بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


بارزانی و فیس بووک، هیوا و قەزا و قەدەر، تیرۆر و تەیرکوشتن

Thursday, 05/01/2012, 12:00


بنەماڵەی بارزانی و کاسە لێسەکانیان لە ماتماتیکیش کۆڵەوارن


سەركردایەتی پارتی: بارزانی سەركردەیەكی كاریزمییە، نەك (30) هەزار كەس بەمەلایین خەڵك خۆی بۆ دەداتە كوشت.
وتەبێژی پارتی لەسلێمانی رایدەگەیەنێت بارزانی سەركردەیەكی كاریزمییەو نەك (30) هەزار كەس بە مەلایین خەڵك خۆی بۆ دەداتە كوشت.

لە میانەی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ گۆڤاری لڤیندا عەبدولوەهاب عەلی وتەبێژی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی رایدەگەیەنێت "بۆ خۆم بەو شێوە مەترسیدارە نابینم بڵێت هێزێكی میلیشیایی‌ و سەربازییمان هەیە خەڵكی پێ بترسێنرێت، هیچ هێزێك ناتوانێت رێگە لەخۆپیشاندان‌ و ئیرادەی گەل بگرێت، ئەوەی كاك فازڵ ئاماژەی پێكردووە منیش بە كەمی دەزانم ئەوەندەی چەكدارمان هەبێت، كاك مەسعود جیاواز لەسیازدە حیزب كە (58%) دەنگی هەڵبژاردنیان هێناوە، ئەم بەتەنیا نزیكەی (71%) دەنگی هێناوە واتە سەركردەیەكی كاریزمییە و نەك (30) هەزار كەس بەمەلایین خەڵك خۆی بۆ دەداتە كوشت، كە پاڵپشتی لێ بكات، كاك فازڵ دەیتوانی وەك كاك ئەنوەری حاجی عوسمان ئاماژەی بە پێشمەرگە بكردایە، كە سەدان هەزارە، بەڵام لەگەڵ بۆچوونەكانی كاك فازڵدام.

بەجێی ئەوەی فازیل میرانی لە سەر هەڕەشەی ئەم دوایەی لەخەڵکی کوردستانی کرد، گوایە  بە 30 هەزار چەقۆ کێش، لە پشتیی بارزانیی دەوەستن و خۆیانی بۆ بە کوشت دەدەن، ئەمە لە بری ئەوەی بنەماڵەی بارزانی داوای لێبوردنیان لەخەڵک کردبایە، کەچی پاڵەوانێکی تریان لە سلێمانی دێت و پێمان رادەگەیەنێت، کە ژمارەی چەقۆ کێشەکانیان هێندە زۆر کردوە، کە ناچێتە عەقلی هیچ کەسێکیەوە،
ئێمە بە 30 هەزارەکەی فازیل ڕازیی نەبووین، ئەمجارە بە مەلیۆنەها خەڵکمان بۆ کۆدەکاتەوە، گوایە. بارزانی کارێزمایە و بە مەلایین خۆی بە کوشت دەدات بۆی.
ئێمە نازانین ئەو برادەرە مەبەستی چییە، لەو ژمارە زۆرە؟ ئایا مەبەستی ملیۆن ملیارەها دۆلارانەیە کە سەرۆکەکەی دەیدزێت، یان لەو خەڵکە بێموڕاڵانەیە کە بە پارە دەیانکڕێت؟.. ئەگەر کورد  ئەوەندە ملیارەی هەبێت و هەمووشی خۆی بەکوشت بدا، ئێستا لانی کەم خاوەنی 10 دەوڵەتی کوردی بووین.
هەموو ئەو هەڕەشانەتان لە 30 هەزارەکەوە تا ملی یارەکانتان تۆزقڵێک، نامانترسێنێت. ڕۆژی لێپێجینەوە. دێت بزانین چەند کەس خۆی بە کوشت دەدات بۆتان؟
من دەڵێم سەدان لاومان ئامادەی خۆ بە کوشتدانن لە پێناو نەمانی ئێوە، بەڵام تائێستا نەمانبینی تەنانەت چەند سەد کەسێکیش خۆی بۆ دیکتاتورێک بە کوشت بدا، هەموو هێزەکەی قەزافی چەند سەیارەیەک بوون کاتێک لە کاتی ڕاکردنا کەوتنە بەر هێرشی فڕۆکەکانی ناتۆ... بینیمان کوڕەکانی خۆشی هەر فریای ڕاکردن کەوتن، نەک خۆ بەکوشت دان بۆ باوکیان.

منیش هیچ دوژمنایەتی شەخسیم لەگەڵ هیوای لقی چواردا نییە!
بۆ مێژوو دەیڵێم. ئەم ڕەوشە هەر ئاوا نامێنێت. هیوای لقی چوار ئەمە تاوانی یەکەمی نییە. گریمان هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە سەر تیرۆرر کردنەکەی سۆرانی مامە حەمە نییە. هەرچەندە بچوکترین هەوڵی جیدی بۆ نەدراوە، ئەگینا هەمان دەستەی تیرۆرەکە بارزانی کە هیوا لە کەرکوک سەرپەرشتی دەکردن. ئەمەیان باجارێک خاتری کاک هیوا بێت، بەڵام لەسەر شەهید کردنی دوو کادیرەی پەکەکە کە چەند کاتژمێرێک پێشتر لە ڕانیە لە ماڵی ئێمە بوون، ئەوە هیواش ناتوانێت نکوڵی لێ بکات، ئەگەر نەک 30 هەزار چەقۆکێشی بارزان بەڵکوو هێزە مەلاینکەشیانەوە.

دەقی بەسەرهاتەکە.
سەرەتای هەڕەشەکانی پارتی بوو لە کادیران و هەڵسوڕاوانی پەکەکە. دوای نیوەڕۆ بوو، هەڤاڵ حاجی و پاسەوانێکی هاتنە ماڵمان، دوای قسە و باسی لەسەر دواین پێشهات ئەوان ماڵئاواییمان کرد، بۆ چەندساتێک لەبەر دەرگای ماڵمان لە ڕانییە لەگەڕەکی شەهیدان بەیەکەوە وەستاین، دواجار بەهەڤاڵ حاجیم ووت.ئەگەر ترستان لەخۆتان هەیە دەتوانن لەماڵی ئێمە بمێننەوە، چونکە کەس ناتوانێت لەماڵی ئێمە هیچتان لێ بکات چونکە لە ماڵی ئێمە هەمیشە پاسەوان و چەکدارمان هەبوو.
وڵامی هەڤاڵ حاجی:
سوپاس هەڤاڵ مستەفا، هیچ خەمی ئێمەت نەبێت.  بۆ دڵنیایشت ئەمڕۆ ئێوارە لەماڵی بەرپرسێکی پارتی داوەتم. دەستی بۆ لای ماڵئ هیوای ئەحمەد مستەفا ڕاکێش،  کە ١٠٠ مەتریک لەماڵێ ئێمەوە دوور بوون.
منیش کەوا بەدڵنیایەوە قسەی کرد. ووتم کەواتە زۆر باشە
هەمان ئێوارە دوای نان خواردن، هەر ئەو داوەت و بینیەوەیە بوو، کە لە ماڵی هیوا قۆڵبەستیان کردن بردیاننە دەرەوەی سار، لەوێ تەرمی هەردوکیان بە کوژراوی فڕێ درابوو.
ئەگەر هیوا وەڵامێکی بۆ ئەم قسانەی من پێیە با بفەرموێ.

هەڤاڵانی پەکەکەش ئەم ڕاستییە لە من باشتر دەزانن، بەڵام بێ دەنگی ئەوان لە ئاستی ئەم دۆسیەیە، وەڵامەکەی بۆخۆیان بەجێ دەهێڵم.. ناوی هەموو ئەو پاسەوانانەی کە بەشدرای ئەم کارە تیرۆریستە بوون لای هەڤاڵانی پەکەکە و منیش هەیە.
لێرەدا منیش لە هیوا دەپرسم: ئایا  دوژمنیایەتی شەخسیت لەگەڵ هەڤاڵ حاجی و پاسەونەکەیدا هەبوو، کەوا هەردووکیانت کوشت؟! یان وەکو تیرۆرکردنی رێژوان، هەموو ئەمانە فەرمانی سەرووی خۆت بوون لە سەری رەش؟
فەرموون لەگەڵ لێدوانەکەی هیوای لقی چواردا لەسەر شەهیدکردنی ڕێژوان

بارزانی و ڕاپرسی و کوژاندنەوەی کۆمێنتارەکان
لەدوا شانۆگەریی بارزانی و فییسس بوک، گوایە بارزانی لەسەر دوو تەوەر دەیەوێت:
تەوەرەی یەکەم سوتاندنی نادی و بارەگاکانی یەکگرتوو لەلایەن پارتیی.
دووەم کۆبونەوە پینج قۆڵیی و پێج بەڵاکەی کوردستان.
بەپێی زانیارییە بەراییەکان ئەو کەسەی کە فیس بووکەکەی سەرۆک بەڕیوە دەبات، هەموو ئەو کۆمێنترانە ڕەش دەکاتەوە تەنانەت تۆزقڵێک ڕای جیاواز بێت، ئێ کەواتە ئەو سەر ئێشەیە بۆ خەڵک و میدیاکان دروست دەکەیت سەرۆک!



سەرۆک و بنەماڵەکەی ماوەیەکە پیس لێیان قەوماوە، هەرچیەک دەکەن، وەک خۆیان لێ نایەتەوە.
دەمەوێ بەدوو دێڕ وەڵامئ ئەم ڕاپرسیەی سەرۆک بارزانی بدەمەوە
کاتی خۆی لە ئیتاڵیاوە لە کاتی ڕووداوەکانی 17 شوبات ووتت، گوایە پەنجا هەزار کەس داوا بکەن دەست لەکار بکێشمەوە واز دەهێنم
ئیمزاکان کۆکرانەوە ئەوەی من ئاگاداربم، هەزارانیش زیاد بوون. ئەی کوا دەبینین تۆ هەر سەرۆکی.
ئیشتا خەڵکانێک هەن سەرگەرمی کۆکردنەوەی یەک ملیۆن ئیمزان بۆ وەردەرنانی ئەو بنکە سەربازیە تورکیانەی کاتی خۆی بۆ پارێزگارییتان هاتبوون..، هەرچەند ئیمزا کۆکردنەوە و کەمپین لەگەڵ ئێوەدا هیچ سودی نییە ، بەڵام دەمەوێت بپرسم
ئێوە کاتێک خاوەنی سی هەزار خۆکوژه بن ، ئیدی ئەم چەند هەزار جەندرمەی تورکە سودیان چییە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە