کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوو د ه وڵه ت

Monday, 12/11/2012, 12:00





کار ئەنجامێکی ڕامیاری سەیرە ، لەدوای ڕاپەڕینەوە تاکو ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان لە ژێر دوودەسەڵات و سیستەمی ناوخۆیی پابەستە بەیاساکۆنەکانی ڕژێمی فاشی ڕووخێنراوی بەغدادوە کار دەکەن و بیر لە یەکگرتنەوەی دەسەڵاتی بەڕێوەبردن لە سێ شاردا ناکەنەوە وئاسایشی یەکی نەتەوەیی یەکگرتووی یان نی یە، سیستەمێکی بەڕێوەبەرایەتی یەکگرتوو نی یە یەکێک سلێمانی لە کوردستان جیا دەکاتەوە یەکێکی دی کەرکوک دەخاتە بیرخانی لەبیر چوونی مێژووی یەوە، هەردەمەش بەشێکی کوردستان (کوردلاند) هەڵچوون و ڕاپەڕینی سەربەخۆ بوون دەرگای خەباتێکی خوێناوی پی ئاوەڵا دەکاتەوە، پرسی باکوورو ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کورستانیش لە ئاژاوەسیاسی یەکی ناوخۆی باشووری کوردستان دا چاڵی خوومی بۆ گیراوەتەوە، ئەو چەند دێڕەم پێشکەشە بەو سەرلێشێواوی یەی باشووری کوردستان
بەهیوام خوێنەران وەک بوونگەراییەکی(واقیعێک) ڕاستی ئەم سەردەمە ڵێم پەسەند بفەرموون .

ئه وا ئه مڕۆ له ئه نجامی خه باتا
له لا په ڕه ی مێژووی پڕ کاره ساتا
جارێکی تر ئاڵای به رزی نیشتیمان
ماچی ده کا قوبه ی شینی ئاسما ن
ڕه نگه کانی هه ریه ک نیشانه ی کارێ
به باڵایا خوینی شه هید ده بارێ
که چی خه ڵکیش به بێده نگی وه کو هه نگ
له ده وری سه رکرده دا کۆن به بێده نگ
تا ناپرسن بۆ نیشتمان جودایه
له سه رچی ئه م خوێنه کۆتای نایه

له مێژوودا ده بێژێ" حاجی کۆیی"
شه ڕی دوژمن مه گێڕن به هی خۆیی
(ئه گه ر وه ک من خه به ر دار بن له ده وڵه ت
له حه یفا ن خۆ ده خنکێنن به بێ په ت
وه لێکی فائیده ی چی هه رجو مه رجن
له ده عوادا له گه ڵ یه کتر به مه رجن).."به یتی حاجی قادری کۆیی"

هه گبه ی مێژووی خه باتتا ن چۆڵ به تاڵه
شه کراوی بووکی ئا زاد یتان تاڵه
به ری داری ئا زادی زه قنه بووته
مه لی هیوا بێپه ڕوباڵ و ڕووته
مه لی هیوا ئاواره ی دوو سنووره
هێلانه ی ئاواتی چۆڵو خاپووره

چه ندان ساڵه چاوه ڕێی بوونی ئا ڵاین
له پێناویا به رگ ڕووت و بێ کاڵاین
که چی مێژوو دووبا ره دێته گۆڕێ
که ڕابووردووی خوێناوی لێ ده چۆڕێ
بیره وه ری تاڵی نه وه ی ڕابووردوو
بۆته بیری ئه مڕۆو نه وه ی داهاتوو
2
بۆ کوشتاری ڕابووردوو له یه کتری
قیڕه ی ئێستگه په رده ی گوێمانی دڕی
یه کترمان کوشت به خواستو ویستی ئێوه
که چی ئه مڕۆ به درۆ ده چین به ڕێوه
هه ر به درۆو ناته بایی په روه رده ین
وه کو بوولبوول هه ر خۆشخوانی سه رکرده ین
(له ولاشه وه بۆ کارو ئیشی خۆیان
شه ریکن پینه دۆزو شاهو گاوان) "به یتی حاجی قادری کۆیی "
شه ریکن خوێن ڕێژو خوێڕی وسه هه نده
له گه ڵ مه سوو ل و پێشه واو سه رکرده
ئێمه ش وه ها به باده یان سه رکاسین
له جێی یه ک وێنه دوانیان هه ڵئه واسین

ده وڵه تیش هه ر وه کو ده سته ی ئه میران
وه ک سۆران و وه ک بابا ن و ئه رده ڵان
ئا ڵاکه شمان تائێسته جێی گوومانه
هی دوژمنه یاکۆششی خۆمانه ؟
له جێی ئه وه ی یه کگرتن بێته ئامانج
که چی دابه ش کرا سۆران و کرمانج

ئه مڕۆ ئازادی کوردوستانه وایه
ته نها سێ شار دوو ده وڵه تی تێدایه !!
که چی چینیش چه ند گه وره و سنوور داره
له یه ک ده وڵه ت یه ک سه رکرده بێزاره

له لای ئێمه سه رکرده و ده وڵه ت دووه
که چی یاسا وه ک سه رده می پێشووه
که چی چاره ی ئه مڕۆی كێشه ی کوردوستان
بۆته پێکی سه ر مێزی باده مه ستا ن
بۆته گوومانێک و کاری نه کرده
ئه ی بۆ چییه دووده وڵه ت دوو سه رکرده ؟
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە