەكەم: ئەگەر پارتی و لایەنەكان خۆیان بۆ ئەو پۆستە یەكلایی نەكردبێتەوە، لەوەشدا ئەگەر ژێر بەژێر رێكەوتن لەنێوان پارتی و یەكێتى نەبێت وەكو براوەی یەكەم و سێیەم لەسەر بنەمای رێكەوتننامەى ستراتیژی وەك هاوپەیمانى ڕۆژانى رابردوو یاخود لەنێوان پارتی و گۆڕان وەك براوەى یەكەم و دووەمى هەڵبژاردنەكان سەرەڕای بیری جیاواز و ڕۆژانێكى پڕ ململانێ، ئەوە بێ شك دانیشتنەكە بەبێ هیچ سەرەتا و دەروازەییەك بۆ كارەكانى داهاتووی بە هەڵپەسێردراوى دەمێنێتەوە نەخاسمە لە ڕووى ڕاسپاردنی لایەنى براوە بە جێگرەكەیەوە بۆ پێكهێنانى كابینەى هەشتەم كە ئەوەشیان دیسان دەبێتە جێی پرسیاری هەموومان، ئاخۆ: پارتى وەك سەرۆك و گۆڕان وەك جێگر بەحوكمى براوەى یەكەم و دووەم بەو ئەركە ڕادەسپێردرێن كە پێشتر بۆ ئەو كارە پارتى و یەكێتى بەیەكەوە كاریان لەسەر ئەو پێكهاتە دەكرد؟ دیسان ئایا پارتى وەك سەرۆك و یەكێتى وەك جێگر بەحوكمى براوەى یەكەم و سێیەم بەو ئەركە رادەسپێردرێن تا حكومەت پێك بێنن لەكاتێكدا ئەگەرەكان بۆ ڕاسپاردنى دوو لایەن ئەركێكى ئەستەمە و وا بەئاسانى ئەنجام نادرێ.

دووەم: لە نەگەیشتن بەهیچ ئەنجامێك ئەوە پەرلەمان لە بۆشاییەكى نایاساییدا دەخولێتەوە و دواخستنى بۆ كاتێكى تر هەمان سیناریۆ دێتە پێشەوە و دەبێ ڕایبگەیەنن.

سێیەم:ئەگەر مەسەلەى سەرۆك و جێگر و سكرتێر لەدانیشتنى داهاتوو یەكلایی كرایەوە جا بەپێی رێكەوتنى پێشوەختە لەنێوان پارتى و یەكێتى كە سەرۆكی پەرلەمان بۆ یەكێتی بێ و جێگركەشی بۆ پارتى و سكرتێرەكەیش بۆ گۆڕان ئەگەر وەریبگرێ و لەوەرنەگرتنیدا تەكلیف لە یەكگرتوو بكرێ تا ئەوان سكرتێرەكە وەربگرن و لەوەرنەگرتنى ئەوانیشدا كە دەنگۆییەكى زۆر بەهێز بۆ ئەو ئەگەرە هەیە گوایە د.ئەرسەلان بایز لەبەرامبەر درێژكرنەوەى وادەى سەرۆكى هەرێم بۆ دوو ساڵی دیكە بەڵێنى بە دووبارە دانانەوەى پێ دراوە، لەوەشدا لایەنەكانى پێشووى ئۆپۆزسیۆن(گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو) تووشی حاڵەتێكى نەخوازراو دێن بەتایبەت گۆڕان كە براوەى دووەمە و چاوی لەو پۆستەیە و لە وەرنەگرتنیدا ئەگەری ئەوە هەیە بۆ جارێكى دیكە ببێتەوە ئۆپۆزسیۆن و حكومەتەكە ئەو هێزەى نەبێت وەك ئەوەى لە لە حكومەتێكى بنكە فراوان لێی چاوەڕوان دەكرێ كەهەمدیس بە وەرگرتنى ئەو پۆستە لەلایەن گۆڕانەوە ڕەنگە پارتى گەورەترین و نزیكترین هاوپەیمانی خۆی لەدەست بدات كە یەكێتى نیشتیمانى كوردستانە.

چوارەم: دەرهاویشتەكان وردە وردە دەردەكەون و پێكهێنانى كابینەى هەشتەمى حكومەتی هەرێمى كوردستان كە لە ڕابردوودا ئاماژەمان پێدا ئاڵۆز دەبێ و بۆ ماوەییەكى زۆر دوادەكەوێ تا ئەو ئەگەرەی هەر حكومەت پێكنەهێندرێ،كە ئومێد دەكەین لەچوارچێوەى پڕۆژەییەكى نیشتیمانیدا بەپێی ژمارەى كورسیەكان كابینەییەكى بنكە فراوان پێكبێ كە هەموولایەنەكان لەسەری كۆكبن كە ئەو حوكمەتە خزمەتێكى زۆر دەكات و ئەجێندای حزبەكان بەڕوونى دەردەخات تا هەمومان بزانین بۆ لەمەودوا كێ خزمەت دەكات و كێش خۆی لە خزمەتەكان دەكێشێتەوە!

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)