کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵه‌بانی فه‌رمان بۆ لێدان و کوشتنی کاندید و لایه‌نگرانی لیستی گۆڕان ده‌رده‌کات‌

Friday, 04/12/2009, 12:00


پاش په‌یوه‌ندیکردن ڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ:
ئه‌م ئه‌مشه‌و‌ 4 12 2009 کاتژمێری حه‌وت په‌نجا ده‌قیقه‌، سه‌ردار قادر به‌رزنجی، که‌ کاندیدی لیستی گۆڕانه‌ بۆ په‌رله‌مانی عێراق، له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێده‌کرێ، که‌ پاش په‌یوه‌ندیی کردن به‌ که‌سانی ناو ڕووداوه‌که‌، به‌م شێوه‌یه‌ باسیان لێوه‌کرد:
له‌ کاتێکدا سه‌ردار قادر سه‌ردانی ماڵی هاوه‌ڵزاواکه‌ی ده‌کات، له‌ پشتی قوتابخانه‌ی مه‌ولانا خالید، له‌ گه‌ره‌کی ئیسکان، ده‌رگای ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌که‌ به‌ کراوه‌یی به‌جێ ده‌هێڵرێت، ئه‌و له‌ هۆڵه‌که‌ داده‌نیشێت، چه‌ند که‌سێک ده‌چنه‌ ژووره‌وه‌، له‌ په‌نجه‌ره‌که‌وه‌، که‌ په‌رده‌یه‌کی ته‌نکی پێدا گیراوه‌ و ئه‌وانه‌ی ناو هۆڵه‌که‌ ده‌بینرێت، ته‌قه‌ ده‌که‌ن و فیشه‌کێک به‌ قاچی ده‌که‌وێت، له‌ کاتی ڕاکردنیشدا، ته‌قه‌ش له‌ سه‌یاره‌که‌ی ده‌که‌ن و گووله‌یه‌ک به‌ر سه‌یاره‌که‌ ده‌که‌وێت. ئه‌مه‌ ته‌وای ڕووداوه‌که‌ی ئه‌مشه‌و ده‌بێت، که‌ به‌ پێویستمان زانی ڕاستیی بکه‌ینه‌وه‌. ئیستا  سه‌ردار قادر له‌ خه‌سته‌خانه‌ی سلێمانی که‌وتووه‌ و تیماری برینه‌که‌ی ده‌که‌ن، شایانی باسه‌ هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا که‌سێکی تری سه‌ر به‌ لیستی گۆڕان له‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌ ناوی عادل نادر، له‌ لایه‌ن دوو که‌سه‌وه‌ به‌ نیازی کوشتن ده‌چنه‌ سه‌ری، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی  له‌و کاته‌دا خه‌ڵکێکی زۆری له‌ ده‌وری بووه،‌ نه‌یان توانی کاره‌که‌ ئه‌نجام بده‌ن،  بۆیه‌ ڕاده‌که‌ن و له‌و شوێنه‌ دوور که‌وتوونه‌ته‌وه، چه‌ند که‌سێک ئه‌و دوو که‌سه‌ ده‌بینن، گوایه‌ به‌ شێوه‌ یه‌کێکیان باڵابه‌رزێکی سمێڵ قه‌یتانیی بووه‌، ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌ویش که‌ ته‌قه‌که‌ی له‌ سه‌ردار قادر کردووه‌، هه‌ر هه‌مان که‌س ده‌بێت‌.
پاش ئه‌وه‌ی کوردستانپۆست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ په‌یوه‌ندی به‌ کوردستانه‌وه‌ کرد، پێی ڕاگه‌یاندرا، که‌ له‌ لایه‌ن خوودی جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه‌ فه‌رمانی کوشتن و کاره‌ساتی ڕوودانی وه‌ک پێکدادانی سه‌یاره‌، له‌گه‌ڵ کوشتن و لێدان و بیرازکردن بۆ هه‌موو ئه‌ندام و کاندید و لایه‌نگرانی لیستی گۆڕانی ده‌رکراوه‌، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وانه‌یش که‌ هاتووچووی گرده‌که‌ ده‌که‌ن، ئه‌م فه‌رمانه‌ له‌لایه‌ن (هێرۆی برایم ئه‌حمه‌د) جێبه‌جێ ده‌کرێت

https://www.kurdistanpost.nu/biz/image_com/serdar_berznci.jpg
وێنه‌ی سه‌ردار به‌رزنجی له‌ خه‌سته‌خانه‌ی سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە