سیاسەتی جەمهۆری ئیسلامی ئێران بەرامبەر بە کورد وێنەی دەقاودەقی ڕێبازی ئیسرائێل لە قەززەیە.
Sunday, 25/07/2010, 12:00
لە هەڵسەنگاندن و چاوخشاندنێکی خێرا دێتەدی کە ئێران لە هەمان جۆرە سیاسەت پەیڕەوی دەکا کە ئیسرائیل لە قەززە دژ بە فەڵەستینییەکان کەڵکی لێ وەردەگرێت.
دەتوانین بەڵێین کە سیاسەتی دەسەلاتداری جەمهۆری شیعەی ئیسلامی ئیران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێک وێنەی دەقاودەقی ڕێباز و شێوە ڕەفتاری دەسەڵاتداری ئیسرائێل لە مەڕ خەڵکانی فەڵەستین لە ناوچە داگیرکراوەکانە.
کردەوەکانی هاوبەشی ئێران و ئیسرائیل لە مەڕ دوو نەتەوەی کورد و فەڵەستین دەتوانن ئەوانەی خوارەوە بن.
١- کۆمار ئیسلامی شیعەی ئێران بە شەدەت خەریکی تەئسیرگۆزاری و کار کردن لەسەر مەزهەبی سوونە و فەرنگی رەگەزی کوردە. جەمهۆری شیعەی ئیسلامی ئیران بەتەمای توواندنەوەی رەگەزی کورد و مەزهەبی سوونە لە ناوچەی کوردنشینە.
جەمهۆری شیعەی ئیسلامی ئێران بە دامەزراندی ناوەندییەکانی پڕۆپاگەندەی مەزهەبی شیعە لە ژێر درشمی "سازمان تبلیغاتی اسلامی" لە ناوچەکانی سوونە نشینی کورد و بە کڕی گرتنی بەشێک لە مەلاکانی سوونە و دیاری کردنی مانگانەیەک بۆ ئەو تاقمە مەلایانە زۆر بە جدی خەرێکی گۆرینی فەرهەنگی سوونە بە شیعەیە.
بێگومان هەنگاو نانەوەی جەمهۆری شیعەی ئیسلامی ئیران بۆ گۆرینی مەزهەبی سوونە بە شیعە بی تەئیسیر لەسەر هەستی رەگەزی کورد نەبووە و لەداهاتووشدا نابێ، هۆکەشی ئەوەیە کە کورد خاوەنی مەزهەبی سوونەیە، و بایەخێکی زۆریشی بە مەزهەبەکەی داوە، و بێشک مەزهەب شوێنێکی بەرچاوی لەسەر بەشی رەگەزی کورد داناوە.
دەتوانین بەڵێین ئەو سیاسەتە چەوت و ناڕەوایەی جەمهۆری شیعەی ئیسلامی ئێران بەرامبەر بە کورد ڕێک وێنەی و دەقاودەقی ڕیبازی ئیسرائێل لە بەشەکانی داگیر کراوی فەڵەستینییە. تەئسیر گۆزاری فەرهەنگی مەزهەبی جوولە لەسەر ژیواری مەزهەبی فەڵەستین سیاسەتێکی سەرەکی جوولەکەیە و ئیسرائیل بایەخێکی زۆر بەو مەسەلەیە دەدا.
٢- جەمهۆری شیعەی ئیسلامی ئێران هەر لە ڕۆژەکانی سەرەتای درووست بوونی، هەوڵی داوە بە حوزۆرێکی بەرچاو لە کوردستان بۆ ئەوەی بڕی دانیشتوانی کورد لە کوردستان کەمرەنگ بکاتەوە.
بەتایبەت لەو بەشانەی کە کورد سنووری هاوبەشی لە گەڵ عەجم هەیە، نیزام کۆچی ئەنقسەتی غەیرکوردی بۆ ناوچانە کورد نشینەکانی وەک سیاسەتێکی سەرکی بکار هێناوە و کۆچک کردنی فارس و بە تایبەت قەومی ئازەری بۆ ئەو مەنتەقانەی بەشێوەیەکی نافۆرمی تەبلیغ کردوەو هەموو ئیمتیازێکی داموودەزگای بەرێوەبەری بۆ چوون و مانەوەی کۆچکەرانی فەراهەم کردوە.
ئەو سیاسەتی جەمهۆری شیعەی ئیسلامی ئێران ڕێک دەگەڵ ڕێبازی داگیرکەری و بیناسازی جوولەکە لە بەشەداگیرکراوەکانی عەرزیلە فەڵەستین دەخوێنێتەوە.
٣- ئەوڕۆشی دەگەڵ بێت، جەمهۆری شیعەی ئیسلامی ئێران لە کوردستان هیچ سەرمایەگۆزاری ژێربنایی و ساختاری نکردوەو بەتەماش نیە لە داهاتوو دا ئەو کارەی بکا. بەتایبەت ئەو بەشانە لە کوردستان کە لە حکومەت ناوەندی دوورکەوتونەوە، چ لە رابردوو دا و چ ئێستا جەمهۆری شیعەی ئیسلامی هیج هەوڵێکی بۆ دانانی بەشی سەنعەتی و کارامەیی قۆرسی نکردوە و پێناچێت لە داهاتووش ئەوکارەی بکا.
نیزام هەوڵ دەدا بەم سیاسەتەی رادە و ئاستی ئاسایشی کۆمەڵایەتی، ئابووری و سیاسی فەرهەنگی لە کوردستان نەزم ڕابگری. رادە و ئاستی پێشرەفتی ناوچەکانی کوردستان لە هەموو بوارەکانی ئابوری، کۆمەلایەتی، سیاسی و فەرهەنگی و داموودەزگایی بە بەراووردی ناوچەکانی فارس و ئازەری نشین زۆر نەزمترە.
هەڵبەت سیاسەتی جەمهۆری ئیسلامی شیعەی ئێران لە ناوچەکانی سوونە نشینی غەیرە کوردیش، وێنەی دەقاودەقی ڕەفتار و رەووشتی نیزام لە کوردستانە، ئەوە بەو مانایەیە کە نیزام لەو ناوچانەش سەرمایەگۆزاریەکی ئەوتۆی نکردووە.
ئەو هەڵوێست و ڕێبازەی جەمهۆری شیعەی ئیسلامی ئیران لە هەمبەر میللەتی کورد، رێک وێنەو دەقاودەقی ڕەفتار و رەووشتی ئیسرائێل لە فەڵەستینی داگیرکراوە.
٤- بکاری هێنان و کەڵک وەرگرتن لە سیاسەتی نابەرابەری شارومەندی لە لایەن نیزام لە کوردستان، بە بەراووردی بەشەکانی فارس و ئازەری نشین یەکێک لە دیاردەکانی هەر ئاشکرای هەڵاواردکردنی کورد لە دوو میللەتی فارس و ئازەرییە.
حکومەت ناوەندی شیعەی ئێران جگە لە ڕەوا زانینی سیاسەتی نایەکسانی و رگەزپەرەستانەی بەرامبەر بە کورد، هیچ مافێکی بە کورد ڕەوا نەبینێەوە، بیگومان ئەو نابەرابەرییە لە داهاتوودا زیاتر بەرەو خراپ بوون دەچێ، و هیچ گۆرانکارێکی موسبەتی لە لایەن نیزامەوە پیشبینی ناکرێت.
کورد لەباشووری کوردستان ناتوانی بە زمانی زەگماگی خۆی دەرس بجوێنی و پۆستەکانی بەریوەبەری وەکوو، بەرپرسایەتی شارەوانی، فەرمانداری، و بەرپرسی ناوەندی راهێنان و فێربوونی و هتد پێ نادەرێت.
لە بەشی داگیرکراوی خاکی فەڵەستین، خەڵکانی عەرەب پۆستی باڵا و ناوەندی بەرێوەبەرایەتی ئەوتۆیان پێ نادری و لێردەدا ئەو ڕاسییە دێتە دی کە دوو سیاستە ئیسرائێل و نیزامی شیعەی ئیسلامی ئێران لە مەڕ دوو نەتەوەی فەڵەستین و کورد وێنەی دەقاودەقی یەکترین.
٥- جگە لە سیاسەتی تێکدانی رادەی دانیشتوانی کورد لە ناوچەکانی کوردستان، جەمهۆری ئیسلامی ئێران لە سیاسەتی بەرز ڕاگرتنی ئاستی بیکاری لە کوردستان پەیڕەوی دەکا. ئەوەش بەو مانایەیە کە نیزام هیچ هەوڵێکی جدی بۆ بەدیهێنانی شوغەڵ و پێشە و گەشەپێدانی کار لە کوردستان نادا. بەپێچەوانەوە جەمهۆری شیعەی ئیسلامی ئێران زیاتر بایەخی بە هاندانی خەڵک بۆ قاچاغی کردنی لە سنوورەکان دەدا تاکوو بازرگانی یەکی یاسامەند.
بەدوو دەلیل، یەکەم خەڵک بۆ لای کاروکەسبی ئاسایی و یاسایی ناچێت، قاچاغ کۆمەلاگا بەرەو رەوتێکی بێ نەزمی دەبا و لەقۆناخی خوێندن وفێربوون دووری دەخاتەوە کە ئەوەش مەترسییەک جدی لە سەر ڕێگەی پێشروەفتی کۆمەڵگای کوردە.
دووهەم، بە لای قاچاغ دا چوون بەمانای نیزک بوونەوە لە دەزگای سیخۆری جەمهۆری شیعەی ئیسلامی ئێرانە، کابرا قاچاغچی بۆ ئەوەی بتوانی قاچاغەکەی بکا ناچارە داواکانی داموودەزگای سیخۆری بەجێ بەهێنی، دانا قاچاغی بۆ ناکری، ئەوەش لە بەرژەوەندی کورد دا نیە.
نیزام بە پیادەکردنی ئەو چەشنە سیاسەتە، واتە سیاسەتی ئەنقسەتی قاچاغ خەڵکێکی زۆری لە باری دەرئامەد و ئابوری وابەستەی بە خۆی کردوە. لە پاڵ سیاسەتی ئەنقسەتی قاجاغ دەوڵەت بە دامەزراندنی ناوەندییەکی بەرچاو بناوی یارمەتیدانی خەلکانی کەم دەرامد ئاست و رادەی بەستنەوەی خەڵکی بە نیزام بەرز راگرتوە.
هەندی لەو ناوەندییانە بریتین لە: کۆمیتە ئیمدادی ئیمام، کۆمیتەی یارمەتی برێندارەکانی شەڕ، ناوەندی یارمەتی قۆربانییەکانی شیمیای، ناوەندی قەرز الحەسنە، و دەیان جۆری تر کە نیزام بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی کەڵکیان لێ وەردەگرێت، و تارادەیەکی بەرچاویش لەو کارەی دا سەرکەوتوو بوو.
کە وابوو نیزام بە لەئیختیار نانی هێندیک ئیمتیازی تیجاری سەر سنوورەکانی کوردستان و هەروەها لە ڕێگەی دانی وامی کەم بەهرەی تەپسەرەی مادەی ٨ بۆ دامەزرابدنی پرۆژەی ئاشەڵ داری و پەروەڕشی ماسی و مریشک و ئەو بابەتانە خەڵکی کوردی تارادیەک بێدەنگ ڕاگرتوە.
٦- نیزامی شیعەی ئیسلامی ئێران پاش شەڕێکی قۆرس کوردستان داگیرکردەوە، و رۆژ دەگەڵ ڕۆژ ژمارەی سپای نیزامی خۆی لە کوردستان زیاد کرد و لە راستیدا کوردستان کردۆتە پادگانیک سەربازی.
دوای تێپەر کردنی سنوورەکانی عەجەم نشیین، لە هەر چەند کیلومەترێک نیزام بنکەیەکی سەربازی دامەزراندوە و بەبیانووی بەرگریکردنی هێزکانی دژ بەنیزام لە هەر شوێنیکی کە بە پێویستی زانیوە پاسگایەکی بۆ ئەزییەت و ئازاری خەڵکی کورد داناوە.
رادەی پۆستەکانی سەربازی حکومەتی ئێران لە ناوچەکانی سنووری کوردستان بە بەراووردی بەشەکانی دیکەی کوردستان زۆر لە سەرەوەترن.
ئەو ڕێباز و رەووشتی نیزامی جەمهۆری ئیسلامی شیعەی ئێران ڕیک دەگەڵ سیاسەتەکانی جوولەکە لە بەشەداگیرکراوەکانی فەڵەستین دەخوینێتەوە.
ئاکام، جەمهۆری شیعەی ئیسلامی ئێران لە زاهیردا و زۆر جاریش بە کردوە، رەووشتی و ڕەفتاری ئیسرائیل بەرامبەر بە خەڵکانی فەڵەستین مەحکوم دەکا و ئیسرائێل بە داگیرکەر ناودەبا.
بەلام ئێران لە بیر دەچێتەوە کە سیاسەتی حکومەتی ناوەندی تاران لە مەڕ نەتەوەی کورد نەک هەر ڕێک وێنەی دەقاودەقی ڕێباز و ڕەفتاری ئیسرائێلییەکان بە رامبەر خەڵکانی فەلستینیە، بەڵکوو هەڵویست و تووندوتیژی ئێران لە مەڕ کورد زۆر لە ئی ئیسرائێل بەرامبەر بە عەرەب زیاترە.
ئێران جگە لە بکارگرتنی سیاسەتەی هەڵاواردنی مەزهەبی بەرامبەر بەکورد، لە ڕێبازێکی ئاشکرای تواندنەوەی رەگەزی بۆ لە بەین بردبی کورد لە هەموو ئمرازێک ئیستفادەی دەکا، نمونە راشکاوی ئەوە سیاسەتی ئێران بەرگری کردنی منداڵانی کورد لە خوێندن بە زمانی زەگماگییان لە پلەکانی سەرەتایی خوێندن لە مەدرەسەکانی کوردستانە.
لە یەکەم ڕۆژەکانی چوونە مەدرەسەی منداڵانی کورد بۆ فێربوون و دەسپێکردنی قۆناخی سەرەتایی منداڵانی کورد بە ئیجبار دەبێ بەزمانی فارسی دەرسەکانیان دەست پێ بکەن، ئەوە لەکاتێک دایە کە ئەو مناڵانەی کورد تەنانەت وشەیەک لە زمانی فارسی نەک هەر نازانن بەڵکوو پێشتریش لە مالەو بە زمانی فارسی قسەیان پێ نکردووە.
گەر مندالی کورد لە کوردستان نەچێ بۆ مەدرەسە ناتوانی بە زمانی فارسی قسەبکا و بنووسی. لێرەدا جێ خۆیەتی بە قسەکانی بەنرخی شەهیدی نەمر شیرین عەلەهۆڵی ئیشارە بکرێ، کە لە یەکێک لە نامەکانیدا ئاماژە بەوەی کردوە،" بەهۆی نەبوونی دەسەڵات بەسەر زمانی فارسی دا، واتە قسە نەکردن بەو زمانەی، لە کاتی بازجوویی کردن زیاتر ئەشکنجەیان دەکردم".
لێرەدا پرسیار ئەوەیە، ئایا منداڵێک کە لە بنەماڵەیەکی کورد لە دایک بووە، و فامی بە زمانی زگماگی واتە کوردی کردۆتەوەو گوێشی بە وشەکانی کوردی ئاشنایە و یەکەم وشەی کە فێری دەبێ کوردییە، لە رۆژەکانی دەسپێکردنی مەدرەسە لەو منداڵە ئیجبار دەکرێ بە زمانی فارسی بخوێنێتە، ئەوە جەنایەت و تواندنەوەی بەتەوای فەرهەنگی و کۆمەڵکۆژی نەتەوەیەک نیە؟
بۆ کەس نیە ئەو پرسیارە لە جەمهۆری شیعەی ئیسلامی ئێران، لە فارس و ئازەری بکاو لێیان بپرسی کێ ئەو حەقە بە ئێوەی فارس و ئازەری ڕەوا بینیوە نەتەوەیە کورد بەم چەشنەیە بەتەواوی لەبەین برن و بە خۆتان هەموو مافێک ڕەوابزانن؟
بۆ دەبێ مندالانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕۆژەکانی سەرتاکانی مەدرەسەیان بە زمانی فارسی کە هیچ پیوەندێکی رەگەزی لە گەڵ زمانی کوردی نیە دەست بە بخوێندن بکەن و لە زمانی زگماگیان نە توانن کەڵک وەربگرن ؟
ئایا ئەوچەشنە سیاسەتەی جەمهۆری ئیسلامی شیعەی ئیسلامی ئێران، تواندنەوەی بەتەوای فەرهەنگی نەتەوەیی کورد و رەگەز کۆژی بە کۆمەڵی ئەو خەڵکە نیە؟.
رێکەوتی ٢٣/٧/٢٠١٠
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست