کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆهەڵنەبژاردنەوەكەى سەلاحەدین بەهادین داهێنانێكى نوێ نیە

Monday, 05/03/2012, 12:00



 
ماوەیەكە كەناڵەكانى ڕاگەیاندن و ماڵپەر و رۆژنامەكان چ لەسەر زارى ووتەبێژەكەى مەكتەبى سیاسى یەكگرتووبێت یاخود لەپەێج ولاپەرەكەسێكەى ئەمیندارى یەكگرتوبێت وەیاخود لێدوانى تایبەتى خۆى بێت, قسە لەسە ئەوە دەكرێت مامۆستا سەلاحەدین بەهادین ئەمیندارى ئێستا یەكگرتووى ئیسلامى لە كۆنگرە حزبەكەیدا خۆى كاندید ناكاتەوە بۆ ئەمیندارى, زۆر كەسایەتى و رۆژنامەنوسیش بەكارێكى نوێو دەست خۆشیشیان لێكرد, بەڵام وەك ئەوەى بڵێت ئەم كەسایەتیان ئاگایان لە سیاسەتى حزبایەى نەبێت لەكوردستان و تەنها چاویان حزبەكانى دەسەڵات و ئۆپۆزەسیۆن دەبینن , بۆیە ئەوەى سەلاحەدین بەهادین دەیكات ودەیڵێت یەكەم جار نیە بەڵكو لە كۆنگرەكانى تریش هەمان قسەى دووبارە دەكردوە بەڵام ئەوەى ئێستا دەیبیستین و لە زارى كادیر و ئەندامانى یەكگرتوو پێمان دەڵێن هیچ كەسێك تاوەكو ئێستا كاندید نیە بۆ شوێنى مامۆستا سەلاحەدین لەكاتێكدا ئەو بەرێز خۆى كاندید ناكاتەوە, برایان ئەم سینارۆیە لە كۆنگرەكانى تریش دووبارە بووەوە مامۆستا لەبەر ئەوەى كەس نەبوو خۆى كاندید دەكردوەە وەك ئەوەى بڵێت لەدواى سەلاحەدین بەهادین یەكگرتوو شیرازەى تێك دەچێت و وەك خۆى نامێنێتەوە, من پێم وایە قسەكانى مامۆستا بۆ ئەوەى جارێكى تر تەكلیفى لیبكەنەوە بۆ ئەوەى خۆى كاندید بكات وەك جارانى پێشوو ,
هەروەها ئەگەر گریمان مامۆستا خۆى كاندید نەكردووە و یەكگۆتووى ئیسلامى ئەمیندارى گۆڕى برایان ئەمانە نابن بە یەكەم حزب لە كوردستان بۆ ئەوەى سكرتێر وسەركردەى یەكەمیان بگۆڕن , ڕەنگە ببنە یەكەم هێزى ئیسلامى داخراو بۆ ئەوەى كەسیى یەكەمیان بگۆڕن , بەڵام لە كوردستان یەكەم حزبى سیاسى كە سكرتێرى خۆى گۆڕى حزبى شیوعى كوردستان بوو كە لەدواى كۆنگرەى 1993 و دروستبوونى حزبى شیوعى كوردستان عەزیز محمد سكرتێرى حزبى شیوعى عێراقى وازى لە پلەكەى هێناو ئەبوداود بووە سكرتێرى حزبى شیوعى عێراقى وكەریم ئەحمدش بووە سكرتێرى حزبى شیوعى كوردستان وە لە پێش ئەو مێژووە لەسەرەتاى دروستبوونى حزبى شیوعى چەند سكرتێرێكى گۆڕێوە لەساڵى 2005ش لە گۆنگرەى سێ یەمى حزبى شیوعى كوردستان كەریم ئەحمد لەپۆستى سكرتێرى لاچوو كەمال شاكر بووە بە سكرتێر بۆیە هیچ حزبێكى سیاسى مافى موزایەدەى پەێرەوى دیموكراتى نیە لە كوردستان هەروەها هیچ حزبێكیش پێش حزبى شیوعى نەكەوتووە بۆ گۆڕانكارى نێو پلەكانى حزبیدا بۆیە بە مامۆستا ویەكگرتوو دەڵێم ئەو داهێنانەى مامۆستا سەلاحەدین كە خۆى باش دەزانێت زۆر كۆنە و داهێنانەكەى وبیرۆكەكەى هى حزبى شیوعیە لە كوردستان وعێراقدا.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە