بزوتنەوەى گۆڕان بۆچى بێدەنگە ؟
Monday, 03/02/2014, 12:00
1155 بینراوە
دواى ئەوەى بزوتنەوەى گۆڕان سەلماندى كە هەڵ قوڵاوى ناوهەناوى جەماوەرە بەوەى بویە خاوەنى ئەو دەنگە زۆرەناڕازیانەى كە زۆر لە مێژ بوو دەسەڵات دارانى هەرێمى كوردستان ڕێگەیان لێدە گرت و نەیان دە هێشێت گوزارشت لەبیرو ڕاى خۆیان بكەن سەرلەنوێ چمكە كانى دەسەڵات پێناسە بكەنەوە وەك خۆیان گوزارشتیان لێبكرێت .بزوتنەوەى گۆڕان دروست بوو لە پێناو ئەوەى كە ماناو قورسای بگێڕێتەوە بۆئەو چەمكانە وە هەوڵ بدات كەسی شیاو لە شوێنى شیاو دا دابنێت تاوەكو ئەم نیشتمانە بەرەو كەنارى ئارامى و خۆش گوزەرانى ببات، هاو نیشتمانیانى ئەو هەرێمە سود لەو بوجەو سامانە زەبەلاحە ببینن كە كۆمپانیاى هەردووهێزە سیاسیە كە مۆنۆپولیان كردوە بۆخۆیان ناهێڵن كەسی تر لێى سود مەند بێت بزوتنەوەى گۆڕان دروست بوو لە بەر ئەوەى بۆشایە كى سیاسی هەبوو بوێرى ئۆپۆزیسیۆن بون گۆڕان داهێنەرى بوو گۆڕان هێزى دایە گۆڕان ڕێچكەى شكاند بەپشتیوانى جەماوەرەكەى هێزێك نەبوو بە ڕونى و بەبێ ترس دەست بخانە سەرئەو كەم و كورتیانە كە پیرە دەسەڵاتى كوردى لە بیست ساڵى ڕابردودا لەسەر چەپكە گوڵە ژاكاوە كانى ڕابردوو خەوى لێكەوتبوو سەروەت و سامانى ئەو هەرێمە بەتاڵان دەبراو گەنج وەلاوە كانمان ناچار بە كۆچ دەكران لەپێناو ئەوەى وەك مرۆڤ بژین ئەوانەى ڕویان لە تاراوگە كردوە زۆر بەیان ناتوانن نكوڵى لەوە بكەن كەچونیان بۆئەو دۆزە خەى تاراوگە لەپێناوژیاندا بووە نەوەكو شتى تر،سەرەڕاى بونى چەندین بەربەست لەبەردەم دەربڕینى ڕاى جیاوازو هەڕەشەى ئەو دەسەڵاتە لە كەسانى بوێرو چالاك وانانى سیاسی كەدەسەڵات ڕاستەو خۆبەرپرسە لەژیانیان چونكە هاونیشتمانى ئەم نیشتمانەن مافیان هەیە وەك مرۆڤ بژین خاوەنى دا هات و زەمانى تەندروستى و زەوى وشوێنى نیشتە جێ بون بن كەئەوانە لە هەرە سەرە تای ترین مافی هاو وڵاتیە لە هەر وڵا تێك دا دەسەڵاتى سیاسی كوردى لە بیست ساڵى ڕابردوو دا هەمیشەو بەبەردەوامى خەریكى بەكۆیلە كردن و تێك شكاندنى كەسیەتى تاكى كوردى بوە لەو پێناوەشدا پەناى بردوەتە بەر بەپۆلیس كردنى كۆمەڵگەوبێحورمەت كردنى خوێندن و خوێندەوارى
ئێستائەو بزوتنەوەیەكەتەنها بەربەستێكە بۆبەر گرتن لەگەندەڵى بەبڕواى چاودێران بۆبێدەنگى هەڵبژار دوە ؟ لەبەرانبەر ئەو دۆخەى دەڤەرى سلێمانى وهەموو كوردستانى پیادا تێدە پەڕێت بێدەنگى بزوتنەوەى گۆڕان لەو دۆخە بوەتە پرسیارێك كەتەنها خۆیان دەتوانن وەڵامى بدەنە وە هیوادارم ئەو بزوتنەوەیە بتوانێت وەڵامێكى پێویست و ئیقناع كەر بداتەوە بەدەنگ دەرانى وەشەقام چونكە هەردولا چاوە نواڕى ئەو وەڵامەن بێگومان وەبەدڵنیایەوە ئەو بێدەنگیە هۆكارى تایبەت بەخۆى هەیە پێم وایە سیاسەت داڕێژەرانى بزوتنەوەى گۆڕان یان تیۆر سینە كانى پەیرەوى لەو ووتەیەى بەختیار عەلى دەكەن كە دەڵێت :(بۆبەدەست خستنى ئەنجامى باش هیچ شتێك لەنەرمە فشار باشتر نیە) چونكە لەو هەرێمەدا ئەو ئامێرە تەكنیكیە كەناوى دەسەڵاتە كەوتوەتە دەستى عەشیرەت و خێزانە دوا كەوتوە كان هەر ئەوانیشن بونەتە هۆكار بۆدروست بونى ئەو دۆخە چەق بەستوە كەكوردستانى پیادا تێپەڕ دە بێت بۆیە ئەو نەرمە فشارە بەبڕواى گۆڕان خوازان و سەركردە باڵاكانى ئەو بزوتنەوەیە باشترین جۆرى سیاسەتە كردنە) چونكە لەو جەنگەڵستا نەى كوردوردستانى باشوردابزوتنەوەكەو كادیرانى ئەو بزوتنەوەیە دەیانەوێت ڕو بەڕو لە گەڵ قەبیلەو بنە ماڵە وخێزانێكدادەستەو یەخەبن كە بەهیچ شێوەیە ك باوەڕیان نەبە دیموكراتى و نەبە مافی مرۆڤ ونەباوەڕیان بە دەساودەست كردنى دەسەڵاتى سیاسیە هەیەبەڵگەشمان ئەوەیە بە بەر چاوى دایكەوە كوڕى باوك ئەنفال كراو تیرۆر دەكریت كەسنازانێت جەلادانى ئەو تیرۆرە كێن هەر ئەو قەبیلەو بنە ماڵانە بونەتە جێگەى دەیان كادرى فاشى بەعسى و جاش وسەرۆك جاش و موستە شارو دەیان جەلادى تر وە بەلایانەوەئاسایەلەپێناو پاراستنى جاشێك یان تاوان بارێك هەموو ئەو ئەزمونەى كە گەلى كورد بەدرێژاى دەیەى ڕابردوو خەباتى بۆكردوە بخەنە قومارێكە وە كە خۆشیان ئەنجامەكەى نازانن ئیتر بۆدەبێت بزوتنەوەى گۆڕان بێدەنگى هەڵبژێرێت ؟ بزوتنەوەى گۆڕان هێزى لەجەماوەرەوە وەردەگریت هیچ ناچار نیە بچێتە ژێر فشارى هیچ بنەماڵەو خێزان و تیرەو تایفە یە كەوە بێدەنگى ئەو بزوتنەوەیە لەئاست ئەو ناعەدالەتیە دا كۆى ئیشی ئەو بزوتنەوەیە دەخاتە ژێر پرسیارەوە پارلە مان تارە كانیشیان لە پارلە مان دەبێت هەڵوێستیان هەبێت نەوەك بێدەنگ بن و موچە وەر بگرن دەنا مێژوو سزایان دەداوەك چۆن سزاى هەرهێزێكى تردەدات وەداویەتى چونكە ئەوان خەڵك دەنگى پێداون بەرهەمى نان بڕینى خەڵكن بەرهەمى سزاى سیاسی و نان بڕاوانن مێژوو لەكەس خۆش نابێت بۆیە لێرەوە بەبرا پارلە مان تارە كانى بزوتنەوەى گۆڕان دەڵیم ئێوە نابێت لە پارلە مان بخەون یان وێنە بكێشن دەبێت شەڕ لەسەر ئاشكرا كردنى بوجە بكەن شەڕ لەسەر گەڕەكە هەژار نشینە كانى كوردستان بكەن شەڕە لەسەر موچەى فەرمان بەران بكەن شەڕلەسەر شوێنى نیشتە جێ بونى هاونیشتمانیان بكەن چونكە ئەوە بەڵێنتان بوو بیرتان نەچێت دەسەڵاتى زۆر مرۆڤ دەگۆڕێت بۆترسنۆك ترین جۆرى ئادەمى .