کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


کۆنفڕانسی مەڵبەندی ١٤ی یەکێتی لە کۆیە بە سەرکەوتوویی بە خەوتوویی بەڕێوە چوو

Tuesday, 24/01/2012, 12:00


بەریزان ئەمە كۆنفرانسى مەلبەندى 14 ى ریكخستنى كۆیەیە كە لە رۆژی 21 / 01 / 2012 لە كۆیە كرایەوە ، دیارە لە وێنەكان دیارە کە ئەوانەی رۆڵیان هەبوو لە بەڕێوەبردنی کۆنفڕانسەکەدا ماندوو بوون و بەیناو بەین خەو دەیبردنەوە و پرخەیان ئەهات، ئاخر چۆن پرخەیان نەیەت، هەموو گیرفان پڕە لە دۆلار، قوڕگیان پڕە لە پارووی چەور، جا ئەگەر هەردوو دەستیان لە سەر گیرفانیان بێت، ئەی دەست لە کوێ پەیدا بکەن بۆ ئەوەی قورگیان بگرن و پرخەیان نەیەت؟! میللەتێک ئەم پیر و پەککەوتانە بەڕێوەی بەرن، بۆیە حاڵی لەمە باشتر نابێت!
لە سەرو بەری رازییبوونی کۆسرەت رەسوڵ بەوەی کە ببێتەوە بە جێگری سەرۆکی هەرێم، برادەر و دۆستێکی نزیکم بە گاڵتەوە پێی وتم: لە ناو پارتیی و یەکێتییدا کورسی دەسەڵات زۆرە، کێشەیەنا نییە، ئەوەی کێشەیە ئەوەیە کە پیاویان نییە لەسەر ئەو کورسیانە دبنیشن، بۆیە هەر یەکە لەم پیر و پەککەوتانە سەرو دەیان کورسیی و پۆستیان بەرکەوتووە ئەوە نییە، هەر یەکە لە پیاوەکانی شاخ و لە جاشەکانی شار، بە ئارەزووی خۆیان لەم کورسییەوە قەلەمبازدەدەن بۆ سەر کورسییەکی تر!؟ ئاخر سەرانی کورد، میللەتەکە بە نەزۆک دەزانن، بۆیە ئەم دەعەجان و شتە سەیرانەمان بۆ قووت دەکەنەوە و چارەنووسمان دەخەنە بەر دەستیان.

لە هەر سێ وێنەکاندا ئەم کەسایەتییانە دیارن: ریبین سۆفى و شالاو عەلى عەسكەرى و مەجید میرخان، شالاوى كۆسرەت رەسول و رابەرى سەید برایم.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە